مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یدا به ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاندووه که پێویسته خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا به هاوبه‌شی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تری کوردستاندا ڕیفراندۆم ساز بکرێت
هه‌نگاوه کرده‌ییه‌کانی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێک بۆ کورد ده‌ستیان پێ‌کرد.
لە سایتی باس‌نیوز، وەرگیراوە

سنوره‌کان وێنا ده‌کرێن
له‌هه‌رێمی کوردستان به هاوکاری و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کانی سه‌قامگیرکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع ده‌کرێت. به‌مه‌به‌ستی سازکردنی ڕیفراندۆم له‌ساڵی داهاتوودا، له‌م ساڵه‌دا وێنای سنوره‌کان ده‌کرێت و ئه‌و زه‌ویانه‌ش که‌له شه‌ڕی داعشدا به‌خوێن گیراون، ده‌خرێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوان کراوه.
وێناکردنی سنوره‌کان به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای ئاگادار که قسه‌ی بۆ"عه‌ره‌بی جه‌دید" کردووه، له‌ئێستادا کاره‌کان ده‌ستیان پێکردووه بۆ وێناکردنی سنوره‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردستان، له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ند تیمێکی هونه‌ری پسپۆڕ به چاو‌دێر ئه‌ندازیارانی شاره‌زای به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی و ئه‌مریکی، سه‌رقاڵی وێنه‌کردنی سنوره‌کانن. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خه‌نده‌قێک بۆ سنوره‌کان هه‌ڵده‌که‌ندرێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه 100 کیلۆمه‌تری سنوره‌که وه‌ک تێست وێناکراوه، که‌له قه‌زای خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێده‌کات و، له‌شاره‌دێی ڕه‌بیعه کۆتایی دێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سنورکانی کوردستان له 400 کیلۆمه‌تر که‌متر نه‌بن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان، خه‌نده‌قه‌که به قوڵی 3 مه‌تر و پانی 3 مه‌تر ده‌بێت و به‌سیسته‌مێکی ئه‌لیکترۆنی ورد چاودێری ده‌کرێت.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له "پارتی دیموکراتی کوردستان" جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ساڵی داهاتوو هه‌رێمی کوردستان ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ساز ده‌کات.
"مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یدا به ئاماده‌بوانی ڕاگه‌یاندووه که پێویسته خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا به هاوبه‌شی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تری کوردستاندا ڕیفراندۆم ساز بکرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " له‌هه‌موو بارودۆخه‌کاندا، له‌ساڵی 2016دا ڕیفراندۆم ساز ده‌کرێت" سه‌ردانه‌کانی بارزانیش بۆ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا، له‌پێناوی کۆکردنه‌وه‌ی پشتیوانی بووه بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه.
له‌باره‌ی سنوری ده‌وڵه‌تی کوردستانیشه‌وه، سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: " له‌ئێستادا ئێمه سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌ی سنورین، له‌و ناوچانه ناکشێینه‌وه که له‌جه‌نگدا ڕزگارمان کردوون، چونکه به‌خوێن ئازادمان کردوون".
ڕێگرییه‌کان چین? له‌باره‌ی ئه‌و ڕێگرییانه‌ی که له‌به‌رده‌م دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵداوه، سیاسییه‌کانی کورد ده‌ڵێن: ڕێگرییه‌کان زۆرن، له‌وانه شه‌ڕی داعش، کێشه‌ی ئابووری، فشاره ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان" له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ده‌رفه‌ته‌که له‌باره‌و پێویسته بقۆزرێته‌وه.
له‌پێناوی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و گرفتانه‌شدا، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، پێشنیاری گرێدانی ڕاوێژ‌و گفتوگۆی ناوخۆیی له‌نێوان حیزبه کوردییه‌کاندا ده‌کات. تاکو ئه‌و لایه‌نه کوردییانه‌ش که نیگه‌رانییان هه‌یه له‌دۆخه‌که بێنه پێشه‌وه.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تاوه پایته‌خته‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، زۆر به‌توندی له‌دژی هه‌ر هه‌ولێک بوون بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی کوردی. به‌ڵام له‌ئێستادا له‌دوای ڕووداوه‌کانی 2003 و دواتر 2011 و کێشه‌ی سوریا، ئیدی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ش گۆڕاوه.
هه‌رچی تورکیایه، پێی وایه هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی شیعی له‌عێراقدا که‌له‌بڕیاری سیاسی‌دا په‌یوه‌ست بێت به‌ئێرانه‌وه، له‌سه‌ر سنوره‌کانی باشوری، سه‌ریه‌شه‌ی زۆری بۆ دروست ده‌کات. بۆیه پێی باشتره ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر سنوره‌کانی باشوری هه‌بێت، وه‌ک له‌ده‌وڵه‌تێکی مه‌زهه‌بی. ئه‌مه به سه‌رنجدان له‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی که له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌تی.
پایته‌خته‌کانی تر"دیمه‌شق، تاران، به‌غدا" هه‌ڵوێستیان نه‌گۆڕه‌و، هه‌ر هه‌وڵێک به‌و ئاقاره‌دا به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌بینن.. بۆیه ئه‌رکی هه‌رسه‌خت و له‌پێشینه‌ی کورد ئه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه ئه‌و سێ پایته‌خته له‌دروست بوونی ده‌وڵه‌ته‌که دڵنیابکاته‌وه.