بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وتارەکەی خۆیدا تیشکی خستە سەر دۆزی سیاسی و کەلتوری رۆژهەڵاتی کوردستان و جینایەتەکانی ڕێژیم لەو بەشەی کوردستان، هەروەها پرۆژە پێشنیارێکی ئاراستەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان کرد، لە درێژەی باسەکەیدا بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بە لیبراڵیەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و گرنگیدان بەو چەمکە سیاسیە لە کوردستاندا کرد.
پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا دیدارێکی کوردستانی بە بەشداری سەرۆکی پ س ک ڕێکخست.
گروپی نێونەتەوەیی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانا لە پرۆژەی کارە نێونەتەوەییەکانیدا، ئەمجار کوردستانی بە سەر کردەوە. لە رۆژی ٢ / ١١ / ٢٠ ١٥ لە کاتژمێر ٧ تا ٩ ی ئێوارە چالاکیەکی لە ژێر ناوی دیداری کوردستان لە بارەگای فەرمی ڕێکخراوی لیبراڵەکانی جیهانی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بەشداری هەریەک لە بەڕێزان:
تورهان ئۆزەن نۆێنەری پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی بەریتانیا. باکوری کوردستان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان . رۆژهەڵات کوردستان.
ئەکیف ڕزگار وان / نۆێنەری کەنەکە.
هەرکام لەو بەشدارانە پەیامی وتاری خۆیان لەو دیدارەدا پێشکەشی بەشداران کرد، و پاشان بە پرسیار و بۆچوونی بەشداران بابەتەکە گرنگی زیاتری بە خۆیەوە بینی.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وتارەکەی خۆیدا تیشکی خستە سەر دۆزی سیاسی و کەلتوری رۆژهەڵاتی کوردستان و جینایەتەکانی ڕێژیم لەو بەشەی کوردستان، هەروەها پرۆژە پێشنیارێکی ئاراستەی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی کوردستان کرد، لە درێژەی باسەکەیدا بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بە لیبراڵیەتی پارتی سەربەستیی کوردستان و گرنگیدان بەو چەمکە سیاسیە لە کوردستاندا کرد.
شایانی ئاماژە پێدانە لەو دیدارەدا نۆێنەری ڕێکخراوە جیاوازەکانی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و لیبراڵەکانی جیهان، بە ئەندامی سەرکردایەتی و پەرلەمانتاری تێێدا بەشداربوون. لە چوارچێوەی دیدارەکەدا چاوپێکەوتنی کورت لە نێوان سەرۆکی پ س ک زۆر لە بەشداران ئەنجامدرا و داوای پشتگیری و پشتیوانی زیاتریان بۆ دۆزی کورد لێکرا. بەڕێز فیلیپ بێنوێن سەرۆکی بەشی نێونەتەوەیی پارتی لیبراڵدیمۆکراتی بەریتانیا و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئوروپا بە خۆشحاڵیوە پێشنیارەکەی بەرێز باوەجانیان قبووڵکرد. باسی لەوە کرد کە وەک پرۆژەی کاری خۆیان لە دەیگەیەنە لایەنی پێوەندیدار و چاودێری نێونەتەوەیی. بەشدارانی دیدارەکەش زۆربەیان بە نیشانەی پەسەندی لێدوانەکانی بەڕێز باوەجانی دەستخۆشیان ئاراستە کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە بەڕێز موستەفا هاشمی بەرپرسی کۆمیتەی سکۆتلاندی پارتی سەربەستیی کوردستان هاوشاندی بەرێز عارف باوەجانی بوو.
هەروەها رۆژنامەنووسی سەربەخۆ بەڕێز رۆژ رۆژهەڵاتی ئەرکی زۆری کێشا لە ڕێگەی کامیرا و فیلمەوە. کە جێگەی ڕێز و پێزانیە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ / ٩ / ٢٠ ١٥