بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە هێرشی کۆمەڵکوژی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرخەڵکی کوردستان ئیدانە دەکات، و داوا لە گشت کۆر و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی دەکات کە سەرکۆنەی حکومەتی تورکیا بکەن و داوایان لێبکەن کە کۆتایی بەو کۆمەڵکوژییە بهێنن.
بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پێوەندی بە هێرشی کۆمەڵکوژی حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە گەلی کورد لە باکوری کوردستان.

کێشەی بەشی زۆری گەلەکەمان کە کەوتووەتە ژێر دەستی حکومەتی تورکیا، لە درێژایی مێژوودا تووشی چەندین قۆناغی دژواری کوشتن و دەربەدەری بووەتەوە. لە پاش دەسپێکردنی پرۆسەیەکی ئاشتەوایی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠ ١٣ تا ٢٠ ١٥ تا ڕادەیەک دەرگیرییەکانی ڕاگرتبوو، مخابن ماوەی ٢ حەفتەیە دیسانەوە بە تووندی شار و ناوچەکانی باکوری کوردستان کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەکانی تورکیا و بێرەحمانە هێرش دەکرێتە سەریان و دەکوژرێن و بریندار دەکرێن و ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێن، هەروەها بریاری قەدەغەکردنی هاتوو چۆی نێۆ شارەکانی کوردنشینان ڕاگەیاندووە، کە ئەوەش گەورەترین زیانی بە ژیانی رۆژانەی ئەو بەشەی کوردستان دەگەیەنێت.
پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرخەڵکی کوردستان ئیدانە دەکات، و داوا لە گشت کۆر و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی دەکات کە سەرکۆنەی حکومەتی تورکیا بکەن و داوایان لێبکەن کە کۆتایی بەو کۆمەڵکوژییە بهێنن.
هەروەها داوا لە حکومەتی تورکیاو لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان دەکەین کە بگەرێنەوە سەر فایلی دیالۆگی ئاشتیانە، و درێژە بەو پرۆسەیە بدەنەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣/١٢/٢٠ ١٥
2015-12-23 07:59:10
10 ساڵ و 1 مانگ و 19 کاتژمێر و 39 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس