له سێداره‌دانی سه‌دام سيناريۆی دووه‌می دابه‌شکردنی عيراقه .
وهاب شاه محمد/سويد
باشه هێزه کوردستانێکان، ياساناسانی کورد شاره‌زايان له ياساکانی سزای عيراق نه‌بوو که چۆنن ودادگاکان له‌م وڵاته چۆن کار ده‌که‌ن. ئايا ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ياساناسانی کورد ئه‌وه‌يان نه‌ده‌زانی که سزای له سێداره‌دان له عيراق ده‌بێت له ماوه‌ی سی رۆژ جێبه‌جێ بکرێت و هه‌موو ئه‌و تومه‌تانه‌ی تر که ئاراسته‌ی تاوانباران کراوه له‌گه‌ڵ مردنيان نامێنێت. ئايا ميدياو ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌يان نه‌ده‌زانی که‌وا له سێداره‌دانی سه‌دام، هه‌موو نهێنێکانی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و غه‌يره ئه‌نفال ده‌باته ژێر خاک، تاوانبارانی تر خۆيان بێ ئاگا ده‌که‌ن لێو برياره‌کان بۆ خودی سه‌دام ده‌گه‌رێننه‌وه.
له سێداره‌دانی سه‌دام سيناريۆی دووه‌می دابه‌شکردنی عيراقه .
له سێداره‌دانی سه‌دام له‌م کاته‌و به‌م جۆره جێ سه‌رسورمانی زۆر له جاودێرانی سياسيه. هه‌ر يه‌که به‌جۆرێک لێکيده‌ده‌نه‌وه‌و لێکۆڵينه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. لايه‌نی سوونه به سوکايه‌تێکی زۆری خۆيان و مه‌زهه‌به‌که‌یانی ده‌بينن، هه‌رچی شيعه‌یه به سه‌رکه‌وتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و سياسه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌شتا ساڵی رابردووی ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی سوونه‌ی ده‌بيين دژبه خۆيان. هه‌رچی شه‌قامی کوردیه له سێداره‌دانی سه‌دامی وه‌ک فێڵێکی تری لايه‌نه‌کانی تر چاولێده‌کات دژ به‌هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووی بۆ سزادانی سه‌رانی به‌عس که سه‌ده‌ها هه‌زار کورديان بێ سه‌رووشۆێنکرد. راسته کورد له ماوه‌ی پانزه ساڵی رابردووی ئه‌زموونێکی باشی له سياسه‌ته نێوده‌وڵه‌تێکان په‌يداکردوه، به‌ڵام تاکو ئێستا ديلی هه‌سته ناسيوناليسته ساده‌که‌يه‌و حوکمی خێراش له‌سه‌ر رووداوه‌کان ده‌دات. دادگايکردنی سه‌دام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دوجه‌يل که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد، ده‌بوايه هه‌ڵوێستی توندی کوردی به‌دواوه بوايه تاوانه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه زۆر له تاوانه‌که‌ی دوجێل گه‌وره‌تر و ترسناکتر بوون. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی دادگايکردنی سه‌رانی به‌عس شه‌قامی کوردی و ميدياکانی هه‌ڵوێستێکی زۆر لاوازيان پێشاندا، هه‌ر ئه‌م لاوازی و که‌م ته‌رخه‌ميه‌ش بوه هاندانێک بۆ لايه‌نه‌کانی تر که سه‌رانی به‌عس له‌سه‌ر تاوانێکی زۆر بچوکتر له ئه‌نفال سزابده‌ن و پاشان سه‌داميش له سێداره بده‌ن.
پێش گرتنی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی، هه‌موو به ئاگابووين له‌و تاوانانه‌ی سه‌دام و رژێمه‌که‌ی، هه‌ر هه‌مووش ئاواته‌خوازی ئه‌وه بووين که سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی يه‌که‌مجار له سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به کورد دادگای وسزا بدرانايه. بۆچی ئه‌و کاته‌ی که سه‌دام گيرا، ئێمه‌ی کورد فشارێکی ئه‌وتۆمان نه‌خسته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانی رژێمی به‌عس له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفال. هه‌ڵه‌بجه، کورده فه‌يلێکان، بارزانێکان وه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له کوردستان ئه‌نجامياندابوو دادگايبکرێن. (مانتاڵتێت) ئه‌قڵيه‌تیکوردی، به هه‌موو چينه‌کانێوه به‌وه ناسراون که دره‌نگ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر رووداوه‌کان ده‌رده‌برێ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له مێژووی گه‌له‌که‌مان. ئێمه به‌وه ناسراوين که ناتوانيين زوو پێشبينی رووداوه‌کان بکه‌ين و تواناکنمان بخه‌ينه گر بۆ روونه‌دانی. بييڕی کوردی، به‌داخه‌وه هه‌ميشه هه‌ڵوێستی خۆی پاش رووداوه‌کان ده‌رده‌برێت، به‌ڵام زۆرجار ئه‌و رووداوانه ناکرێت رێ لێبگيرێت چونکه لايه‌نه‌کانی تر زۆر زووتر خۆئاماده‌باشی بۆ ده‌که‌ن و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌رێژن.
ميديای کوردی پێش له سێداره‌دانی سه‌دام زۆر بێده‌نگ بوو، گرنگێکی ئه‌وتۆشی به برياری له سێداره‌دانی سه‌دام ده‌رنه‌بڕی. بێجگه له چه‌ند که‌سانێک نه‌بن که دژايه‌تی خۆيان به‌رامبه‌ر ده‌ستپێکردن، شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌که وه سه‌پاندنی سزاکه ده‌ربری ئه‌گينا زۆربه‌ی ميديا کوردێکان، به‌تايبه‌ت ميديا حکومێکان که‌مته‌رخه‌مێکی زۆريان به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوانه پێشاندا. سستی ميديا کوردێکان شه‌قامی کورديشی له رووادوه‌کان دوورخسته‌وه، بۆيه پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که به‌م جۆره کۆتای هات که بينيمان. هه‌موو هێزه کوردستانێکان، ده‌زگاکانی ميديای کوردی و نوسه‌ران بێده‌نگ و که‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر شێوه‌ی ده‌ستپێکردن و به‌رێوچوونی پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که. زۆر له‌وانه‌ی که ئێستا دژ به ئه‌نجامدانی له سیداره‌دانی سه‌دام حسێنن، گرنگێکی ئه‌و‌تۆيان به پرۆسه‌ی ده‌ستپیکردنی دادگايکردنه‌که نه‌ده‌داو به‌هيچ جۆرێک ده‌نگيان نه‌ده‌بيسترا. قه‌ت گوێمان له‌وه نه‌بوو که هیزێکی کوردی يان ميديا جۆراوجۆره‌کانی کوردی دژايه‌تی ئه‌وه بکه‌ن که نابیت تاوانه‌که‌ی دوجه‌يل ببێته يه‌که‌م پرۆسه‌ی دادگايکردنه‌که. باشه ميديای کوردی بۆچی هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌کرد که زۆر لايه‌نی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی هه‌ن که کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که تاوانه‌کانی ئه‌نفال دوابخرێت و پاشان گرنگێکی ئه‌وتۆشی پێنه‌درێت له‌لايه‌ن ميديای جيهانيه‌وه. بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ميديای کوردی هه‌ستی به‌وه نه‌کرد که هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی پرۆسه‌که به‌و ئاراسته‌يه ده‌بات که سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی هه‌رچی زووتر له‌سه‌ر تاوانه‌که‌ی دوجه‌يل سزا بدرێن و پاشان له‌ناوببرێن.
