شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

چاوپێکەونی گۆڤاری چرکە لەگەڵ بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

عارف باوەجانی / گۆڤاری چرکە
چاوپێکەونی گۆڤاری چرکە لەگەڵ بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

لە ئاست جیهاندا سەرۆک بارزانی قورسایی سیاسی هەیە و پێویستە بە هەموومانەوە پشتگیری بکەین، نەک کۆسپی بۆ دروست بکەن.

چاوپێکەونی گۆڤاری چرکە لەگەڵ بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لە ئاست جیهاندا سەرۆک بارزانی قورسایی سیاسی هەیە و پێویستە بە هەموومانەوە پشتگیری بکەین، نەک کۆسپی بۆ دروست بکەن.


 صورة

چاوپێکەوتن سەرباز واحید  ، گۆڤاری چرکە ژمارە ١٥٢

 

چرکه‌‌‌: به‌‌‌گشتی خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌تان چییه‌‌‌ بۆ ره‌‌‌وشی ئیستای سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ?

عارف باوەجانی : کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی سیاسەتێکی داگیرکەرانەو تێکدەرانەیە، هەر بۆیەش ئەو سیستەمەی کە ئەو ڕیژیمەی پێدامەزراوە واتە سیستەمی ویلایەتی فەقی، ڕێگەی گۆرانکاری پێنادات، ئەم رێژیمە هەرگیز پرۆسەیەکی ئاشتی لە سیاسەتیدا نییە. ساڵ بە ساڵ رەوشی بەرەو خرابکاری وبەدناوی لە ئاست گەلانی بندەستی خۆی وجیهاندا بەرچاو دەکەوێت. ئەو چەند ساڵە بە هەرەشەو سەرکوب و بەڵێنی ناڕاست تەمەنی مانەوەی بە نیوەچڵێ هێشتووەتەوە، بەڵام فشارەکانی خەڵک ئەەندە زۆر بووە کە لە تەحەمولدا نەماوەو، هەروەها دەستێوەردانەکانیشی لە وڵاتانی دەوروبەردا ئەوەندە زۆر بووە کە بێزارییەکانی وڵاتانی ناوچەکە زیاتر بە دژی ئێران پەرەی سەندووە. بە تایبەت هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی، و دروستکردنی هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامیش بە بێ ئێران بەڵگەیەکی دیکەیە کە ئێران لە ناوچەکەدا تەریک دەبێتەوەو دۆست و دراوسێکانی زیاتر لە دەستدەدات. جا بۆیە چارەنووسی ئەو رێژیمە زۆری نەماوە.

چرکه‌‌‌:  سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی ئێران له‌‌‌نێوه‌‌‌خۆی عێراق دا چه‌‌‌نده‌‌‌ کاریگه‌‌‌ری هه‌‌‌بووه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌باتی سیاسی حزبه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان?

عارف باوەجانی: ئێران بە ئاشکرا دیارە کە لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ بۆ سەرەوە تا ئیستا حوکمداری بەشی زۆری ئێراق دەکات، بە تایبەت بەشی باشورەکەی. دەستی بە سەر گشت جومگە گرنگەکانی سیاسی و ئابوری ئێراقدا گرتووە. حاکمان و پەرلەمانتارانی ئەمرۆی ئێراقی بەشی عەرەبییەکەی قووتابیانی دۆێنێی ویلایەتی فەقێ بوون  و پەروەردەکراوی بەردەستی خۆیان بوون، شاراوە نییە کە ئەگەر بنکەو بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە ژێر دەستی ئەوان بایە لە مێژبوو کارەساتی هاوشێوەی کارەساتەکانی سەر موجاهیدینی خەڵق ڕوویدابوو. هەر بۆیەش بێگومان زەختێکی زۆریش خراوەتە سەر حیزب و دەسەڵاتی باشوری کوردستان بە مەبەستی لاوازکردنی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاریگەری خۆشیان هەبووە، بەڵام بۆ هەموو شت بە قسەیان نەکراوە، دیارە لە سەردەمانی شەری براکوژی ساڵانی نەوەدەکاندا، بە هۆی لاوازی ئەمنیەت و ئاسایشی هەرێمی کوردستان زەختەکانی دەزگای داپڵۆسێنەری ئێران زیاتر و بە هێزتر بووە. ئەم رێژیمە پرینیسپی دیپلوماتی وسیاسەتی دراوسێێ لە ئارادانییە بەرژەوەندییە موخابەراتییەکانی تێکەڵ بە هەمو ڕێکەوتنامەو پروتووکۆڵەکانی کاری هاوبەش دەکات.

