لەگەڵ هەموو حیزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری کوردستانی پێوەندیمان باشەو لەگەڵ هیچ حیزب و لایەنێکی کوردی ناکۆکی و ناخۆشیمان نییە. بەڵام پێوەندییەکان لە هیندێک لایەنی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز ئاستێکی جیاوازدایە.
چاوپێکەوتنی گۆڤاری خازر ژمارە ٩٨ لەگەڵ بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان...

- له‌که‌یه‌وه پارتی سه‌ربه‌ستی دامه‌زرا ئامانجی حزبه‌که‌تان چییه?
وڵام : پارتی سەربەستیی کوردستان ( پ س ک) بەرەو یادی ١٠ ساڵەی دامەزراندنیەوە نزیک دەبێتەوە. پ س ک له ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٥ی کوردی و ١٧-٢-٢٠ ٠ ٦ زاینی، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی، به بیرۆکه‌ی عارف باوه‌جانی دامه‌زراوه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : پارتیکی ڕامیاری و لیبراڵدیمۆکراته، و پارتێکه له سه‌ر بناخه‌و پرینسیپی دیمۆکراسی و هزری لیبراڵیه‌ت دامه‌زراوه، و له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات. تێده‌کۆشی بۆ دابینکردنی سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. هه‌وڵده‌دا بۆ پاراستنی ماف وڕێزی به‌رامبه‌ری گشت چین وتۆێژهکانی جیاوازی ئاینی وکه‌لتوری له کوردستاندا.
"پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت. پارتیمان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری وستراتیژیکی ڕۆژ لەناوچەکەدا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
- تا چ ئاستێک توانیوتانە خۆتان بە کوردستان و دەرەوە بناسێنن.
وڵام : پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان لە یەکەم رۆژی دروستبوونیەوە تا ئیستا کە بەرەو تەمەنی دەساڵی نزیک دەبێتەوە، لەگەڵ قەیرانێکی ناخۆشی ئابوریدابووە، بەڵام سەرەڕای نەبوونی ئابوری پێویست، زۆر بە باشی توانیومانە له ئاستی دیپلوماتی جیهانی پێوه‌ندییه‌کی به هێز دروست بکەین، لە گەڵ زۆربەی پارت و لایەنە گرنگەکانی جیهانی و بە تایبەت لیبراڵەکانی ئورپا و جیهان. هەر وەک لە سایتەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی پ س ک دەبینرێت، کە بەردەوام لە چالاکی و دیداری دیپلوماسی و جیهانیە. هه‌روه‌ها له ئاستی ڕێکخستنه‌وه له گشت ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌نی ڕێکخستنێکی پوخته‌و به هێزی باش لە لاوان و ئاکادیمیکاراندا بین. لە ئاست حیزبەکانی هەموو کوردستانی مەزنیش ناسراوین و پێوەندی و دیداری کەم و زیادمان پێکەوە هەیە.
هەروەها بەردەوام لە میدیاکانی جیهانی وەک لایەنێکی سیاسی کوردی بە سەر دەکرێینەوەو وتووێژ و بۆچوومان لە سەر ڕووداوەکانی ناوچە وەردەگیرێت و بڵاو دەکرێتەوە.
- چهندکۆنگرهتان به‌ستووه?دروشمی حزبه‌که‌تان چیه?
وڵام : تا ئیستا ٣ کۆنفرانس و دوو کۆنگره و چەندین پلۆنۆێمان به‌ستووه.
کۆنگره‌ی یه‌که‌مان له ١٣-١١-٢٠ ٠ ٩ له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ بە بەشداری دەیان ئەندامی پ س ک لە دەرەوەی وڵات و بەشداری لە رێگەی ئیلیکترۆنی ئەندامانی پ س ک لە باشوری کوردستان و ناوخۆی وڵات به‌ستووه. لە رۆژی یەکەمی کۆنگرە نۆێنەرایەتی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی مەزن و هیندێک لە حیزبەکانی ئوروپایی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران بەشدارییان تێدا هەبووە. هەروەها بروسکە و پیرۆزبایی زیاد لە ١٥٠ ڕێکخراوی کوردستانی و جیهان بۆ هاتبوو.
ڕێکه‌وتی ١٤/٢/٢٠ ١٣ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژیر ناوی ( کۆنگرەی بەرەو کۆکردنەوە ویەکگرتنی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان) به بهشداری٦٣نۆێنهری ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کانمان لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەسرا.
لە ڕۆژی کۆتایی کۆنگرەدا پرێس کۆنفرانسێک بۆ رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنە کوردیی و بێیانیەکان کە لە پێوەندی بە کۆنگرەو کارەکانی کۆنگرە ڕێکخرا. لە چەندین میدیای کوردستان و جیهان بە گرنگەوە باس لە کۆنگرەکرا. هەروەها ژمارەی پەیامە گەێشتووەکان بە کۆنگرەی دووەم لە لایەن ڕێکخراوە کوردستانی و جیهانیەکانەوە گەیشتە٢٢٥ پەیام.
- په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ل کام حزبی کوردی باشه?
وڵام : لەگەڵ هەموو حیزبێکی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری کوردستانی پێوەندیمان باشەو لەگەڵ هیچ حیزب و لایەنێکی کوردی ناکۆکی و ناخۆشیمان نییە. بەڵام پێوەندییەکان لە هیندێک لایەنی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز ئاستێکی جیاوازدایە.
- راگه‌یاندن یان بڵاوکراوه‌ی حزبتان هه‌یه?
وڵام : بەڵێ خاوەنی چەندین ماڵپەری ئینتەرنێت و چەندین تۆری کۆمەڵایەتی بە هێزین. کە ماڵپەری فەرمی زمانحاڵی پارتی سەربەستیی کوردستان ئەمەیە، psk2006.org ،
هەروەها رۆژنامەی فەرمیمان لە ژێر ناوی رۆژنامەی سەربەستی چەندین ساڵ بڵاودەکرایەوە، بەڵام بە داخەوە ماوەیەکە بە هۆی کێشەی داراییەوە ڕاگیراوە.
- بۆ به‌رێزتان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن ئایاهه‌موو ئه‌ندامه‌کانتان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتن?
وڵام : هۆکاری چوونە دەرەوەی وڵاتی من دەگەرێتەوە بۆ ساڵی نەوەدەکان، کە ئێمە وەک دەیانهەزار لە کوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپێکی پەنابەری بێ ئیمکاناتی ژیان و بێ ئەمنیەتی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی بەعس لە رۆمادی دەژیان، کە لە ڕێگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی جیهانەوە هەوڵمان دا پەنابەری سیاسی وەربگرین. بەڵام هاتنە دەرەوەمان لەو کاتەوە و تا ئیستاش بۆ چرکەساتێک لە نیشتیمان دووری نەخستووینەتەوە. زۆربەی کاتەکانم من لە باشوری کوردستانم. بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیرانمان لە باشوری کوردستان دەژین، هەروەها بەشێکیش لە دەرەوەی وڵات دەژین،بێجگە لەوەش چەندین ئەندامی سەرکردایەتی و ڕاوێژکارانمان بە نهێنی لە ناوخۆی وڵات کارەکانی خۆیان ڕادەپەڕێنن.
- داهاتووی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن ده‌بینی?
وڵام : زۆر گۆرانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتوونەتە ئاراوە، کە تیشکی ئەو گۆرانکاریانەش بە چاک و خراب بەر کورد کەوتن، جا دەتوانم بڵێم کورد بە هەموو بەشەکانیەوە بەرەو داهاتێکی نۆێتر هەنگاو دەنێت. لە پێوەندی بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە کە ئیستا لە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کوردستان، زیاتر لە ژێر چەوسانەوە و نەهامەتیدان، بەردەوام گرتن و کوشتن و لە سێدارەدان و خەفەقانی ژیان لە ئارادایە، بەڵام چاوەروانیەکی زۆر لە ناوچەکە هەیە. ئێران رۆژ تا رۆژ زیاتر لە پێشچاوی نەتەوەکانی بندەستی خۆی، کە کورد و بەلوچ و تورکمەن و عەرەب و تورکی ئازەرییە بێزار دەبێت. فشارەکانی خەڵک بۆ سەر ئەم ڕێژیمە پەرە دەستێنێت. کە من پێموایە بۆ ئەم دەورەی سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەنگە ناڕەزایەکان زیاتر بەرز دەبنەوە. هەروەها بە هاتنە سەرکاری کۆماریخوازەکانیش لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو گۆرانێکی دیکە دەروات. کەوابێت چاوەروانی گۆرانکای بۆ ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی بندەست بەڕێوەیە.
- بۆ به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتدا نیه?
وڵام : بە داخەوە نەبوونی بەرەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئیستادا گەورەترین بۆشایی سیاسییە کە خەڵک چاوەرێێەتی و بەڵام بوونی نیە، لە حاڵێکدا لە هەموو شتێک گرنگتر و پیویست ترە. هەموو هۆکارەکەش ئەوەیە کە یەک قبووڵنەکردنی لایەنە سیاسیەکان، هەروەها دروستنەبوونی گۆرانکارییەکی پێشهاتوو لە ناوچەکەدایە، کە ئەو کات لایەنەکان ناچار دەکات کە بە پەلە لە دەوری بەرەیەک خۆیان یەکخەنەوە.
- زۆری حزب له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆچ ده‌گه‌رێته‌وه?
وڵام : کوردستانێش وەک هەر نەتەوەیەکی هۆشیاری جیهانی فرە ئایدولۆژیایی و بیکردنەوەی سیاسی تێدایە، ئەمەش هۆکاری دروستبوونی فرە حیزبییە، بەڵام هەموومان پەیرەوی یەک تەرقەتین ئەویش ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، بۆیە پێویستە لەو ڕێگاوە یەک دەنگبین.
- ئایا ده‌وری حزبی بچوک ماوه?
وڵام : هیندێک حیزب کە لە سەرەتاوە دروستدەبن، بە قەوارە و ژمارە بچووکن، بەڵام بە پرۆگرام و کارنامە زۆر گەورەن و زووش گەورە دەبن، هەربۆیە بەکارهێنانی وشەی حیزبی بچووک پێم وایە دەستەواژەیەکی لاوازی گەرەکیانەیە.