هەرچەندە ئەو پارێزگایە خاەونی 13 رووبارە، بەڵام هەموان بەهۆی پشتگوێخران و وشکە ساڵی ئاستی ئاویان بە رادەیەکی زور دابەزیوە، سەرەڕای کەمبوونووەی سەرچاوە کوێستانی و سروشتییەکانی پارێزگا کە ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی دابین دەکرد

پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکێکە لە حەوت پارێزگای کە لەلایان دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پشتگوی خراوە و سەرباری وشکەساڵی هێچ گەشەیەکی ئابووری و پێشەسازیی تێدا بەدی ناکرێت.
هەرچەندە ئەو پارێزگایە خاەونی 13 رووبارە، بەڵام هەموان بەهۆی پشتگوێخران و وشکە ساڵی ئاستی ئاویان بە رادەیەکی زور دابەزیوە، سەرەڕای کەمبوونووەی سەرچاوە کوێستانی و سروشتییەکانی پارێزگا کە ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی دابین دەکرد.
سەرەڕای بوونی چەند بەنداوێک ئێستە تەنیا بەنداوی ئیلام سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە لەو پارێزگایەدا.
“یووسف شێخۆلمەلەکی” بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ئیڵام دەڵێ، هەرچەندە رادەی بارانبارین لەو پارێزگایە بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران هێندە و نیوێکە، بەڵام نیوەی وەک سێلاو بەفیڕۆ دەچێت، ئەوە لە کاتێکدایە ٧٠ %ی زەویی کشتولاڵی لەو پارێرگایە دێمن و پێوستیان بەوەیە کە لە رێگای بەنداوەوە بکرێنە بەرئاو.
کێشەی کەم ئاوی پشکی زۆری بەر گوندەکانی ئیلام و سنە و کرماشان کەوتووە بە شێوەیەک کە گوندی “موسی” سەر بە پارێزگای ئیلام بە پێنج رۆژ جارێک بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئاوی بەر دەکەوێت و زۆربەی گوندەکانی سەر بە دوو پارێزگاکەی دیکەش بە تانکی ئاویان بۆ دەچێت.
کێشەی کەمیی ئاو جگە لە پارێزگای ئێلام، سنە و کرماشانیشی گرتووەتەوە بە گوتەی کارناسانیش سەرەڕای وشکەساڵی، هۆکارەکانی وەکوو نەبوونی پلانی گونجاو و کەمتەرخەمیی بەرپرسان لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو قەیرانن.
BasNews.com
پارتی سهربهستیی کوردستان ©