نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی یه‌کێتیی ئه‌وروپا وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی سه‌روه‌ری یاسا و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و به‌هێزکردنی پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ناو حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگادا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه(23-8-2015) له‌ڕێڕه‌وڕه‌سمێکدا که له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا، له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی ئه‌وروپا له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نرا.

له رێوڕه‌سمه‌که‌دا که” نێچیرڤان بارزانی” سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کوردستان نوێنه‌ری یه‌کێتی ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون ، نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و له‌میانه‌دا ڕایگه‌یاند: ” ده‌مێک چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاین له‌هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و بۆ ئێمه گرنگی خۆی هه‌یه، یه‌کێتی ئه‌وروپا جگه له کاری خۆی له ده‌ره‌وه‌ی کاری خۆیشی کاری جدی ده‌کات له پێناو به‌دیهێنانی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌رز ڕاگرتنی به‌هاکانی دیموکراسی ، وڵاتان له سه‌رتاسه‌ری جیهان سوود له به‌رنامه و هاوکارییه مرۆییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وه‌رده‌گرن، په‌یوه‌ندی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان مێژوویه‌کی ئه‌رێنی و باشی هه‌یه، بۆیه کردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه له‌هه‌ولێر ده‌بێته مایه‌ی هه‌ماهه‌نگی باشتر له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا”.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ” هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی یه‌کێتیی ئه‌وروپا وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌کانی سه‌روه‌ری یاسا و دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و به‌هێزکردنی پێگه‌ی ئافره‌ت له‌ناو حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگادا ، هه‌روه‌ها له بواره‌کانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و بازرگان‌یش ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن”.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌شێکی گوتاره‌که‌یدا گوتی: “هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ به درێژایی سنووره‌کانی له جه‌نگێکی سه‌پێنراودایه دژ به ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که ڕێز له هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی ناگرێت، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان به‌نوێنه‌رایه‌تی جیهان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تیرۆرستانه ده‌بنه‌وه و خه‌بات و به‌رگری ده‌گه‌ن بۆ پاراستنی ته‌واوی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان”.
گوتیشی: “وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتیوانی و هاوکاریتان داوا له ئه‌ندامانی یه‌کێتیی ئه‌وروپا ده‌که‌ین به‌رده‌وام بن له پشتگیری کردنی پێشمه‌رگه له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان و پێدانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و وه‌رگرتنی ئه‌و بریندارانه‌ی که له‌ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ناتوانن چاره‌سه‌ریان بۆ بکرێت
سەرچاو
باس نیوز