ەرلە ئێوارەی سێشەممە رێکەوتی٣ی خەرمانان، بەیتوڵڵا عەباسپوور پاڵەوانی لەشجوانی دوای چەند مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٣٦ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی هات.
پاڵەوانی لەشجوانی کوردستان کۆچی دوایی کرد
kurdpa.net
ئاژانسی کوردپا: بەیتوڵڵا عەباسپوور قارەمانی لەشجوانی ئێران و جیهان بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی ئاتیەی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارەی سێشەممە رێکەوتی٣ی خەرمانان، بەیتوڵڵا عەباسپوور پاڵەوانی لەشجوانی دوای چەند مانگ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی ٣٦ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی هات.
ئەو وەرزشکارە کوردە تووشی نەخۆشی "واسکولیت" ببوو و هەر بەو بۆنەیەوە کەمپەینێک بۆ پشتیوانی ماڵی لە بەیتوڵڵا عەباسپوور بە دەستپێشخەری "دنێس جێمز"ــەوە راهێنەری بەناوبانگی لەشجوانی جیهان وەرێخرابوو.
عەباسپوور بە هۆی کێشەی ماڵی توانای دابینکردنی تێچووی دەوا و دەرمانی نەبوو
بەیتوڵڵا عەباسپوور خەڵکی شاری بیجارە و دانیشتووی ماهدەشتی کەرەج بوو و بە یەکەمین وەرزشکاری مێستر ئولمپیای لەش جوانی لە ئێران دەهاتە ئەژمار.
بەیتوڵڵا لە ٢٠ ساڵی رابردوودا بە شێوەی پڕۆفشینال دەستی بە وەرزشی لەشجوانی کرد و وێڕای مسۆگەر کردنی چەندین میداڵی زێڕی ئاسیایی، نازناوی بەناوبابگترین رکابەریی لەشجوانی جیهانی پێ بەخشرا.
عەباسپوور خاوەنی بڕوانامەی کارناسی یاسا بوو.
2015-08-26 11:01:58
10 ساڵ و 5 مانگ و 16 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس