شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پارتێکی نەرویژی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات. دیداری نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکی پارتیە دی کریستنە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
پارتێکی نەرویژی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات. دیداری نێوان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکی پارتیە دی کریستنە.

بەرێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی ( پارتیە دی کریستنەی) نەرویژی وێرای بە خێرهاتنی بەرێز باوەجانی ئاماژەی بە گرنگی مانفێستی کاری نێونەتەوەیی حیزبەکەیانی کرد، کە لەسەر پێشنیارەکەی بەرێز باوەجانی کێشەی کورد یەکێک دەبێت لە خاڵە گرنگەکانی کاریان، هەروەها لە پرۆگرامی کاریان گونجاندویانە.

صورة
لە سەر داوای بەرێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی ( پارتیە دی کریستنەی) نەرویژی کە پارتێکی نۆییەو لە ٢٠ ١٣ دامەزراوە، لە ڕێکەوتی ١١ / ٦ / ٢٠ ١٥ دیدارێک لە ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ لە نێوان بەڕێزان ئێریک سەلە و عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان ڕێکخرا.

بەرێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی ( پارتیە دی کریستنەی) نەرویژی وێرای بە خێرهاتنی بەرێز باوەجانی ئاماژەی بە گرنگی مانفێستی کاری نێونەتەوەیی حیزبەکەیانی کرد، کە لەسەر پێشنیارەکەی بەرێز باوەجانی کێشەی کورد یەکێک دەبێت لە خاڵە گرنگەکانی کاریان، هەروەها لە پرۆگرامی کاریان گونجاندویانە.
ئێریک سەلە ڕایانگەیاند لە نزیکترین کات نامەیەک ئاراستەی وەزیری دەرەوەی نەرویژ دەکەن، و تێێدا ئاماژە بە چەند خاڵی گرنگ دەکەن وەک

١ -  داوا لە وڵاتی نەرویژ دەکات کە پشتیوانی تەواو لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن،
٢ -  داوا لە وڵاتی نەرویژ دەکات کە هاوکاری پێویست ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بکەن، و ڕاستەوخۆ لە گەڵ حکومەتی هەرێم لە پێوەندیدابن.
هەر لەو دیدارەدا بەرێز باوەجانی گەلێک پێشنیاری بەکەڵکی ئاراستەکردن کە بتوانن لە پرۆژەی کاریاندا کەڵکی لێوەرگرن، بەرێز ئێریک سەلە بە خۆشحاڵیەوە پێشنیارەکانی بەڕێز باوەجانی وەرگرت، لە سەر داوای بەرێز ئێریک سەلە لە حەفتەی داهاتوو دیدارێکی دیکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ( پارتیە دی کریستنەی) نەرویژی  لەگەڵ بەرێز باوەجانی ڕێکدەخرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١٢  / ٦ / ٢٠ ١٥

2015-06-12 07:02:41

10 ساڵ و 8 مانگ و 20 کاتژمێر و 34 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©