شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

سەرەخۆشینامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەرەخۆشینامەی عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک لە بنەماڵەی بەرێز فەرەیدون جوانرۆیی

عارف باوەجانی
سەرەخۆشینامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەرەخۆشینامەی عارف باوەجانی سەرۆکی پ س ک لە بنەماڵەی بەرێز فەرەیدون جوانرۆیی

به‌‌ڕێز / کاک ساناو، کاک ئازاد و کاکە هیوا کورانی کاکە فەرەیدونی هەردەم لە یادمان. بەرێز کاک جەهابگیر برای بەڕێزی کاک فەرەیدون.
گشت بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردو کاک فەرەیدون جوانرۆیی

بابەت : سەرەخۆشینامە

صورة

به‌‌‌ڕێز / مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان                  

به‌‌‌ داخه‌‌‌وه هه‌‌‌واڵی کۆچی دوایی کاک فەرەیدن جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتمان بیست. کە هەواڵێکی دڵتەزێن و خەماوی بوو  بۆ هەموومان.

بەڕێز فەرەیدون جوانرۆیی تەواوی تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەت بە نیشتیمانەکەی تەرخان کرد.
هەواڵی کۆچەکەی زیانێکی گەورەبوو بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و پارتە تێکۆشەرەکەتان.  

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتە بەڕیزەکەتان و بنەماڵەی بەرێز جوانرۆیی و گشت هەڤاڵ و تێکۆشەرانی هاوسەنگەر و هاوبیری کاک فەرەیدون دەکات.

بەڕێزەوە

                   ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٣ی خەرمانانی ٢٧١٥ی کوردی. ٢٥ / ٨ / ٢٠ ١٥ی زاینی

..................................................................................................

به‌‌‌ڕێز / کاک ساناو، کاک ئازاد و کاکە هیوا کورانی  کاکە فەرەیدونی هەردەم لە یادمان. بەرێز  کاک جەهابگیر  برای بەڕێزی کاک فەرەیدون.

 گشت بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردو کاک فەرەیدون جوانرۆیی

زۆر بە داخم بۆ بیستنی ئەم هەواڵە دڵتەزێنە. کە بەڕاستی لە ناخەوە هەژاندمی.

 هەر لەو پێوەندییە خەماوییەدا سەرەخۆشی ئاراستەی گشت بنەماڵە تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌تان دەکەم، و هیوادارم دوا خەم و کۆستی  بنه‌‌‌ماله  نیشتیمانپەروەرەکەتان ‌بێت.

کاک فەرەیدونی تێکۆشەر هەر لە تەمەنی ١٧ ساڵیەوە تا دوا ساتی کۆچەکەشی هەر لە  سەنگەرەکانی بەرگری لە خاک و نیشتیمانەکەی بووە

لە دەستدانی کاک فەرەیدون خەم و پەژارەی خستە ناخی هەموومانەوە. مێژوویەکی پر لە سەربەستیی و سەروەری  لە پاش خۆی بە جێهێشت.

  جارێکی دیکه‌‌‌  هاوخه‌‌‌می و سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی خۆم و گشت ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گشت ئەندام و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستانتان پێ  راده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نم.

                 بە هیوای ته‌‌‌مه‌‌‌ن درێژی بۆ ئیوه‌‌‌ی به‌‌‌رێز …

                            براتان /   عارف باوەجانی

                   سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٣ ی خەرمانانی ٢٧١٥ی کوردی. ٢٥ / ٨ / ٢٠ ١٥ی زاینی

2015-08-25 06:42:17

10 ساڵ و 5 مانگ و 20 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©