ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر چالاکێکی کوردی لە ناوخۆی وڵات لە گوماندابێت. هەوڵدەدا بە سینارێو دروستکردن، مادەی هۆشبەر دەخاتە ماڵەکەیان یا ناو ئوتومبیلەکانیان
کۆماری مرۆڤکوژی ئیسلامی ئێران هەشت بەندکراوێ کوردی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدا.

وەک پێشەی هەمیشەیی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران، ئەمرۆ ١٢ / ١٠ / ٢٠ ١٥ ملی هەشت لاوی کوردیان بە پەتی سێدارەدا کرد، بە تۆمەتی بەکارهێنان و کڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان.
لە حاڵێکدا بفرۆش و بڵاوکەرەوەی ئەو مادانە بە پشتیوانی کەسانی باڵادەست و سەرشناسی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانە.
ماوەیەکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر چالاکێکی کوردی لە ناوخۆی وڵات لە گوماندابێت. هەوڵدەدا بە سینارێو دروستکردن، مادەی هۆشبەر دەخاتە ماڵەکەیان یا ناو ئوتومبیلەکانیان و پاشان پەلاماریان دەدەن و بەو تۆمەتانە دەستگیریان دەکەن و لە سێدارەیان دەدەن، مەبەستیشیان لەو جۆرە سینارێۆانە بۆ ئەوەیە کە ژمارەی لە سێدارەدانی بەندییە سیاسییەکان لە بەرچاوی جیهان کەمکەنەوە، لە سێدارەدانەکانیان بکەنە کەیسی مادەی هۆشبەر.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٢ / ١٠ / ٢٠ ١٥
2015-10-12 05:24:21
10 ساڵ و 4 مانگ و 22 کاتژمێر و 12 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس