سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی سەرکوپکەری ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ بە هەرەشە و فشار بۆ سەر خەڵکی بۆکان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە خۆپێشاندان، بەڵام خەڵکی ئەو شارە بە بێ گۆێدان بە هەرەشەی ڕێژیم، هەروەک شارە دەستەخوشکەکەی مهاباد دیسان ڕژانە سەرشەقام
خەڵکی بۆکان ڕژانە سەر شەقام

هەواڵی وێنەیی تایبەت بە ماڵپەری پ س ک ٢٠ ٠ ٦
ئێوارەی ئەمرۆ ٢٥ی پوشپەری ٢٧١٥ی کوردی، بەرامبەر بە ١٦ / ٧ / ٢٠ ١٥ زاینی، خەڵکی برینداری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربرین لە بەرامبەر ڕووداوەکەی ڕۆژی ١٥ / ٧ / ٢٠ ١٥، کە لە لایەن هیندێک کەسی نەناسراو کە گومانی کەسانی سەربەڕێژیمیان لێدەکرێت تێزابیان ڕژاندووەتە سەر ٤ ژنی کورد لەو شارە.
سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی سەرکوپکەری ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ بە هەرەشە و فشار بۆ سەر خەڵکی بۆکان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە خۆپێشاندان، بەڵام خەڵکی ئەو شارە بە بێ گۆێدان بە هەرەشەی ڕێژیم، هەروەک شارە دەستەخوشکەکەی مهاباد دیسان ڕژانە سەرشەقام وداوای ئاشکراکردنی ئەو جینایەتەیان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2015-07-16 13:26:38
10 ساڵ و 7 مانگ و 14 کاتژمێر و 11 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس