بەشداری سەرۆکی پ س ک و شاندێکی یاوەری لە یادی ٧٠ ساڵەی حدکا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویژ، لە ئاهەنگی یادی ٧٠ ساڵەی حدکا بە پێشکەشکردنی بروسکەی پیرۆزبایی
بەشداری سەرۆکی پ س ک و شاندێکی یاوەری لە یادی ٧٠ ساڵەی حدکا.
ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی، بەرامبەر بە ١٥/ ٨/ ٢٠ ١٥ زاینی، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی نەرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک و چەندین ئەندامی پ س ک لە وڵاتی نەرویژ، لە ئاهەنگی یادی ٧٠ ساڵەی حدکا بە پێشکەشکردنی بروسکەی پیرۆزبایی و پارچە گووڵی پیرۆزبایی بەشدارییان کرد. کە لە لایەن بەرپرس و بەڕێوەبەرانی حدکا لە وڵاتی نەرویژ بە گەرمی پێشوازیکران.
بەشێکی زۆر لە بەرپرسان و نۆێنەرانی لایەنەکانی دیکەی کوردستانی و نەرویژی لەو ئاهەنگەدا بەشدارییان هەبوو، کە لە نزیکەوە لەگەڵ شاندی پ س ک چاوپێکەوتنی کورتیان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی گەلاوێژی ٢٧١٥ی کوردی، بەرامبەر بە ١٥ / ٨/ ٢٠ ١٥ زاینی
2015-08-16 04:44:54
10 ساڵ و 6 مانگ و 22 کاتژمێر و 52 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس