کە نۆێنەرایەتی ٥٧ پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئوروپایی لە ٣٧ وڵاتی جیاوازی ئوروپا تێیدا بەشدارییان هەبوو، بەشداران ئەو کۆبوونەوە دو ڕۆژییە بەشێکی زۆریان پۆستی سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئەندام پەرلەمانی ئوروپا، و ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکانی خۆیان، و سەرۆکی حیزب و بەرپرسی ڕێکخراوە باڵاکانی ئوروپایی تێدا بوو
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئاڵیانسی لیبراڵ دیمۆکراتی ئوروپا ( ئاڵدە پارتی )

ئاڵیانسی لیبراڵ دیمۆکراتی ئوروپا ( ئاڵدە پارتی ) ساڵانە لە یەکێک لە وڵاتانی ئوروپایی کۆبوونەوەیی دەوریی خۆی ڕێکدەخات، کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠ ١٥ خۆی لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ لە رۆژانی ٨ و ٩ ی مای ٢٠ ١٥ ڕێکخست.
کە نۆێنەرایەتی ٥٧ پارتی لیبراڵدیمۆکراتی ئوروپایی لە ٣٧ وڵاتی جیاوازی ئوروپا تێیدا بەشدارییان هەبوو، بەشداران ئەو کۆبوونەوە دو ڕۆژییە بەشێکی زۆریان پۆستی سەرۆکوەزیران، وەزیر و ئەندام پەرلەمانی ئوروپا، و ئەندام پەرلەمانی وڵاتەکانی خۆیان، و سەرۆکی حیزب و بەرپرسی ڕێکخراوە باڵاکانی ئوروپایی تێدا بوو.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیش وەک تاکە کوردێکی بەشدار لەو کۆبوونەوە گرنگەدا، لە ماوەی ئەو ٢ رۆژە دیدارو ئاشنایی لەگەڵ زۆر لایەنی لیبراڵدیمۆکراتی ئوروپایی نۆێکردەوە. باسی دۆزی کورد و ڕووداوە تازەکانی مهاباد و خۆپێشاندانی شارەکانی دیکەی کوردستانی بۆ بەشداران باسکرد. بە گشتی دۆزی کورد لە گشت بوارێکدا لە لایەن ڕێکخراوە ئوروپییەکان بە پۆزەتیڤت شرۆڤەی لە سەر دەکرا. هەر لەو کۆنگرەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ چەندین کۆنفرانس وکۆنگرەی داهاتووی ئەو لایەنانە بۆ چەندین وڵاتی جیاوازی ئوروپایی بانگهێشتنامەی ئاراستەکرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئاڵیانسی لیبراڵ دیمۆکراتی ئوروپا ( ئاڵدە پارتی ) لە ساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە. سێیەمین گروپی گەورەی ناو پەرلەمانی یەکێتی ئوروپان. سەرۆکی ٥ وڵاتی ئوروپاش لە ئەندامانی ئاڵیانسی لیبراڵ دیمۆکراتی ئوروپا ( ئاڵدە پارتی) ن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٠ مای ٢٠ ١٥ ئۆسڵۆ