باشه هێزه کوردستانێکان، ياساناسانی کورد شاره‌زايان له ياساکانی سزای عيراق نه‌بوو که چۆنن ودادگاکان له‌م وڵاته چۆن کار ده‌که‌ن. ئايا ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ياساناسانی کورد ئه‌وه‌يان نه‌ده‌زانی که سزای له سێداره‌دان له عيراق ده‌بێت له ماوه‌ی سی رۆژ جێبه‌جێ بکرێت و هه‌موو ئه‌و تومه‌تانه‌ی تر که ئاراسته‌ی تاوانباران کراوه له‌گه‌ڵ مردنيان نامێنێت. ئايا ميدياو ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌يان نه‌ده‌زانی که‌وا له سێداره‌دانی سه‌دام، هه‌موو نهێنێکانی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و غه‌يره ئه‌نفال ده‌باته ژێر خاک، تاوانبارانی تر خۆيان بێ ئاگا ده‌که‌ن لێو برياره‌کان بۆ خودی سه‌دام ده‌گه‌رێننه‌وه.
ئه‌مانه هه‌موو پرسيارن که ده‌بێت لايه‌نه په‌يونديداره‌کان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، نه‌ک هه‌موو ئه‌و مشتومره‌ی ئێستای له‌سه‌ر بکرێت که ماوه‌ێکه ميديای کوردی خۆی پێوه خه‌ريکردوه. باشه ميديای کوردی نه‌يده‌زانی که رژێمی به‌عس له هه‌شت ساڵی شه‌ری دژ به ئێران و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال کێ هاوکاری جۆراوجۆری ده‌کرد. چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌نده ساده بيين که ئه‌وانه‌ی هاوکاری سه‌ربازی و سياسی رژێمی عيراقيان کردوه رێگا به‌وه بده‌ن دادگای عيراق سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌ی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی ئه‌نفال و غه‌يره ئه‌نفال سزا بدرێن له کاتێکدا خۆيان هه‌موو ئه‌و هاوکاريه‌يان خستبوه ژێر ده‌ستیان. ميديای کوردی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی که هه‌ندێ لايه‌نی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی هه‌ن که به هيچ جۆرێک رێگا ناده‌ن تاوانه‌کانی ئه‌نفال ببێته دوکومێنتێکی نێوه‌ده‌وڵه‌تی که کورد له پاشه‌رۆژ سوودی لێوه‌ربگرێت.
به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و راستيانه‌ی سه‌ره‌وه، من به‌ش به حالی خۆم له سێداره‌دانی سه‌دام، به‌م جۆره‌و له‌و کاته سه‌يره‌دا به رووداێکی بێبه‌رنامه‌و کتوپڕی نازانم، به‌ڵکو به سه‌ره‌تای سينارێوی دووه‌می ئه‌و به‌رنامه دارێژراوه ده‌بينم که ئه‌مريکاو هاوپه‌يمانانی بۆ عيراق و ناوچه‌که‌يان دارشتوه. حکومه‌تی مالکی ئه‌وه‌نده ساده‌و نه‌زانه نيه که بييری له هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی لايه‌نگيرانی رژێمی به‌عس نه‌کردبێته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌دام به‌م جۆره له سێداره‌بدرێت.
تۆ بڵێ مالکی و ئه‌مريکا ئه‌وه‌نده ساده‌بن که بيريان له هه‌ڵوێستی توندی هێزه ناسيوناليسته‌کانی عه‌ره‌بی عيراقی ناوچه‌که نه‌کردبێته‌وه پاش له سێداره‌دانی سه‌دام به‌م جۆره، يان بيريان له کاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئيسلامی سوونه و هه‌موو رژێمانه‌ی ناوچکه نه‌کردبێته‌وه کاتێ سه‌دام به‌م جۆره له سیدارده‌رێت. باشه له سێداره‌دانی سه‌دام له لايه‌ن لايه‌نگيرانی موقته‌دا سه‌در که له شه‌رێکی تايفه‌گه‌رين دژ به عه‌ره‌بی سوونه چی ئه‌نجامێکی ده‌بێت و ره‌وشی سياسی ناو عيراق به‌ره‌و کوێ ده‌بات. ئايا عه‌ره‌بی سوونه پاش له سێداره‌دانه‌که چۆن مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان ده‌کات کاتێ ده‌بينێت که حکومه‌تی مالکی نه‌ک ته‌نها نيازی له‌ناوبردنی ميلشياکانی ره‌وتی سه‌دری نيه، به‌ڵکو ناتوانێت بێ ئه‌وان هيچ کام له سياسه‌ت و کاره‌کانی ئه‌نجام بدات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکاش، قه‌ت رێگا به حکومه‌تی مالکی ناده‌ن که کارێکی له‌م جۆره ئه‌نجامبدات ئه‌گه‌ر بێتوو به‌رنامه‌ێکی شاراوه‌ی تريان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت بۆ دوارۆژی عيراق. حکومه‌تی ئه‌مريکا ئه‌وه باش ده‌زانیت که له سێداره‌دانی سه‌دام به‌م شێوه‌و له کاتێکی ئاوها هه‌ستياردا چی جۆره کاردانه‌وه‌ێکی ناوه‌کی وده‌ره‌کی لێده‌بێته‌وه، بۆيه ناکرێت وا به ساده‌يی له سێداره‌دانه‌که به کارێکی بێئاگايانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عيراق ته‌ماشا بکه‌ين. ئه‌مريکا ئه‌وه باش ده‌زانێت که له سیداره‌دانی سه‌دام به‌م جۆره هه‌موو ئه‌و گومان و مه‌ترسيانه‌ی نێوان لايه‌نی سوونه‌و شيعه قوڵتر ده‌کات و کێشه‌کانی نێوانيان زۆر زياتر ده‌کات که رۆژ به‌رۆژ له زيادبوون دايه.
پێش ئه‌م رووداوه هه‌ندێ له لايه‌نه‌کانی شيعه‌و سوونه به‌ناوی پاراستنی ئارامی و ئاسايشی ناو عيراق هه‌وڵيان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ناکۆکێکانی نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌به‌که ده‌کرد، به‌ڵام پاش له سێداره‌دانی سه‌دام زۆربه‌ی هێزه سوونێکان خۆيان خستۆته به‌ره‌ی دژايه‌تی شيعه، له‌وه‌ش ده‌چێت به هاوکاری وڵاتانی سوونه‌ی ناوچه‌که به‌ره‌ێکی يه‌کگرتووی سوونه درووست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له لايه‌نی شيعه بگرن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عيراق.
زۆر له‌لايه‌نی سوونی که له به‌رچاو ميدياکان ره‌خنه‌و گازنده‌ی خۆيان به‌رامبه‌ر سياسه‌تی هێز وده‌سه‌ڵاته شيعه‌که‌ی به‌غدا ده‌ردبری، پاش له سێداره‌دانی سه‌دام ئاشکرا خۆيان خستۆته به‌ره‌ی دژايه‌تیکردنی شيعه، ئه‌م کاره‌ش به سووکايه‌تی کردن ناوده‌به‌ن به‌رامبه‌ر هه‌موو سوونه‌کانی عيراق و ناوچه‌که. بێجگه له حزبی ئيسلامی عيراق، هه‌موو هێزه سونێکانی عيراق له سێداره‌دانی سه‌دام به‌م جۆره‌و له‌م کاته به هه‌وڵێکی تری لايه‌نی شيعه ده‌زانن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر عيراق و دورخستنه‌وه‌ی له چوارچێوه عه‌ره‌بێکه. پاش ئه‌م رووداوه ده‌نگی لايه‌نی سوونه خه‌ريکه له به‌ره‌ێکی ئاشکاری دژ به شيعه خۆی ده‌گرێته‌وه، ره‌وشه‌که‌ش به‌ره‌و ئاڵۆزێکی ترسناکتر ده‌چێت له نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌به ململانێکه‌ی ناو عيراق.
لێپرسراوانی ئه‌مريکی باس له‌وه ده‌که‌ن که هه‌وڵێکی زۆڕيان داوه بۆ دواخستنی له سێداره‌دانه‌ک به‌ڵام حکومه‌تی مالکی رازي نه‌بوه. تۆ بڵێ حکومه‌تی مالکی بتوانێت بريارێک يان پيشنيارێکی لێپرسراوانی ئه‌مريکی پشتگوێ بخات له کاتێکدا ناتوانێت بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان هێزێکی بچوکی له جێکه‌وه بۆ جێکی تر بگوێزێته‌وه. هه‌ندێ که‌س باس له‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تی مالکی ترسی ئه‌وه‌ی لێکه‌وتبوو که سه‌داميش وه‌ک وه‌زيری کاره‌باو کوره‌که‌ی سه‌بعاوی له زيندان هه‌ڵبێن بۆيه له سێداره‌دانه‌که‌ی سه‌دامی به‌م خێرايه ئه‌نجامدا. تۆ بڵێ که‌سێک هه‌بێت بتوانێت به‌م جۆره له زيندانانه هه‌ڵبێت و بگاته ده‌ره‌وی عيراق ئه‌گه‌ر بێتوو چاونوقانی لێپرسراوانی ئه‌مريکای له پشته‌وه نه‌بێت. باشه بۆچی ته‌نها سه‌دام له سیداره درا، هه‌رچی ئه‌وانی ترن سزادانه‌که‌يان دواخرا بۆ ماوه‌ێکی تر. ئايا له پیشا ئه‌وان له سێداره بدرانايه باشتر بوو، يان سه‌دام که لايه‌نی سوونه به تاقه که‌سێکی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێکايان چاولێده‌کات.
هه‌رچی هێزه کوردێکانه، به‌تايبه‌ت هه‌ردوو حزبه گه‌وره‌که‌و حکومه‌تی کوردستان، بێده‌نگێکی سه‌ير ده‌رده‌برن به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانه‌که. تاکو ئێستا لايه‌نی کوردی به ميدياکانيشيانه‌وه هه‌ڵوێستێکی تونديان ده‌رنه‌بريوه به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی سه‌دام پێش کۆتای هاتنی مه‌له‌فه‌کانی ئه‌نفال و غيره ئه‌نفال. به‌راستی ئه‌م بێده‌نگيه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ميدياکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتيان جێ پرسيارو سه‌رسوورمانن، ناشکرێت وا به ساده‌يی چاوی لێبکرێت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ێکی تری شاراوه له پشت ئه‌م سێداره‌دانه نه‌بێت.
زۆر له چاودێرانی سياسی له‌و باوه‌ردابوون که لايه‌نی کوردی، که هیزیکی گرنگی ناو عيراق و هاوپه‌يمانێکی ستراتيجی حکومه‌ته باڵاده‌سته‌که‌ی شيعه‌ی به‌غدايه، کاردانه‌وه‌ێکی زۆر توندی ده‌رده‌بڕی دژ به له سێداره‌دانی سه‌دام پێش ته‌واوبوونی مه‌له‌فه‌کانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام تاکو ئێستا بێده‌نگێکی ته‌واو دياری ده‌کرێت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره. حکومه‌تی مالکی بروا ناکه‌م بێ ئاگادارکردنه‌وه‌و راپرسی له لايه‌نی کوردی کارێکی له‌م جۆره ئه‌نجام بدات، به‌تايبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له رابردوو حکومه‌تی جه‌عفه‌ری و مالکيان به په‌راوێزکردنی لايه‌نی کوردی تاوانبار ده‌کرد له برياره‌کان.
حکومه‌تی ئه‌مريکا، که ماوه‌ێکه خه‌ريکی دارشتنی ستراتيجيه‌تێکی تازه‌يه بۆ عيراق باس له‌وه ده‌کات که له ماوه‌ێکی کورت به‌رنامه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات بۆيه له سێداره‌دانی سه‌دام به‌م جۆره ناکرێت په‌يوه‌ندی نه‌بێت به سياسه‌ت و به‌رنامه تازه‌که‌ی ئه‌مريکاوه. تاکو ئێستا که‌س نازانێت ده‌سه‌ڵاتدارانی واشنتۆن چی به‌رنامه‌ێکی تازه داده‌رێژن بۆ داهاتووی عيراق، به‌ڵام زۆر لايه‌نی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ترس و نيگه‌رانيان لێکه‌وتوه له‌و به‌رنامانه. ئه‌مريکێکان کاتێ خۆيان بۆ ستراتيجيه‌تێکی تازه ئاماده ده‌که‌ن، بێگومان له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌کان داده‌نيشن و ره‌وشه سياسێکه‌ی ئه‌مرۆی ناو عيراق زۆر به جوانی تاوتێ ده‌که‌ن. پاش زياتر له سێ ساڵ له عيراق، ئه‌مريکا هه‌موو خاڵه لاواز و به‌هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی تاوتێکردوه، به‌ڵام تاکو ئێستا هه‌موو سياسه‌ته‌کانی له عيراق روو له دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته ده‌کات.
ئه‌گه‌رێکی تری پاش سينارێۆکه‌ی ئه‌مريکا، که من له‌و باوه‌ره‌دام زۆر لاوازه، به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندێکه‌ی به‌غدايه له لايه‌ن ئه‌مريکاوه. بۆ ئه‌م کاره ده‌بێت ئه‌مريکا کار بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و هێزه راديکاليانه‌ی سوونه، شيعه، لايه‌نگيرانی به‌عس وه زۆر له لايه‌نه‌کانی تری ناو عيراق بکات که دژ به پرۆسه ئه‌مريکێکه‌ن. ئه‌م هێزه راديکاليانه زۆريان هاوکاری جۆراوجۆر له وڵاتانی دراوسێوه ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌م وڵاتانه‌ش نيگه‌رانی هه‌موو سياسه‌ته‌کانی ئه‌مريکان له ناوچه‌که. ئه‌م هێزه راديکاليانه به جۆرێک هێزيان په‌يداکردوه که له‌ناوبردن و لاوازکردنيان کارێکی وا ئاسان نيه بۆ حکومه‌تی مالکی يان ئه‌مريکا. ئه‌م هێزه راديکاليانه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر هه‌موويان دژ به يه‌ک له شه‌ره‌دان، زۆربه‌شيان سه‌رچاوه‌ی هاکارێکانيان يه‌که.
بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، که لايه‌نی شيعه‌يه، ده‌بێت زۆر له خاڵه‌کانی ده‌ستووری عيراق ده‌ستکاری بکرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له هێزه ئيسلامێکانی شيعه‌و کورد ناتوانێت پێ رازی بێت. کاتێ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌هێز ده‌کرێت، کاتێ هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی کورد نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش کارێکی وا ئاسان نيه بۆ حکومه‌تی به‌غداو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مريکا. هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی ناو عيراق روو له سيناريۆی دوه‌می دابه‌شکردنی عيراق ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاتێ ده‌رده‌که‌وێت کاتێ هه‌موو لايه‌نه‌کان ناچار ده‌بن راستێکان ناو گۆره‌پانی عيراق قه‌بوڵ بکه‌ن و هيچ رێگاێک بۆ گه‌رانه‌وه‌و چاره‌سه‌رکردنێکی تر نه‌مێنێت.
هه‌موو ئه‌و رووداو پرۆسه‌ی له سێداره‌دانه‌ی سه‌دام روو له‌وه ده‌کات که عيراق به‌ره‌و قۆناغێکی تر ده‌کات، ئه‌و قۆناغه تازه‌يه‌ش زۆر به‌رنامه‌ی گه‌وره‌ی نهێنی تيايه که پیش ئاماده‌کردنی زه‌مينه بۆی نابێت ئاشکرابکرێت.
وهاب شاه محمد/سويد
2007-01-02 16:20:10
19 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 10 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان