شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دیالۆگی رۆژنامەی بە ناوبانگی عەرەبستانی سعودیە ( ئەلیوم ) لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە تێیدا دۆزی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ملۆێنان خۆێنەری ئەو رۆژنامە باسکردوە.

رۆژنامەی بە ناوبانگی عەرەبستانی سعودیە ( ئەلیوم )
دیالۆگی رۆژنامەی بە ناوبانگی عەرەبستانی سعودیە ( ئەلیوم ) لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە تێیدا دۆزی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ملۆێنان خۆێنەری ئەو رۆژنامە باسکردوە.

داوای سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تازە نییە، بگرە مێژووی حەفتا ساڵی هەیە. لە ساڵی ١٩٤٦ یەکەم کۆماری سەربەخۆیی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحەممەد بۆ ماوەی ساڵێک هەبووە. پاشان بە هۆی پشت بەردانی کورد لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کات و هیندێک هۆکاری دیکەش حکومەتی شاهەنشای ئێران هێرشی هێنایەوە سەر کوردستان و کۆمارەکەی تێکدا و سەرۆک کۆمارو هەڤاڵانی لە سێدارەدا

دیالۆگی  رۆژنامەی بە ناوبانگی عەرەبستانی سعودیە ( ئەلیوم ) لەگەڵ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە تێیدا دۆزی رۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی کۆماری  ئیسلامی ئێران بۆ ملۆێنان خۆێنەری ئەو رۆژنامە  باسکردوە.

صورة

خۆێندنەوەی دەقی وتووێژەکە بە زمانی عەرەبی،
http://www.psk2006.org/arabic/item_detail.php?id=2239



وەرگێرانی بۆ سەر زمانی کوردی..

ماڵپەری  psk2006.org  دەقی وڵامەکانی بەڕێز باوەجانی وەرگێراوەتە سەرزمانی کوردی. بە شێوەی خوارەوە

وڵام:  وەزعی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تا ئیستاش بەردەوام لەو پەری نەهامەتی و ناخۆشی دایە. بەردەوام ئەزیەت و ئازاردانی خەڵکی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەم ڕێژیمە لە ئارادایە، بەندکردن و لە سێدارەدان و کوشتنی عەشوایی خەڵکی کورد بە دەست پیاوکوژانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوامە. بەڵام ئەمانە هەرگیز لە ئیرادەی مافەکانی گەلی کوردی کەم نەکردوەتەوە بەردەوام خەبات و بەرخۆدان لە ئارادایە، خەڵکی کوردستان بەردەوام لە خەباتدایە تا سەربەخۆیی یەکجاری.  گەلی کورد و گەلانی دیکەی بندەست لە ئێران کار لە سەر ئەوە دەکەن کە داهاتووی ئێران وەک داهاتووی یەکێتی سۆڤیەتی پێشووی پاش ساڵی ١٩٩١ لێ بێت، واتە هەر نەتەوەیەک سەربەخۆیی خۆی بە دەست دێنێت. چیدیکە بندەستی لە ژێر دەستی حاکمانی فارسی سەفەوی ناشیونالیستی ئێرانی بۆ نەتەوەکان جێگەی قبووڵ نییە. خەبات و خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربرینی گەلی کورد و گەلانی دیکە بە دژی ئەم ڕێژیمە بەردەوامە، هەروەک لەم دواییە خۆپێشاندانەکانی مهاباد و شارەکانی دیکەی کوردستانتان بینی بە دژی کەسێکی خیانەتکار ئەنجامدرا. بە گشتی گەل هەر دەم ئامادەی نارەزایی دەربینە.

