بەردەوام نۆێدەکرێتەوە: شەهیدانی نۆی کۆبانی گەیشتە سەرەوەی ١٥٠ شەهید.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە گۆیرەی سەرچاوەی هەواڵەکانی نزیک لە هێزەکانى یەپەگە و یەپەژە، ئەو ٢ هێزە تێکۆشەرە کوردستانیانە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارەکانى داعش لە ناو شارى کۆبانێ و گووندەکانی دەوروبەر و بە دەیان کەسیان لێکوشتوون و هەروەها بە دەیان گوندیشیان کۆنترۆڵکردوەتەو
بەردەوام نۆێدەکرێتەوە: شەهیدانی نۆی کۆبانی گەیشتە سەرەوەی ١٥٠ شەهید.

دیسانە کۆبانی کەوتەوە بەر پەلاماری هێرشی دڕندانی تروریستانی داعش.
بەهۆى هێرشى تروریستییەکەی ٢٥ / ٦ / ٢٠ ١٥ چەکدارەکانى داعش و تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو، لەگەڵ هیندێک کردەوەى خۆکوژییەوە لە شارى کۆبانێ، بە سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون. بە هۆی نۆێنترین سەرچاوەی نۆی ژمارەی شەهیدانی ئەم کردەوەیە گەیشتووەتە ١٥٢ کەس و هەروەها لە سەرەوەی ٢٨٠ کەس بریندارن. کە ژمارەی زۆربەی شەهید و بریندارەکان ژن و مناڵن. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ژمارەیە هی ئەو شەهیدانەیە، کە تەرمەکانیان گەینراونەتە نەخۆشخانە و ئەگەرى ئەوەش هەیە ژمارەى شەهیدەکان ڕوو لە زیادبوون بکات..
بە گۆیرەی سەرچاوەی هەواڵەکانی نزیک لە هێزەکانى یەپەگە و یەپەژە، ئەو ٢ هێزە تێکۆشەرە کوردستانیانە هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارەکانى داعش لە ناو شارى کۆبانێ و گووندەکانی دەوروبەر و بە دەیان کەسیان لێکوشتوون و هەروەها بە دەیان گوندیشیان کۆنترۆڵکردوەتەوە..
کۆبانی ئەو شارەی ڕۆژئاوای کوردستانە کە ناسناوێکی نێۆنەتەوەیی بۆ خۆی دروستکردوە، بە هۆی ئەوەی کە لە پاش ١٣٤ ڕۆژ بەرەنگارى، داعش لە ڕۆژى ٢٦ / ١/ ٢٠ ١٥ تروریستانی داعش تێکشکێنران و کۆبانێ کەوەتەوە دەست هێزەکانی کوردستان. .
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ٦ / ٢٠ ١٥
2015-06-26 11:37:59
10 ساڵ و 7 مانگ و 15 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس