هیوادارین ئەو سەرکەوتنە هەنگاوەکانی ئاشتی کورد لەو بەشەی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا بە هێزتر بکات، و لە کابینەی نۆی حکومەتی تورکیاش مزگینی ئازادی بەرێز ئۆجەلانی بە شۆێندا بێت.
هەرلەو پێوەندییەدا سەرکەوتنی کوردانی باکورمان بە ڕێگەر خۆشکەر دەزانین بۆ بەرەو پێشچوونی
راگەیەنراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنە مەزنەکەی باکوری کوردستان.

بە خۆشحاڵیەوە و لە پاش ئاشکرابوونی ئاکامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتی تورکیا، ئاکامی دەنگی کوردانی باکوری کوردستان لە سەر ناوی پارتی دیموکراتی گەلان، هادەپ، بە تێپەراندنی بەربەستی ١٣.١% دەنگەکان، گەورەترین سەرکەوتنیان لە مێژووی نۆێی باکوری کوردستان و تورکیا تۆمارکرد.
بەو بۆنەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان بە گشتی و باکوری وڵاتەکەمان دەکەین.
هیوادارین ئەو سەرکەوتنە هەنگاوەکانی ئاشتی کورد لەو بەشەی کوردستان لەگەڵ وڵاتی تورکیا بە هێزتر بکات، و لە کابینەی نۆی حکومەتی تورکیاش مزگینی ئازادی بەرێز ئۆجەلانی بە شۆێندا بێت.
هەرلەو پێوەندییەدا سەرکەوتنی کوردانی باکورمان بە ڕێگەر خۆشکەر دەزانین بۆ بەرەو پێشچوونی چالاکی کوردستانیانی ناو رۆژهەڵاتی کوردستان، کە زیاتر فشارەکانیان بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزتر بکەن بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکانیان.
بەرەو پێشەوە بۆ سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتری کوردستانیان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٥ ی کوردی. ٨ / ٦ / ٢٠ ١٥ ی زاینی.