ناتانیاهۆ له وتارێکدا له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی "ته‌لئه‌بیب" گوتیشی: " هه‌ڵکشانی توندڕه‌وه سوننه‌کان به‌هاوکاری قاعیده، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی شیعه‌کان به‌هاوکاری ئێران، دۆخێکی دروستکردووه که پێویسته هاوکاری کورده‌کان بکه‌ین که ئۆتۆنۆمییان هه‌یه له‌باکوری عێراقدا و ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پشتگیری ته‌واوی وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌ربڕی

"بنیامین ناتانیاهۆ" سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل پشتیوانی ته‌واوی خۆی و وڵاته‌که‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاگه‌یاندو، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته هاوپه‌یمانێتییه‌ک له‌نێوان هێزه میانه‌ڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا بێته کایه‌وه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتیشی: " له‌چواچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌کی فرواندا له‌نێوان هێزه‌میانه‌ڕه‌وه‌کانی ناوچه‌که‌دا، پێویسته ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ دروست ببێت".
ناتانیاهۆ له وتارێکدا له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی "ته‌لئه‌بیب" گوتیشی: " هه‌ڵکشانی توندڕه‌وه سوننه‌کان به‌هاوکاری قاعیده، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی شیعه‌کان به‌هاوکاری ئێران، دۆخێکی دروستکردووه که پێویسته هاوکاری کورده‌کان بکه‌ین که ئۆتۆنۆمییان هه‌یه له‌باکوری عێراقدا و ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ناتانیاهۆ به‌ڕاشکاوانه‌تر دواو گوتی: " پێویسته پشتیوانی خه‌ونه‌کانی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین".
گوتیشی: " کورده‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی جه‌نگاوه‌رن، سه‌لماندوشیانه که‌ده‌توانن پابه‌ندی سیاسیی بپارێزن و، شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆیین".
سەرچاوە
باس‌نیوز
2015-11-27 12:57:04
10 ساڵ و 2 مانگ و 14 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس