سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرێز موستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان / باکور ! بەرێوەچوو، کە بەرێز ئۆزچەلیک بۆ چەندین دیدار و چالاکی تایبەتی پارتەکەیان سەردانی وڵاتانی ئوروپای کردوە. لەو کۆبوونەوەدا وێرای بەشداری هاوشاندی سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی پاک. هاوکات سەرۆکایەتی ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی جیهانی تێیدا بەشداربوون.
دیداری نێوان سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی پاک / باکور، بەشداری شاندی پ س ک لە سیمیناری پاک.
ڕێکەوتی ٢٥ / ١ / ٢٠ ١٦ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، دیدارێکی دۆستانە لە نێوان بەریز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و بەرێز موستەفا ئۆزچەلیک سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان / باکور ! بەرێوەچوو، کە بەرێز ئۆزچەلیک بۆ چەندین دیدار و چالاکی تایبەتی پارتەکەیان سەردانی وڵاتانی ئوروپای کردوە. لەو کۆبوونەوەدا وێرای بەشداری هاوشاندی سەرۆکی پ س ک و سەرۆکی پاک. هاوکات سەرۆکایەتی ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستانی جیهانی تێیدا بەشداربوون.
لەو دیدارەدا باسێکی گشتتی لە سەر هەل ومەرجی سیاسی ناوچەکە و باکوری کوردستان بە تایبەت کرا،
کە هەمە لایەنە بیروبۆچوونیان لە سەر ئاڵوگۆر کرد. هەروەها باسی چەندین کاری هاوبەش لە داهاتوو تاوتۆیکرا. پاش ٢ کاتژمێر لە دیداری گەرمی سیاسی بەرێزەوە ماڵئاوایی لە سەرۆکی پاک و شاندی یاوەریکرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کەڕۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠ ١٦ لە لایەن کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی کوردستانی لە نەرویژ کۆرێک بۆ بەرێز موستەفا ئۆزچەلیک ڕێکخرا. کە شاندێکی کۆمیتەی نەرویژی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاروخ باوەجانی لەو کۆرەدا بەشداربوون. هەر لەو کۆرەدا نۆێنەرایەتی چەندین پارتی سیاسی کوردستان بەشداریان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ١ / ٢٠ ١٥