تەقینەوەیەک لە سەنتەری ڕۆشنبیری شارۆچکەی پرسووسی سەر بە شاری رووهای باکوری کوردستان سەدان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بهپێی زانیارییه سەرەتاییەکان کە لە میدیاکانی تورکیاوە ئاماژەی پێکراوە کە تهقینهوهکه لەڕێگهی کهسێکی خۆکوژهوه لهناو باخچهی سەنتەرێکی رۆشنبیری ئەنجامدراوە و گومان لەوە دەکرێت کە سەربەڕێخراوی تروریستی داعش بێت.
تەقینەوەیەک لە سەنتەری ڕۆشنبیری شارۆچکەی پرسووسی سەر بە شاری رووهای باکوری کوردستان سەدان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
ئەمرۆ ٢٠ / ٧ / ٢٠ ١٥ تەقینەوەیەکی بە هێز لە سەنتەری ڕۆشنبیریلە شارۆچکەی پرسووسی سەر بە شاری رووهای باکوری کوردستان، لە کاتی کۆبوونەوەیەکی فیدراسیۆنی کۆمهڵهی گهنجانی سۆسیالیستی ڕوویداو ، سەدان شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
شاروچکەی پرسووس هەڵکەوتووی سنووری نێوان باکور و رۆژئاوای کوردستانە، و زۆربەی چالاکیە مەدەنییەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان لەو شاروچکەیە بەرێوەدەچێت.
بهپێی زانیارییه سەرەتاییەکان کە لە میدیاکانی تورکیاوە ئاماژەی پێکراوە کە تهقینهوهکه لەڕێگهی کهسێکی خۆکوژهوه لهناو باخچهی سەنتەرێکی رۆشنبیری ئەنجامدراوە و گومان لەوە دەکرێت کە سەربەڕێخراوی تروریستی داعش بێت.
هەروەها بە پێێ ئامارە سەرەتاییەکان باس لە شەهیدبوونی زیاد لە ٤٥ کەس وبرینداربوونی زیاد لە ١٥٠ کەس دەکرێت.
وەک ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە تروریستییە بەرامبەر بە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دەکەین. سەرەخۆشی ئاراستەی گشت بنەمالەی شەهیدانی ئەو کارەساتە دەکەین، هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.
2015-07-20 06:49:23
10 ساڵ و 7 مانگ و 20 کاتژمێر و 48 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس