کە مەبەستەکانی سەرەکی چالاکیەکەش بە نامەیەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نەرویژ دەکرێت. و تێیدا داوای هاوکاری و پشتیوانی بە کردەوە لە وڵاتی نەرویژ بۆ گەلی کورد دەکرێت.
بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان لە خۆپێشاندانی پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

ڕێکەوتی ٢٩ / ٨ / ٢٠ ١٥ پارتی دی کریستنەی نەرویژی، بە مەبەستی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان، خۆپێشاندان و گرتبوونەوەیەکی ئارامی لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ ڕێکخسست. کە مەبەستەکانی سەرەکی چالاکیەکەش بە نامەیەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نەرویژ دەکرێت. و تێیدا داوای هاوکاری و پشتیوانی بە کردەوە لە وڵاتی نەرویژ بۆ گەلی کورد دەکرێت.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە نزیک بە ٥٠ ٠ کەس لە کوردانی دانیشتووی ئۆسڵۆ و ئەندام و لاینگرانی پارتییە دی کریستنە لەو چالاکیەدا بەشداربوون. شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە سەرۆکی گشتی و چەندین ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامانی کۆمیتەی نەرویژ و چالاکانی پ س ک لەو خۆپێشاندانە بەشداری بەرچاویان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2015-08-30 04:24:22
10 ساڵ و 5 مانگ و 23 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس