ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان " بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە تروریستیە بۆ سەر گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دەکات. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین و گشت باکوری کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکەین.
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە تەقینەوەکەى ٢٠ ى تەمووزى ٢٠ ١٥ لە شارۆچکەى پرسوس (سروج) لە باکوورى کوردستان کرد.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان، کۆر وکۆمەڵانی بەشەر دۆستی جیهانی.
لە درێژەی خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی گەلی کورد لە پێناو ڕزگاری و ئازادی و دیمۆکراتی بەردەوام لەگەڵ کردەوەی تروریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە لایەن نەیارانیەوە ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەمرۆ ٢٠ ى تەمووزى ٢٠ ١٥بە داخەوە کردەوەیەکی خۆکوژی و تروریستیانەی نامرۆڤانە، کۆبوونەوەى ٣٣٠ گەنج لە ئەندام و لایەنگرانى فیدراسیۆنى کۆمەڵەکانى گەنجانى سۆسیالیست (SGDF)ى لە ناوەندى ڕۆشنبیریى ئامارا لە شاروچکەی پرسوس ی باکوری کوردستانی کردە ئامانج. بە داخەوەو و بە پێێ ئامارە سەرەتاییەکان باس لە شەهید بوونی٣٠ کەس و هەروەها برینداربوونی زیاتر لە ١٠ ٠ کەس دەکرێت.
ئەو ناوەندە کە بە ناوەندى ڕۆشنبیریى ئامارا ناسراوە لە لەلایەن شارەوانی پرسوس بەڕێوەدەبرێت و سەربە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یە، کە بەردەوام لە رووداوەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەت کوبانی میوانداری زۆرێک لە چالاکان و ڕۆژنامەنووسانی کردووە بە مەبەستی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوا بە گشتی و کوبانی بە تایبەتی.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان " بە تووندی ئیدانەی ئەو کردەوە تروریستیە بۆ سەر گەلەکەمان لە باکوری کوردستان دەکات. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان دەکەین و گشت باکوری کوردستان و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکەین.
هیوای چاکبوونەوەیش بۆ گشت بریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازین و هاوخەمی خۆمان بە خوشک و براکانمان لە باکوور ڕادەگەیێنین". داوا لە کاربەدەستانی وڵاتی تورکیا دەکەین، کە بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تروریستیە ئاشکرابکەن و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن.
گەلی کورد بە تەقینەوەو ترساندن هەرگیز واز لە ویستی سەربەخۆیی و ڕزگاریخوازی خۆی ناهێنێت و بەردەوامە لە خەبات و تیکۆشان بۆ ڕزگاری یەکجاری.
هەر شەکاوە بێت یەکێتی و یەکریزی گەلەکەمان لە کوردستانی مەزن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان ٢٩ی پوشپەری ٢٧١٥ی کوردی. ٢ی تەمووزی ٢٠ ١٥ ی زاینی.