بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە هێرشەکەی سەر کەمپی لیبەرتی.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ئێمە وەک وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی ئیدانە دەکەین، و بانگێشەی گشت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین کە لە ئاست ئەمجۆرە هێرش و پەلامارە تێروریستانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرە لایەنەکانی ئوپوزوسیون و خەڵکی سیڤیل بێدەنگ نەبن.
بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە هێرشەکەی سەر کەمپی لیبەرتی.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ گۆێدانە هیچ یاساو ڕێسایەکی نێونەتەوەیی، لە رۆژی پێنج شەممە ٧ی خەزەڵوەری کوردی و بەرامبەر بە ٢٩ ی ئۆکتۆبەر. لە لایەن گروپێکی تروریستی دروستکراوی خۆیانەوە بە مووشەک هێرشیان کردە سەر کەمپی لیبێرتی لە نزیک بەغدا، کە کەمپی فەرمی و دروستکراوی ئەمریکاو نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پاراستنی ئەندامان و لاینگرانی سازمانی موجاهیدین خەڵک. کە لە پاش دەرکردنیان لە کەمپی ئەشرەفی نزیک خاڵیس بە فەرمی گوازرابوونەوە ئەو کەمپە. بە مەبەستی گیرسانەوەیان لە شۆێنێکی ئارام و ئەمنیەتدار. بەڵام دیسانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشێلی ماڤی مرۆڤی کرد و بە پێشچاوی جیهانەوە هێرشی کردە سەر ئەو کەمپە، و لەئاکامی ئەو جینایەتەدا و بە پێی ڕاگەیاندراوەکان ٢٣ کەس کوژراوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداریش هەیە، کە برینی زۆریان مەترسیدارە.
ئێمە وەک وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تووندی ئیدانە دەکەین، و بانگێشەی گشت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکەین کە لە ئاست ئەمجۆرە هێرش و پەلامارە تێروریستانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرە لایەنەکانی ئوپوزوسیون و خەڵکی سیڤیل بێدەنگ نەبن.
هەر لەو پێوەندییەدا هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکان و حیزبەکەیان دەکەین.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣٩ی خەزڵوەری ٢٧١٥ ی کوردی، بەرامبەر بە ٣١ / ١٠ / ٢٠ ١٥ ی زاینی
2015-10-31 11:11:32
10 ساڵ و 3 مانگ و 16 کاتژمێر و 26 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس