هیچ ساڵێک نەبووە کە ئەو ئاگر تێبەردانە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەگرێتەوە، هەر لە ناوچەکانی ئیلامەوە تا ناوچەکانی ورمێ.
ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە سووتاندنی ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

کۆڕ و کۆمەڵانی ژینگە پارێزی جیهانی
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان
ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابووردو وەک پێشەی هەمیشەیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دیسانەوە کەوتوونەتە ئاگر تێپەردانی بەشی هەرە زۆری شۆێنە جەنگەڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بیانووی تینی گەرما یا ئاگر تێپەردانی کەسی نەناسراو.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە داگیرکەری دووەمین بەشی کوردستانی مەزنە، لە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتدارێتیدا، لە هیچ جۆرە پیلان و سینارێویەک بە مەبەستەی زەربە لێدان لەگەلی کورد درێغی نەکردوەو بەردەوام بووە. هەموو ساڵێکیش لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا، کە کاتی پێگەیشتنی بەرهەمی باخ و کشتووکاڵییەکان و بەرهەمی بنێشتە دارییەکانی خەڵکە. لەو کاتانەدا ئاگر بەردەداتە ژیان و داهاتی خەڵکی زەحمەتکێش و وڵاتداگیرکراوی کوردستان. بێجگە لە سووتاندنی هەزاران دۆنم زەوی و دارستان، بە هەزاران گیانلەبەریش لە بەین دەدات.
هیچ ساڵێک نەبووە کە ئەو ئاگر تێبەردانە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەگرێتەوە، هەر لە ناوچەکانی ئیلامەوە تا ناوچەکانی ورمێ.
شاراوە نییە کە مەبەستی ڕێژیم لەم کارەیاندا هەنگاوی بەردەوامە بۆ بەچۆکدا هێنانی خەڵکی کوردستان لە بواری ئابورییەوە، و ناچارکردنیان بۆ کۆچکردنیان بۆ شار و ناوچەکانی دیکەی ئێران واتە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها مەبەستی دیکەیان بۆ ئەوەیە کە نە وەک پێشمەرگەکانی کوردستان لە شاخ و ناوچە جەنگەڵییەکان هاوینان بگەرێنەوە نێۆ خەڵکەکەیان و خۆیان بحەوێنەوە. بەڵام هەرگیز خەڵک و پێشمەرگەی کوردستان هەرگیز بە چۆکدا نایەن.
وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان: داوا لە گشت ڕێکخراوەکانی جیهانی و کوردستانی ژینگەپارێز دەکەین، کە لە ئاست ئەو کردەوانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگ نەبن و ڕاستی و دروستی مەبەستەکانی رێژیمی ئێران بۆ جیهان ئاشکرا بکەن.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاری تەواوی خاک و نیشتیمانی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٦ی پوشپەری ٢٧١٥ ی کوردی / ٧ / ٧ / ٢٠ ١٥ ی زاینی