سێ‌شه‌مه 18 خاکه‌لێوه‌ 2726

بە بەشداری و وتاری سەرۆکی پ س ک، سیمیناری ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی نەرویژی، لە ژێر ناوی هەڕەشەکان ومەترسیەکانی دەستێوەردانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا بەرێوەچوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
بە بەشداری و وتاری سەرۆکی پ س ک، سیمیناری ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی نەرویژی، لە ژێر ناوی هەڕەشەکان ومەترسیەکانی دەستێوەردانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا بەرێوەچوو.

لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا بە زمانی عەرەبی بەرێوەچوو.
لەو سیمینارەدا نۆێنەرایەتی چەندین وڵات و نەتەوە وتاری خۆیان لە بواری ڕؤڵی خرابی ئێران لە ناوچەکانیان پێشکەشکرد، کە تێیدا وتاری پارتی سەربەستیی کوردستان وەک تاکە پارتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو سیمینارەدا لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پێشکەشکرا.

بە بەشداری و وتاری سەرۆکی  پ س ک، سیمیناری ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی نەرویژی، لە ژێر ناوی هەڕەشەکان ومەترسیەکانی دەستێوەردانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا بەرێوەچوو.
صورة

ڕێکەوتی٣٠  / ١ / ٢٠ ١٦ لە ئۆسڵۆ پایتەختی نەرویژ لە هۆڵی رۆشنبیری کتێبخانەی ئولدورادۆ، سیمیناری ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی نەرویژی، لە ژێر ناوی هەڕەشەکان ومەترسیەکانی دەستێوەردانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا بە زمانی عەرەبی بەرێوەچوو.
لەو سیمینارەدا نۆێنەرایەتی چەندین وڵات و نەتەوە وتاری خۆیان لە بواری ڕؤڵی خرابی ئێران لە ناوچەکانیان پێشکەشکرد، کە تێیدا وتاری پارتی سەربەستیی کوردستان وەک تاکە پارتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو سیمینارەدا لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پێشکەشکرا.

لیستی ئەو کەسانەی کە وتاریان پێشکەشکرد بە شێوەی خوارەوە.

١-  دوکتۆر موحەممەد ئەلزێن ، خەڵکی سودان. لە سەر دەستێوەردانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
٢ -  مامۆستا حەنان ئەلبەلخی، باڵۆێزی بەرەی نیشتیمانی سوری لە نەرویژ، دەستیوەردانەکانی ئێران لە سوریا.
٣ - عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، کردەوەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ٤ - دوکتۆر حسێن عایز، مامۆستای زانکۆ بەشی فیزی، خەڵکی یەمەن، دەستێوەردانەکانی ئێران لە یەمەن.
٥ -  دوکتۆر عەبدولنور موحەممەد خەڵکی سۆمال، دەستێوەدانەکانی ئێران لە سۆمال
٦ -  ئەمجەد ئەلتورفی، خەڵکی ئەحواز،  نۆێنەری بەرەی ڕزگاریخوازی ئەحواز، کردەوەکانی ئێران لە ئەحواز.
٧ -  عەبدولباقی حسێنی، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، دەستێوەردانەکانی ئێران لە رۆژئاوای کوردستان.
قسەکانی بەڕێز باوەجانی لەم لینکی ڤیدۆیەدا بە دەنگ و ڕەنگ دەبیننن.
https://www.youtube.com/watch?v=JXBBSvwNSsk

&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&&

وەرگێراقی قسەکانی بەڕێز عارف باوەجانی کە لەو کۆنفرانسەدا پێشەشکرا بۆ سەر زمانی کوردی.
بە ناوی خوای گەورە.
بەشدارانی بەرێزی سیمیناری (هەڕەشەکان ومەترسیەکانی دەستێوەردانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا). بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم.

سوپاس بۆ ناوەندی ستراتیژی لێکۆڵینەوەی نەرویژی. کە ئێمەیان وەک گەلی کوردی بندەستی ئێران بانگهێشتکرد بۆ بەشداری کردنمان لەم ندوة سیاسیەدا.

من لێرەدا وەک سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان کە پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخوازە بۆ کوردەکانی ژێرستەمی ئێرانی داگیرکەر لە گەڵتاندام.
سەرەتا پێم باشە کورتە پێناسەیەکتان لە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان یا بەشی داگیرکراوی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە ئاراستە بکەم.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووەمین بەشی کوردستانی گەورەیە، کە ژمارەی دانیشتووانی زیاد لە ١١ ملۆێنە. کە لە کاتی دابەشکردنی کوردستان لە چەندین ڕێکەوتننامەدا کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمەکانی ئێرانەوە. ئەم بەشەی کوردستانیش وەک باقی بەشەکانی دیکەی کوردستان لە درێژایی مێژوودا لە خەبات و تێکۆشان بووە بۆ ڕزگاری خاکی کوردستان و بە دەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد.
خەبات و تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژووی سەدان ساڵەوە بە شێوەی جیاواز لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام بووە، بە تایبەت لە درێژەی ئەم ٧٠ ساڵەی ئاخردا بێوچان بەردەوام بووە. یەکەم دەوڵەتی کوردیش لە ساڵی ١٩٤٦ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە. ئیستاش بە دەیان حیزب و ڕێکخراوی سیاسی و کەلتوری( ئین جی ئو) لە دەرەوە و ناوخۆ بە شێوەی جیاواز لە خەبات و تێکۆشاندان،
 کە نموونەترینیان ئەوە بو ٧٠  ساڵ پێش لە ساڵی١٩٤٦ یەکەمین دەوڵەتی کوردیان ڕاگەیاند و کە نزیک بە ساڵێک دەوڵەتدارییان کرد، پاشان بە هۆی نەبوونی پشتیوانی و ناڕاستی یەکێتی سۆڤیەتی ئەو کات لەگەڵ کورد حکومەتەکەیان لە دەستدا.
 گەلی کورد هەرگیز بە ویستی خۆی ئێرانی نەبووە و هەرگیزیش نابێت بە ئێرانی. هەربۆیەش لە درێژایی مێژوودا خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی بەردەوام بووە.ئیستاش ئامانجی سەرەکی خەباتەکەمان بۆ سەربەخۆیی یەکجاریی و دەرکردنی فارسی داگیرکەرە لە سەر خاکی کوردستان. بە تایبەت شوعار و ئامانجی ستراتیژی سەرەکی پارتی ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان خەبات لە پێناو دەوڵەتێکی سەربەخۆیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە بواری ئابورییەوە رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی چەندین سەروەتی ژێر زەمینییە. وەک نەوت، گاز، گوگرد، زێر و هەروەها کشت و کاڵی بە هێز، بەڵام سەرجەم  سەرەوەت سەرمایەی کوردستان لە ژێر چنگی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانە.

کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان،

تۆقاندن و  ڕاپێچکردنی چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی بۆ بەندینخانەکانیان. لە سێدارەدانی چالاکوانان. ترورکردنی سەدان سەرکردەو کەسایەتی ناسراوی ئوپوزوسیون بە کورد و عەرەب و بەلوچ و هیدیکەوە لە دەرەوەی ئێران.
ئاوەدان نەکردن و هەژارکردنی ناوچەکانی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە، بۆ ئەوەی لە بەر فشاری نەداری ڕوو لە شارەکانی دیکەی ئێران بکەن. بە سەدان کردەوەی نامرۆڤانەی دیکە کە بە دەیان کتاب لە باسکردنی کۆتایی نایەت.
رۆژانەو مانگانە بەردەوام ڕاپێچکردنی چالاکوانانی سیاسی ومەدەنی بۆ بەندینخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوام ملی رۆڵەکانی گەلی کورد دەکرێت بە پەتی سێدارەی ڕێژیمی بە ناو ئیسلامی ئێران، لاوان و خۆێندکارانمان لە ڕێگە تایبەت و جیاوازەکانی خۆیانەوە ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکان دەکەن. هیچ جۆرە ماف و ئازادییەک بوونی نییە. سەروەت و سامانی ئەو گەل و نەتەوە دەدزرێت و دەبرێتە تاران. خەڵک لەو پەری بێکاری و فەقر و هەژاریدا دەژین، بەڵام هەرگیز ملکەچی ئەو نیزامە نەبوون ونابن.
هەمیشە هەوڵیداوە کێشە لە نیو ئاین و تایفەکانی کوردستان دروست بکات، بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە سەرکەوتنی تەواو بە دەست بێنێت، نموونەیەک لە هەزاران کردەوەی ئێران تیرورکردنی کەسایەتی ئاینی مەزهەبی سونەو و سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان مەلاموحەممەد ڕەبیعی بوو لە کرماشان،  بەو مەبەستەی گومانی ترورکردنەکەی بخاتە ئەستۆی کوردە شیعەکان، بۆ نانەوەی ئاژاوە لە نێوان سونی و شیعەدا. بەڵام بەشی زۆری کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و ئیدانەی ئەو پیلانە گڵاوەیان کرد.

مەترسییەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سیستەمی بناغەی دروستبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران، سیاسەتێکی داگیرکەرانەو تێکدەرانەیە، هەر بۆیەش ئەو سیستەمەی کە ئەو ڕیژیمەی پێدامەزراوە واتە سیستەمی ویلایەتی فەقی، ڕێگەی گۆرانکاری پێنادات، ئەم رێژیمە هەرگیز پرۆسەیەکی ئاشتی لە سیاسەتیدا نییە. ساڵ بە ساڵ رەوشی بەرەو خرابکاری وبەدناوی لە ئاست گەلانی بندەستی خۆی وجیهاندا بەرچاو دەکەوێت. ئەو چەند ساڵە بە هەرەشەو سەرکوب و بەڵێنی ناڕاست تەمەنی مانەوەی بە نیوەچڵێ هێشتووەتەوە، بەڵام فشارەکانی خەڵک ئەوەندە زۆر بووە کە لە تەحەمولدا نەماوە، هەروەها دەستێوەردانەکانیشی لە وڵاتانی دەوروبەردا ئەوەندە زۆر بووە کە بێزارییەکانی وڵاتانی ناوچەکە زیاتر بە دژی ئێران پەرەی سەندووە. بە تایبەت هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی، و دروستکردنی هاوپەیمانی وڵاتانی ئیسلامیش بە بێ ئێران بەڵگەیەکی دیکەیە کە ئێران لە ناوچەکەدا تەریک دەبێتەوەو دۆست و دراوسێکانی زیاتر لە دەستدەدات. جا بۆیە چارەنووسی ئەو رێژیمە زۆری نەماوە.
 ئەم رێژیمە بە کردەوە هیچ پرینیسپێکی بۆ کاری دیپلوماتی وسیاسەتی دراوسێیەتی نییە. بەرژەوەندییە موخابەراتییەکانی تێکەڵ بە هەمو ڕێکەوتنامەو پروتووکۆڵەکانی  گشت جۆرە کارو پێوەندییەکی مرۆڤایەتی و هەمەجۆرە دەکات.

سەبارەت بە ڕێکەوتنەکانی ئێران و ئەمریکا، من وای دەبینم کە ئەمە ڕێکەوتنی ئوبامایە لەگەڵ ئێران،  لە پاش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئوباما کە زۆری نەماوەم بە هاتنە سەرکاری کۆماریخوازەکانی ئەمریکا ئەو ڕێکەوتنەش هەڵدەوەشێتەوە.  چوون ئێران هەرگیز ناتوانێ ڕاستگۆ بێت لە گەڵ وڵاتێکی وەک ئەمریکا. ئێران ماوەی نزیک بە ٣٧ ساڵە خەڵک پەروەردە دەکات و هاوار دەکات دژی ئەمریکا و بە شەیتانی گەورەی دەناسێت، ئەوە چۆنە ئیستا لەگەڵی ڕێدەکەوێت. ئەمە تەنیا فرت و فێڵ و وەخت کوشتنە. هەربۆیەش کۆماریخوازنی ئەمریکا کە بێنە سەر حوکم بە تووندی دژی ئەو ڕێکەوتنە هەڵویست دەگرن و کۆتایی پێدێنن.
ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ژێر ناوی ئیسلام دەیکات هیچی کردەوەی مرۆڤێکی ئیسلام نییە. دوورە لە ئاینی  ئیسلام و گشت مرۆڤایەتی.

لە کۆتاییدا بە پێویستی دەزانم کە ئاماژە بە هەڵویستی جوامیرانەو بە جێێ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بکەم، کە لە پاش ئەوەی هێرشکایە سەر باڵؤێزخانە و قۆنسۆلییەکانیان لە تاران و مەشهەد بۆێرانە بریاری کشانەوەی هەموو جۆرە پێوەندییەکی دیپلوماتی لەگەڵ ئێراندا.

سوپاس بۆ گۆێگرتنتان.

بەڕێزەوە عارف باوەجانی.

 

 
2016-01-31 06:56:54

10 ساڵ و 2 مانگ و 22 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
کوردستان تی ڤی

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©