شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

چالاکی سیاسی ودیپلوماتییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست جیهاندا درێژەی هەیە, بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئەتڵەنتیک سەر بە ناتۆ لە نەرویژ

ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
 چالاکی سیاسی ودیپلوماتییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست جیهاندا درێژەی هەیە, بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئەتڵەنتیک سەر بە ناتۆ لە نەرویژ

بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە فەرمی بۆ ئەو کۆنگرە بانگهێشتکرابوو وەک تاکە لایەنێکی سیاسی کوردستانی چالاکانە لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوو.

چالاکی سیاسی ودیپلوماتییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست جیهاندا درێژەی هەیە.
صورة
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنگرەی ساڵانەی ڕێکخراوی ئەتڵەنتیک سەر بە ناتۆ لە نەرویژ.

ڕێکخراوی ئەتڵەنتیک کە ڕێکخراوی نەرویژی سەربە ناتۆیە، لە ڕۆژی ١/٢/ ٢٠ ١٦ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی لەشاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ  هۆتێل لیانگکۆڵنی دەرەوەی ئۆسڵۆ بەڕێوە برد.  لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٢ی نیوەرۆ کۆنگرەکە لە هؤلی تایبەت بە ئەنیسیتۆتی خەڵاتی ئاشتی لە شاری ئۆسڵۆ بە بەشداری هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەو بەرگری نەرویژ و بە بەشداری دەیان باڵؤیزی جیهانی لە نەرویژ و دەیان کەسایەتی سیاسی وئاکادیمی نەرویژی وجیهانی بەڕێوەچوو.
لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ هەموو بەشداران گوازرانەوە بۆ هۆتێلی لیانگکۆڵن کە ٣٠  کیلۆمیتر لە دەرەوەی ئۆسڵۆیە بە مەبەستی درێژەددان بە کاری ٢ رۆژەی کۆنگرەکە.

 بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە فەرمی بۆ ئەو کۆنگرە بانگهێشتکرابوو وەک تاکە لایەنێکی سیاسی کوردستانی چالاکانە لە کۆنگرەکەدا بەشدار بوو. 
 لەو کۆنگرەدا سەرۆکی پ س ک وێرای بەشداری لە بەشی پرسیار و پانێلدا و هێنانە نێوباسی ڕۆڵی کورد لە ناوچەکە و شەر لەگەڵ داعشدا. هاوکات لەگەڵ چەندین باڵؤێزی جیهانی لە نەرویژ و چەندین لایەنی نێونەتەوەیی لە کاتەکانی پشوودا ناسراوی وناونیشان گۆرینەوە بە مەبەستی کۆبوونەوەو دیداری تایبەت بە گەلی کورد و پارتی  سەربەستیی کوردستان دروستکرد. کە پێکهاتبوون لە باڵۆێزی ٥ وڵاتی گرنگی جیهان، نۆێنەرایەتی ٨ ڕێکخراوی سیاسی زانستی ئوروپی  و چەندین کەسایەتی چالاکی ناتۆ و نووسەر و پرۆفیسۆری زانکۆ گرنگەکانی نەرویژ و جیهان.

شایانی ئاماژە پێکردنە بە هۆی چالاکی بەردەوامی پارتیمان و پەرەسەندنی پێوەندی دیپلوماتیەکان لە ئاست جیهاندا، لە داهاتوودا چەندین دیدار و چالاکی گرنگی دیکەی سەرکردایەتی پ س ک لە ئاست وڵات و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢ / ٢ / ٢٠ ١٦
بۆ دیتنی وێنەی زیاتر تەماشای ئەم پەیجەی فایسبووک بکەن.
https://www.facebook.com/Aref-Bawecani-%D8%B9%D8%A7%D8%B1%D9%81-%D8%A8%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%AC%D8%A7%D9%86%DB%8C-197961183628816/?ref=hl

2016-02-02 04:30:26

10 ساڵ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©