چرکه‌‌‌: خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ت بۆ ره‌‌‌وشی ئێستای حزبه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان چۆنه‌‌‌ به‌‌‌ گشتی?
عارف باوەجانی : دیارە حیزبەکانی رۆژهەڵات زیات لە ٢٣ساڵە لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی باشوری کوردستان وازیان لە خەباتی چەکداری بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوە. ئەوەش وایکردوە کە بکەونە رەوش و قۆناخێکی دیکەی خەباتەوە. لە ئیستا من رەوشی حیزبەکانی رۆژهەڵات بەوانەی کە خاوەنی هێز پێشمەرگەو بەوانەش کە کاری دیپلوماتی دەکەن، لە قۆناخی ڕێکخستن و خۆ ئامادەکردندان بۆ هەر چەشنە گۆرانکاریەک لە ناوچەکەدا دەبینم.

چرکه‌‌‌: بۆچی کارو چالاکیه‌‌‌کانی حزبه‌‌‌کانی رۆژ هه‌‌‌ڵات که‌‌‌م بۆته‌‌‌ووه‌‌‌?
عارف باوەجانی : هەروەک هیندێک لە هۆکارەکەیم لە سەرەوە باسکرد کە سەرەکی ترین هۆکاریان لە بەرژەوەندی پاراستنی دەسکەوتەکانی باشوری کوردستان چالاکی سەربازیان ڕاگرتووە. ئەگەر حیزبەکانی رۆژهەڵات وەک ساڵانی هەشتاکان بکەونەوە چالاکی سەربازی ئەوا دەتوانن باشترین گورزی نیزامی و سیاسی لە ڕێژیمی ئێران بدەن، بێگومان کۆماری ئیسلامیش بە بیانووی بوونی ئەو هێزانە لە باشوری کوردستان تەواوی ئەمنیەتی سیاسی و دیپلوماتی ئابوری هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە، و بە ئاگر و ئاسن شەر بەردەداتە ئەم بەشەی کوردستانەوە، کەوابێت لێرەدا و لە ڕوانگە نەتەوەیەکەیەوە تۆ کارێکی باشت نەکردوە. بیانوو بدەیت بە دەست درندەترین و دیکتاتۆرترین رێژیمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، و کێشەیەکی وا گەورە بۆ بەشێک لە نیشتیمانەکەت دروست بکەیت. بەڵام ناشبێت خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروا لە شۆێنی خۆی قەتیس بمێنێتەوە و دەبێت ڕێگایەکی دیکەی سەردەمیانەی بۆ بدۆزرێتەوە. واتە هێزەکانی رۆژهەڵاتی پێویستە ببنە هاوپەیمانی ئەو ڕێکخراو وڵاتانەی کە هاوپەیمانیان بە دژی ئێران دروستکردوە. نابێت بوونی هاوپەیمانیەکی وا بە دەستێوەردان یا داگیرکاری ئیران بزانن، چوون بەرژەوەندی گەلی ئێمە لەوەدایە کە هاوپەیمانی زلهێزانی ناوچەکە نەبێت نەک هاوپەیمانی هیندێک بە ناو ئوپوزوسیونی ئێرانی، بەڵام بە ناوەرۆک شۆفینیستی فارسیزمی ئێرانی.

چرکه‌‌‌: ئایه‌‌‌ حزبه‌‌‌کانی باشوری کوردستان کاریگه‌‌‌ریان چۆنبووه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر خه‌‌‌باتی سیاسی حزبه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵات?

عارف باوەجانی : هەر جۆرە دەستکەوێتی سیاسی و دیپلوماسی لە هەرێمی کوردستان بە دەست  هاتبێت کاریگەری هەیە بۆ سەر گشت بەشەکانی کوردستان لە ئیستاو داهاتوودا. بەڵام لە ڕوانگەی دیکەوە وەک لە سەرەوە باسمان کرد بەشی زۆری خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەتە قوربانی سیاسەت و بەرژەوەندی خەڵک و لایەنە سیاسیەکان لە بەشی باشوری کوردستان، بۆیەش پێویستە ئەوە هەمیشە بە خاڵێکی گرنگ لە لایەن لایەنەکانی باشورەوە ببینرێت، لە ڕوانگە نەتەوەیەکەیەوە جیاوازی لە نێوان کوردی ئەم بەش و ئەو بەش نەکرێت، هەوڵ بۆ پشتیوانی بە کردەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بدرێت.

چرکه‌‌‌: پێگه‌‌‌ی هه‌‌‌رێمی کوردستان و سه‌‌‌رۆکی هه‌‌‌رێم چۆن هه‌‌‌ڵده‌‌‌سه‌‌‌نگێنن له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی سیاسی رۆژهه‌‌‌ڵاتی ناوه‌‌‌راست و جیهان به‌‌‌گشتی?

عارف باوەجانی : پێگەی هەرێمی کوردستانە لە ئیستاداو لە ئاست جیهاند لەو پەری پێشکەوتن و پەرە سەندندایە، کورد لە شەری دژی داعش مێژوویەکی دیکەی بۆ خۆی تۆمارکرد و بە جیهانی ناساند کە گەلی ئێمە گەلێکی ئاشتیخواز و دژی تێکدەر و تیروریستە.
پەندێکی پێشینان هەیە کە دەڵێن قسەی حەق ڕەقە، بەداخەوە لە هەل ومەرجی سیاسی ئیستای باشوری کوردستان باسکردنی ڕاستیەکان  تۆزێک بە رەقی وەردەگیرێت. یا تۆمەتی لاینگری کردنی لایەنێک دەخرێتە پاڵەوە. ئەگەر لە ڕوانگەی نەتەوەیی و دیپلوماتیەوە باسی بکەین، بەڕاستی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئاست جیهاندا ڕۆڵیکی گرنگی گێراوە. توانیوێتی گرنگترین وڵاتانی جیهان بهێنێتە هەولێرەوە بۆ پشتیوانی گەلی کورد لە شەری دژی تروریست. ئەم پشتیوانیەش پشتیوانیەکی ریشەدارە بۆ دوا رۆژی سەربەخۆیی کوردستان. بە هۆی دیپلوماتیەتی سیاسیانەو لێهاتووانەی جەنابیان لە دوایین سەردانیان بۆ وڵاتی تورکیا دیتمان کە بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیکرا. ئەمەش دەبێتە مێژوویەکی زۆر گرنگ بۆ نەوەی دەیانساڵی داهاتوومان. بارزانی سەرکردەیەکی بە تواناو نەتەوەییە، و کاری جدی لە ئاست ناوخۆیی و دەرەکی دەکات بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی باشوری کوردستان، و هەروەها بۆ چارەسەری کێشەی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش لە ڕێگەی دیالۆگەوە. کە هەروەک دەبینین ئیستا لە نێوان باکوری کوردستان و تورکیا دەستی بەو کارەکردوە. بارزانی قورسایی سیاسی هەیە لە ئاست جیهانداوپێویستە بە هەموومانەوە پشتگیری بکەین نەک کۆسپی بۆ دروستبکەن. ئێمە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین و لە چەندین کۆرو کۆبوونەوەی ئوروپی و نێونەتەوەیی بەشداری دەکەین، زیاتر ئاگادارین لە قورسایی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بە پشتیوانی پێشمەرگەو گەلەکەمان.

چرکه‌‌‌: سیاسه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ شه‌‌‌ری دژ به‌‌‌ داعش چۆنه‌‌‌ له‌‌‌ عێراق به‌‌‌گشتی و کوردستان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی?
عارف باوەجانی : دەتوانم بە بەڵگەوە بڵێم کە من یەکەم کەس بووم لە بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماژەم بە دەسیسەی ئێران لەو پەلاماردانی داعش بۆ سەر شینگال و ناوچەکانی کوردستانی ژێر دەستی ڕێژیمی بەغدا کرد. لە نێوان ١٢/٦ تا ٢/٨/٢٠ ١٤ تەواوی ئەو ناوچانەی کوردستان کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی بەغدا بوو بە ناوچە دابراوەکان ناودەهێنرا بە تەواوی ڕزگار کرایەوە کەوتەوە دەست پێشمەرگەکانی کوردستان. ئەمەش گەورەترین کۆسپی سەر ڕێگاری سەربەخۆیی  لادا. لە ماوەی ئەو ٢ مانگەدا باس و خواستی دامەزراندنی  دەوڵەتی کوردی و ڕێفراندۆم لە کوردستان بوو بە باسی سەرەکی میدیاکان و شرۆڤەکارانی جیهان. هەروەها ناردنی کەشتی نەوتی کوردستان بۆ گرنگترین وڵاتەکانی جیهانی و دەنگدانەوەی لە ئاست جیهاندا، بوو بە هۆکاری تورە بوونی زیاتری نەیارانی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان، لە سەرەوەی هەموویان بەغداو تاران. ئێرانیش لە هەوڵێکی زۆردابوو کە لە پێش تەواوبوونی وادەکەی دەسەڵاتی مالکی، و هەر لە ڕێگەی ئەودا و بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی شکستە گەورەکەی مالکی هاوپەیمانیان کە بووە بە گەورەترین ئابروچوونی سەربازی لە مێژووی ئێراقدا، و بە ڕێنمایی قاسمی سلێمانی و بە مەبەستی تێکدانی دەسکەوت و خۆراگری  پێشمەرگەکانی کوردستان، لە ڕێگەی عەرەبەکانی دانیشتووی شنگال و دەوروبەری ئاسانکاری ژێر بە ژێریان بۆ ئەو هێرشەی سەر شنگال ئەنجامدرا.
قاسمی سلێمانی هەمان پلان و پرۆژەشی بۆ نێو شاری کەرکوک هەبووە، بەڵام بە هۆی بوونی هێزێکی زۆری کوردستانی و چاودێری وردی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانی تا ئیستا سەرکەوتنی بە دەستنەهێناوە و پێویستە زۆر لەوە  وریاتر ئاگاداری ڕەوشی کەرکوک بین. 
نەیارانی کوردو کوردستان هەمیشە پێش ئەوەی پلانەکەیان لە کوردستان ئەنجامبدەن، بیرە لەوەش دەکەنەوە کە لە کاتی ڕوودانەکەدا شک و گومانی ئەو رووداوە بخەنە ئەستۆی لایەنێکی دیکەی کوردی، بۆ ئەوەی ناکۆکی لەو کاتە ناسکەدا لە نێۆ لایەنە کوردییەکان پەرە بسێنێت و بیر لە ئاشکرابوونی پلانی دوژمنەکەیان نەکەنەوە. بە داخەوە لەو کاتەدا هیندێک لە لایەنە کوردییەکان کەوتوونەتە یەکتر تاوانبارکردن و هیندێک لە میدیا و ڕاگەیاندنەکانیش وەک ئەوەی خەڵکی کوردستان نەبن کەوتنە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و ترساندنی خەڵکەکەیان. پیشەی هۆشیار نەبوون لە کاتی  ڕووداو پێشهاتەکاندا بووەتە یەکێک لەو مەترسییانە کە هەمیشە گەلی کورد بە دەستییەوە دەناڵێنێت. حەق نییە کە گەلی ئێمە لە ژێر ناوی دیمۆکراسی و ئازادی رۆژنامەگەری لەم هەلومەرجەدژوارو تەمومژاوییە پر لە پلانی نەیارانەدا، بەو شێوە هەڵسوکەوت لە بەرامبەر یەکتردا بکرێت. بەو هیوایە هەموو لایەنێکی سیاسی و هەموو ڕاگەیاندنێکی کوردی لەم پلانە مەترسیدارە خۆیان دوور بگرن، بە قسەو پروپاگەندەی دروستکراوی بەغداو تاران وئەنکەرە بروا نەکەن و نەیکەنە سەرچاوەی هەواڵی میدیاکانیان، دەبێت لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە ورەی خەڵکەکەیان بەرز ڕاگرن.
 قاسم سلێمانی و مالکی باش دەیانزانی کە کوردستان بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی جیهان و هەروەها بنکەیەکی ئارام بۆ گشت ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی. ئەمەش هۆکار بوو بۆ زیاتر ئاشنابوونی جیهان بە کورد و پشتیوانی کردنیان لە بە دەوڵەتبوون و سەربەخۆ بوون. هەربۆیەش ویستیان لە ڕێگەی پروپاگەندە و نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکانی باشوری کوردستان ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەو کۆمپانیا و ڕێکخراوانە دروستبکەن، تا ناچار بن کوردستان بە جێ بێڵن. بەڵام ڕاستییەکانی کوردستان ئەمەشی بە جیهان سەلماندووە کە تازە هیچ کات ئێراق و ئێران و وڵاتانی دیکەش ناتوانن ئارامی کوردستان بشێوێنن، بگرە بە پێچەوانەکەیەوە کوردستان لە ئاستێکی باش بەرەو جیهانەوە چوو، گەورەترین وڵاتانی جیهانی بریاری پشتگیری گەلی کوردیان دا. کە ئیستا دەبینین چەندنین وڵاتی گرنگی جیهان هاوپەیمانی گەلی کوردن لە شەر بە دژی داعش.
2015-12-28 14:38:38

10 ساڵ و 1 مانگ و 12 کاتژمێر و 53 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©