شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خۆمان و گشت ئەندامان و لاینگرانمان و گشت خەلکێ کوردستانی مەزن وبە تایبەت کەس ولایەنە نەتەوەیی وسەربەخۆیی خوازەکان دەکەین

پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پ س ک بە بۆنەی حەفتایەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

 صورة

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان!
ئەویندارانی سەربەستیی و سەربەخۆیی کوردستان !

٧٠  ساڵ پێش بۆ یەکەمین جار دەوڵەتێکی سەربەخۆیی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان و لە ژێر ناوی کۆماری کوردستان دامەزرا.  لەم حەفتا ساڵەدا هێزی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز  هەمیشە لە چاوەرانی دووپات بوونەوەی ئەو سەربەخۆییە دەکەن. کە بەخۆشییەوە لە یادی حەفتا ساڵە کە هاوکاتە لەگەڵ پێکهاتنی هیندێک گۆرانکاری چاوەروانکراو لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین، مزگێنی ئەوەمان پێدەدا دیسانەوە سەربەخۆیی لە بەشێک لە خاکی کوردستانی گەورە سەرهەڵبداتەوە.
بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی خۆمان و گشت ئەندامان و لاینگرانمان و گشت خەلکێ کوردستانی مەزن وبە تایبەت کەس ولایەنە نەتەوەیی وسەربەخۆیی خوازەکان دەکەین.
لەم بۆنە پیرۆزەدا بانگەشەی هەموو لایەنە سیاسیەکانی گشت کوردستان دەکەین، کە لە ناکۆکی و ناتەبایی خۆیان دوور بگرن و لە بازنەیەکی یەکگرتووانەو دۆستانەدا لە دەوری یەک کۆببنەوە، بۆ هەر گۆرانکارییەک کە لە ئان و ساتی تێپەربوونی سەدساڵ بە سەر ڕێکەوتنامەی سایکس بیکو تێدەپەرێت خۆیان ئامادە بکەن.
جارێکی دیکە بەرز و بەڕێز بێت ٧٠ مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان
گەشاوەبێت خەبات بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٥ی کوردی  ٢٠ ١٦ ی زاینی.

2016-01-21 09:40:02

10 ساڵ و 17 کاتژمێر و 57 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©