وڵام:  ڕاستە وەک پێویست کێشەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان واتە کوردستان بندەستی ئێران لە ئاست میدیاکانی عەرەبییەوە باسی لێوە نەکراوە، مخابن لە میدیاکانی عەرەبی و جیهاندا زیاتر باس لەوە دەکرێت کە ئێران خاوەنی چەکی نەوەییە. کەم تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی کە ئێران پێش ئەوەش خاوەنی چەکی نەوەیی بێت داگیرکەری خاک و خەڵک و سامانی ٥ نەتەوەییە لە ناوچەکەدا، وەک نەتەوەیی کورد، عەرەبی ئەحواز، بەلوچ، تورکمەن سەحرا، تورکی ئازەری. بەردەوام ڕۆڵەکانی ئەم گەلانە دەچەوسێنێتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە کێشەی کورد لە ئێراق بە هۆی ڕاپەرینەکانی ساڵی ١٩٩١ و نیمچە سەربەخۆیی کوردان لەو بەشە کا تا ئیستاشی لەگەڵ بێت، و ڕوخانی رێژیمی بەعسی و ڕۆڵی کورد لە ئێراقی نۆێدا و بە سەرۆککۆماربوونی کورد و زۆر هۆکاری دیکە، ئەمانە وای کردوە کە کێشەی کورد لەو بەشەی کوردستان زیاتر لە میدیای عەرەبی بەرچاو بێت. هەروەها لە تورکیاش بە هۆی پلانێکی چەند وڵاتی بۆ دەستگیرکردنی بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، و مەسەلەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا و هۆکارەکانی، بە تایبەت ئاکامی ئەم ئاخرین هەڵبژاردنەی تورکیا و سەرکەوتنی بەرچاوی کوردان لەو بەشەدا گەورەترین هۆکاری بەرچاوبوون لە میداکاندا.

هیوادارم کە لە ئیستاو بەولاوە میدیاکانی عەرەبی گرنگی بە دۆزی کورد لە بندەستی ئێران بدەن، ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران بە جیهانی عەرەبی بناسێنن.

وڵام:  مەسەلەی ئێمە لەگەڵ رێژیمەکانی ئێرانی ئیستا و پێشوو داهاتووش هیندێک داواکاری ئاسای نییە، ئێمە لامان گرنگ نییە ڕێژیم دەگۆرێت یانە، ئەحمەد دەبێتە سەرۆک یا مەحمود. ئێمە کێشەیەکی نەتەوەییمان هەیە، گەلێ ئێمە لە بندەستی ئێران لە نێوان ١١ بۆ ١٣ ملۆێن کوردەبن. ئێمە نەتەوەییەکی جیاوازین لە فارس. ئێمە خوای گەورە لە هەموو بوارێکەوە لەوان جیاوازتردروستکردوین، زمانمان، فەرهەنگمان، مێژوومان.، ئاڵاو سیمبوولەکانی شارەستانێتیمان. کەوابوو بە پێێ یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاساکانی مافی مرۆڤ، یاساکانی ئاینی ئیسلام و گشت ئاینەکانی جیهان ئێمە مافی خۆمانە بۆ خۆمان بریاری چارەنووسی خۆمان بدەین، نەک ئەوەی بە زۆر لە ژێر ئاڵای فارسی کۆکرێینەوە.هەر شتێک بە زۆر بێت ئاخری هەڵدەوەشێتەوە. بە دڵنیایشەوە لە نزیکترین کاتدا بە مافی چارەی خۆنووسی خۆمان دەگەین 

وڵام:  داوای سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تازە نییە، بگرە مێژووی حەفتا ساڵی هەیە. لە ساڵی ١٩٤٦ یەکەم کۆماری سەربەخۆیی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی موحەممەد بۆ ماوەی ساڵێک هەبووە. پاشان بە هۆی پشت بەردانی کورد لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کات و هیندێک هۆکاری دیکەش حکومەتی شاهەنشای ئێران هێرشی هێنایەوە سەر کوردستان و کۆمارەکەی تێکدا و سەرۆک کۆمارو هەڤاڵانی لە سێدارەدا. لەو کاتەوە تا ئیستا بەردەوام و پەیتا پەیتا شۆرشی سەربەخۆیی سەری هەڵداوە. پارتی ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە یەکەم رۆژی دروستبوونمانەوە تا ئیستا بەردەوام لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و رزگاریمان لە ژێر ستەمی ئێرانی داگیرکەر بەردەوامەو وبەردەوام دەبێت.
کوردە شۆرشگێرەکان هەرگیز لەگەڵ ئەم رێژەیمەی ئێران نەبوون، هەر لە سەرەتایی هاتنە سەرکاریان لە ساڵی ١٩٧٩ بایکوتیان کردوە، هەربۆیەش کوردە سیاسییەکان ناچار ئێرانیان بە جێ هێشت وهەموو لە سنوورەکانی نزیک رۆژهەڵاتی کوردستانن یا لە تاراوگەن.

وڵام:  بێجگە لەوەی کە بەردەوام کوشتن و بە دیل گرتن و ترساندن و تۆقاندنی بەردەوامە بە سەر گەلی کورد و گەلانی دیکەدا. بە شێوەیەکی دیکە لەو هەوڵی نابودکردنی لاوانی وڵاتەکەمانە، ئەویش ڕێگەی مەوادی موخەدەرات، بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدا لاوانی کورد موعتاد بکات، بۆ ئەوەی کەسایەتیان بروخێنێت تا بیر لە سیاسەت و مافەکانی خۆیان نەکەنەوە. ئەم وڵاتەی کە لە جیهاندا خۆی بە وڵاتێکی ئیسلامی ناساندووە، بە خرابترین شێوە کە دوورە لە پرینسیپەکانی ئیسلامەوە مرۆڤ ئەشکەنجەی رۆحی و دەرونی و کەسایەتی دەدات.

وڵام:  پێش ئەوەی بچمە سەر وڵامەکەت، من دەمەوێ پرسیارێک لەگشت وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ئاشتی خوازی جیهانی بکەم، ئایا ڕێژیمی ئیستای ئێران مانەوەی چ قازانجێکی بۆ ئەمنیەتی ناوچەکە، مرۆڤایەتی، ئاشتی و تەبایی لە جیهاندا هەیە. بێگومان هەموومان دەبینین کە ئەم رێژیمە رۆژتارۆژ زیاتر دەست لە کاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی وەردەدا، هەر ئیستا ئێران لە ٤ وڵاتی عەرەبی وەک ئێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن حوکم دەکات، لە هیندێک شۆینی وڵاتی بەحرێنیش نفوزی هەیە. ئایا ئەم رێژیمە ئەگەر دەستی بۆ شلکرێت زیاتر نفوز ناکات?. جا بۆیە ئێمەو گشت وڵاتانی ناوچەکە پێویستە هاوکاری یەکتر بین بۆ نەهێشتنی ئەم رێژیمە مەترسیدارە. گەلی کوردیش وەک هەر گەل و نەتەوەیەکی سەرگۆی ئەم جیهانە شایەنی ژیانێکی خۆ بەرێوەبەری و ئاشتیخوازی هەیە. بۆ ئێمەش پێویستمان بە هەموو جۆرە هاوکارییەکی سیاسی و مەعنەوەی و ڕاگەیاندن و مادی وڵاتانی ناوچەکە هەیە، چوون ئێمە لەگەڵ ڕیژیمێکی درندە دەرگیرین، بە هاوکاری یەکتر ئارامی لە ناوچەکە دروست دەکەین.

وڵام:  بێگومان، وەک وتم لەو وڵاتەی کە ئیستا بە ئێران ناسراوە زیاد لە ٦٥% دانیشتووانی غەیرە فارسین، ئەم ٦٥% و بە ئیزافەی زۆربەی فارسەکانیش لە دەست ئەم نیزامە بە تەواوی ناڕازین، ئەگەر بێت پشتگیری نەتەوەکانی بندەست بکرێت، ئێران لە ناوخۆ بە ئاسان هەڵدەوەشێتەوە.
پردێک ئەگەر ٥ قولەی هەبێت، قوولەکانی لابەی بێگومان پردەکە دەروخێت.

 

وڵام:  ئێران خاڵی یەکەمی مانەوەی ئەوە بووە، کە هەر لە سەرتای هاتنە سەرکارییەوە خەریکی لۆبی گیری بووە، بەردەوام  تۆپی یارییەکانی خستووتە ناوگۆرەپانی وڵاتانی دیکەوە، هەمیشە شڵەژان و نا ئارامی لە ناوچەی دیکە دروستکردووە بۆ ئەوەی خۆی رۆڵی تێدا ببینێت، وڵاتانی جیهانیشی پێوە سەرقاڵ بکات، بۆ ئەوەی نا ئارامیانەوە مەشغوڵ بن و کاتی بیرکردنەوەیان لە سەر ئێران نەمێنێت.
بە دڵنیایەوە من لە یەکەم رۆژی هاتنی داعش بۆ موسڵ باسی ئەوەم کردوە کە هاتنی داعش بۆ ناوچە سوونیەکانی ئێراق وناوچەکانی باشوری کوردستان دەستی ئێرانی تێدابووە. ئێران زۆر لای مەبەستە کە ئاشتی لە ئێراق بە تایبەت ناوچە سوونیەکان  نەبێت تا بۆ خۆی ئەسپی خۆی لەو ناوە تاو بدات، هەروەک دەبینین کە ئیستا دەسەڵاتی یەکەمە لە ئێراقدا. هەروەها ئاگاداری ئەوە ش بوو کە باشوری کوردستان خۆی بۆ سەربەخۆیی تەواو ئامادە دەکرد، هەر بۆیە کەوتە پلانگێری بۆ تێکدانی ئەو دەستکەوتەش، و قەتارەکەی داعشی بەرەو ناوچەکانی کوردستان سووراند و تا ئیستاش سنوورەکانی کوردستان لە مەترسی دزەکردنی داعش هێشتووەتەوە. بەڵام بە خۆشیوە ئیرادەری خۆراگری و سەربەخۆیی کوردستان بە هێزتر بووە.
بۆ مەسەلەی چەکی ئەتۆمیش ئێران بەردەوام  فرت و فێڵ لە گەڵ جیهاندا دەکات، بە سەدان شۆێنی شاراوەی هەیە کە کەس شکی پێناکات بەڵام لەو شۆێنانە چەکە مەترسیدارەکانی دەشارێتەوە. ئێران بە پیلانی  بوونی چەکی نەوەوی دەیەوێ ببێتە هێزی یەکەم لە ناوچەکەدا. بۆیەش پێویستە بە پەلەو بە خێرایی وڵاتان هەوڵی خۆیان جدی بکەنەوە بۆ لە بەیندانی ئەم رێژیمەوە. ئاسانترین  ڕێگەش بۆ نەهێشتنی ئەم رێژیمە مەترسیدارە پشتیوانی کردنی نەتەوەکانی بندەستە بۆ سەربەخۆییان. ئەو کات لە باتی یەک رێژیمی ئێرانی مەترسیدار، ٥ وڵاتی ئاشتیخواز و دیمۆکرات لە ناوچەکە دروست دەبێت.

وڵام:  بە بۆچوونی من کارێکی زۆر پیرۆز و پێویستە، هەرچەند جێگەی رەخنەیە کە وڵاتانی عەرەبی زۆر دێر هەستیان بە مەترسی بوونی ڕێژیمێکی وەک ئێران دەکرد، یا زۆر کەمتەر خەمبوون بەرامبەر بە ئێران.
بەڵام ئیستاش بە هیمەتی وڵاتی عەرەبستانی سعودی زۆر باشە کە بەرامبەر بە پیلان مەترسییەکانی ئێران هاوپەیمانییەک دروستبووە. من پێموایە  تەنیا سعودییە لەو ناوچەکە دەتوانێت ڕوو بەرووی ئێران ڕاوەستێت. چوون وڵاتی سعودییە زۆر لە ئێران لە بوارەکانی ئابوری، دیپلوماتی و نفوزی بە هێزترە. بەو هیوایە زیاتر خۆی تووند و تۆڵ بکاتەوە بە دژی ڕێژێمێکی شۆفینیستی سەفەوی وەک ئێران.
2015-07-03 06:53:13

10 ساڵ و 7 مانگ و 20 کاتژمێر و 43 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©