. لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکەو بەڕێز توبا ئەلیاسی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نەرویژ، بە گەرمی پشێوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری کرا.
بەشداری شاندێکی سەرکردایەتی پ س ک لە حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان.

رۆژی ٣٠ / ١ / ٢٠ ١٦ شاندێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرۆکایەتی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی نەرویژی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆرویژ کرد.
شاندی پ س ک بە پێشکەشکردنی بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گووڵەوە یادەکەیان لەگەڵ خانەخۆی پیرۆزکرد. لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکەو بەڕێز توبا ئەلیاسی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نەرویژ، بە گەرمی پشێوازی لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندی یاوەری کرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا نۆێنەرایەتی چەندین حیزب و ڕێکخراوی دیکەی کوردستانی تێیدا بەشداربوون، و لە نێۆ ئاخنی بەرنامەکانی ڕێورەسمەکەدا دیدارو بیرورا گۆرینەوە هاتە ئاراوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣١ / ١ / ٢٠ ١٦
2016-01-31 04:30:42
10 ساڵ و 23 کاتژمێر و 4 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس