باوه‌جانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئایا رۆژانە لە پەرلەمانی ئێران لە تاران دۆسییه‌ى ناوخۆیان تاوتوێ دەکرێت، هەرگیز بانگی کوردێکیان کردووە تێدا بەشداری بکات?.
سەرۆکی پارتى سه‌ربه‌ستى ده‌شڵێت: بە بۆچوونی من بەم کارەی ئەمرۆ گەورەی و پیرۆزی پەرلەمانیان خستەژێر پرسیاری هەر تاکێکی کوردەوە.
سەرۆکى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان ڕه‌خنه له چوونى کونسوڵى ئێران ده‌گرێت له‌دانیشتنى په‌رله‌مان و به نێگه‌تیڤ باسى ده‌کات.

“عارف باوه‌جانى” سکرتێرى پارتى سه‌ربه‌ستى کوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: زۆر بەداخەوە بۆ ئەوەی ئەمرۆ بینیمان، من نامەوێ دەستوەردەمە کاروباری سیاسی خوشک و برایانمان لە باشوری کوردستان، بەڵام هه‌ندێک هەڵسوکەوتی لاوازی نەتەوەیی دێتەوە پێشەوە وەک ئەوەی ئەمرۆ، ئاکامەکەی بریندارکردنی زیاد لە ٥٠ ملیۆن کوردە، بە تایبەت زیاد لە ١١ ملیۆین کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان.
گوتى: “من نازانم بەشداریکردنی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران چ په‌یوەندییەکی بە پرۆژەیەکی پەرلەمانەوە هەیە کە خۆێندنەوەی بۆ بکرێت، یانی ئێران ئەوەندە پاک و شامی شەریفە کە پەرلەمانی کوردستانێک کە زیاد لە ١٨٢ هه‌زار شەهید و ئەنفالی هەیە، بانگهێشتی بەرپرسی ئێران لە هەولێر بکات بۆ پرۆژەکانی و بۆ چوونی وەرگرێت? لە کاتێکدا هەفتانە ئەو رژێمە ملی لاوی کوردی رۆژهەڵات بە پەتا هەڵدەواسێت”.
باوه‌جانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئایا رۆژانە لە پەرلەمانی ئێران لە تاران دۆسییه‌ى ناوخۆیان تاوتوێ دەکرێت، هەرگیز بانگی کوردێکیان کردووە تێدا بەشداری بکات?.
سکرتێرى پارتى سه‌ربه‌ستى ده‌شڵێت: “بە بۆچوونی من بەم کارەی ئەمرۆ گەورەی و پیرۆزی پەرلەمانیان خستەژێر پرسیاری هەر تاکێکی کوردەوە”.
عارف باوه‌جانى زیاتر قسه‌ى کردوو گوتى : ” دەبوایە بۆ پرۆسەی باسکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوێنەری بەشەکانی کوردستان بانگهێشتکرابایە، نەک نوێنەری ڕژێمێک کە لە ئاست دونیادا بە ڕژێمێکی دیکتاتۆر و کۆسپی ئاشتی وئارامی ناوچەکە ناسراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: کوردانى دانیشتووى جیهان بە تووندی له‌دژى به‌شدارى ئێران له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان وه‌ستانه‌وه جگه لەوەش لە ئاست میدیاکانی جیهانی زۆر بە نەگەتیڤانە باسی لێوەکرا.
باوه‌جانى ده‌شڵێت: “ئێران ده‌یه‌وێت ڕۆڵى سه‌رۆک بارزانى له هه‌رێمى وکردستان که‌م بکاته‌وه”
http://www.basnews.com/news/2015/06/23/%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D8%AC%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%AF%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%87%E2%80%8C%D9%88%DB%8E%D8%AA-%DA%95%DB%86%DA%B5%D9%89/