بارزانی پهیامێک سهبارهت به ڕیفراندۆم بڵاودهکاتهوه
basnews.com
ەگەر گەلی کوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵکی تر مافی سەربەخۆیی وەک دیاری پێشکەشی بکات ئەوە هیچ کات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی کوردستان داوای بکات و پیادەی بکات. هەموو لایەک ئەو ڕاستییە باش دەزانێ کە ناوچەکەمان و بە تایبەت کوردستان بە بێ ڕەچاوکردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دابەش کراوە
پهیامهکهی بارزانی وێنهیهکی بۆ(باسنیوز) نێردراوه و لهبهشێکیدا هاتووه"لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سیاسیی ناوخۆ و کاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی کوردستان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی کودستان دەربڕیوە".
لهبهشێکی دیکهی پهیامهکهی سهرۆکی ههرێمی کوردستاندا هاتووه" بەر لە هەموو شتێک بوونی نەتەوەیەک بەناوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێکە و گەلی کورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەکانی پیادە بکات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێک ناکرێ ڕێگری لێ بکرێت یان ئینکار بکرێت. هەتا ئەو کاتەی ئینکاری ئەو حەقیقەتە بکرێت کێشەکان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی کوردستان و مافەکانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەکان کەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەکە بەدی دێت".ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهکهی مهسعود بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستانه:-پەیامێک لە سەرۆکی هەرێمی کودستانبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانهاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستانلەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک سیاسیی ناوخۆ و کاربەدەستی وڵاتانی ئیقلیمی لێدوانی ناڕاست و بێ ئینسافانەیان لەبارەی مافی گەلی کوردستان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕیفراندۆم داوە و دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو مافە سرووشتییەی گەلی کودستان دەربڕیوە.بە لە هەموو شتێک بوونی نەتەوەیەک بەناوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا حەقیقەتێکە و گەلی کورد لەچەشنی هەموو گەلانی تر دەتوانێ مافەکانی پیادە بکات و لێی سوودمەند بێت و ئەو مافانە سرووشتین و خودا پێی بەخشیون و لەژێر هیچ بیانوو و پاساوێک ناکرێ ڕێگری لێ بکرێت یان ئینکار بکرێت. هەتا ئەو کاتەی ئینکاری ئەو حەقیقەتە بکرێت کێشەکان هەر بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئەگەر دان بە حەقیقەتی بوونی گەلی کوردستان و مافەکانی بنرێت ئەوە بە دڵنیاییەوە گرفتەکان کەمتر دەبن و ئاشتی و سەقامگیرییش بۆ ناوچەکە بەدی دێت.ئەگەر گەلی کوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵکی تر مافی سەربەخۆیی وەک دیاری پێشکەشی بکات ئەوە هیچ کات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی کوردستان داوای بکات و پیادەی بکات. هەموو لایەک ئەو ڕاستییە باش دەزانێ کە ناوچەکەمان و بە تایبەت کوردستان بە بێ ڕەچاوکردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکە دابەش کراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینکار و ناسەقامگیریی. ئەوانەی هۆکاری ئەو دابەشکردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن کە چ هەڵەیەکی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە کە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیکردنی خەڵکی تر مافی گەلی کوردستان نادیتە بگرن. ئایا ئەوان ڕێگە بە خۆیان دەدەن کۆسپ و تەگەرە بۆ مافی گەلانی خۆیان دابنێن? کوردستان خاوەنی هەموو تایبەتمەندییە جیوگرافی و مێژوویی و مرۆڤییەکانە. هەروەکچۆن سکۆتلەندا و کاتالۆنیا و کیوبێک و شوێنەکانی تر ئەو مافەیان هەیە ڕای خۆیان لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن کوردستانیش خاوەنی ئەو مافەیە و جێگەی نیقاش نییە.مایەی سەرسووڕمانیشە هەندێ کەس لەناوخۆدا پاساو بۆ ئینکارکردنی مافی گەلی کورد یان دواخستنی دەهێننەوە و باس لە سازکردنی زەمینە دەکەن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی کوردستان بۆ دیاریکردنی چارەنووس مافێکی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی کوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵکی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونکە دەزانن دەرفەتێکی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن. هەر ئەو جۆرە خەڵکانەیش دواتر ئیدعای ئەوە دەکەن کە دەرفەت بۆ پیادەکردنی مافی چارەنووسی گەلی کوردستان هەبوو بەڵام سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان نەیکرد.کاتی ئەوە هاتووە و دەرفەتەکان لەبارن بۆ ئەوەی گەلی کوردستان لەڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. ئەو ڕیفراندۆمە بە مانای دەستبەجێ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە کە ئیرادە و ڕای گەلی کوردستان لەبارەی چارەنووسی خۆی بزاندرێت و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لە کات و دۆخی گونجاودا ئیرادە و بڕیاری گەل جێبەجێ بکات. دیاریکردنی چارەنووس و ڕیفراندۆمیش لە پڕۆسەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانەدا دەبێت و لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف دەبێت و دوور لە توندوتیژی و لەڕێگەی تەفاهوم و دیالۆگدا ئەنجام دەدرێت و هەڕەشەیش بۆ سەر هیچ لایەک دروست ناکات. لە بابەتی فیدڕالیزم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیش سەرباری بوونی دژایەتیی دەرەکی بەڵام پێداگری و خۆڕاگری و ویستی گەلی کوردستان وای کرد کە ببێتە ئەمری واقع و جیهان مامەڵەی لەگەڵ بکات و بە هیچ شێوەیەکیش نەبووە هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵات و لایەنێک. ئێستایش ئەوەی لە سۆنگەی بێویژدانی و سووکایەتیکردنەوە سەیری مافی ڕەوا و سرووشتیی گەلی کوردستان بکات لە ڕاستیدا خوازیاری ئەوە نییە سەقامگیری و ئاشتی بەرپا ببێت و بۆچوونەکەی هیچ بەهایەکی نییە.ناوچەکەمان شەڕ و کارەساتی زۆری بەخۆیەوە بینیەوە و گۆڕانکارییش بەڕێوەیە و گەلی کوردستان هۆکاری ئەو گۆڕانکاری و کارەساتانە نەبووە و هەموو جارێکیش بووەتە قوربانی و خەڵکی تر ناوچەکەیان تووشی کارەسات و ململانێ کردووە. پاش ئەو هەموو قوربانیدان و کارەساتانە ئیتر دەبێ گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و ئەرکی هەموو کوردستانییەکی نیشتیمانپەوەر و دڵسۆزە لە ئاست بەرپرسیارێتیی مێژوویی و ئیرادەی گەلەکەیاندا بن و شان بدەنە بەر قۆناغەکە و لە پشت ویستی خەڵکی کوردستان بن بۆ پیادەکردنی مافەکانیان. ئینکاری مافی گەلێکی ستەمدیدە و بەشخوراو هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و دەبێ بە بێ دوودڵی ئەو مافە بە گەلی خۆمان ڕەوا ببینین و کاری بۆ بکەین.basnews.com
2016-02-02 14:17:18
10 ساڵ و 13 کاتژمێر و 14 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس