سەربەخۆخوازان بە سەرۆکایەتی ئارتۆر ماس، سەرۆکی هەرێمەکە هەڵمەتێکیان بە ناونیشانی بە یەکەوە بۆ بەڵێ رێکخستووە و بەڵێنی راگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەدەن، لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان.
ەرێمی کەتەلۆنیا لە رێگەی ئەنجامی هەڵبژاردنێکەوە، بڕیار لەسەر چارەنووسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەدات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ـی ئەیلول، حەوت ملیۆن و 500 هەزار کەس، کە مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنیان هەیە، دەنگ بە ئەندامانی پەرلەمانی نوێی هەرێمەکەیان دەدەن، کە ئەم هەڵبژاردنە، چارەنووسی پەیوەندیی هەرێمەکەیان بە ئیسپانیاوە، دیاریدەکات.
سەربەخۆخوازان بە سەرۆکایەتی ئارتۆر ماس، سەرۆکی هەرێمەکە هەڵمەتێکیان بە ناونیشانی “بە یەکەوە بۆ بەڵێ” رێکخستووە و بەڵێنی راگەیاندنی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەدەن، لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان.
هەردوو پارتی گردبوونەوەی جوداخوازی “بەیەکەوە بۆ بەڵێ” و پارتی چەپ رایانگەیاندووە، کە لە ئەگەری سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکان، ئەوا یەکلایەنە و بەبێ گەڕانەوە بۆ حکوومەتی ئیسپانیا، لە ماوەی 18 مانگدا سەربەخۆیی رادەگەیەنن.
سەرچاوە باسنیوز
2015-09-27 06:52:14
10 ساڵ و 4 مانگ و 20 کاتژمێر و 42 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس