عارف باوەجانی: پێویستە هەموو لایەنێک پاڵپشتیی لە ڕیفراندۆم بکەن
کارزان سەباح
ارف باوەجانی ئەوەشی ڕوون کردەوە، سەرۆک بارزانی بە ئەرکێکی نەتەوەیی و گرنگی گەلەکەی هەستاوە، زۆر باش لە کات و ساتەکە گەیشتووە و، دەیەوێ لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بیانووی هەموو ئەو وڵاتانە نەهێڵێت کە خۆیان ئیستا بە دۆستی کورد دەزانن و، لە سەدەی ڕابردوودا خاکی کوردیان دابەش کردووە.
عارف باوەجانی: پێویستە هەموو لایەنێک پاڵپشتیی لە ڕیفراندۆم بکەن
هەولێر-KDP.info- (عارف باوەجانی) سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، گەلی کورد نەتەوەیەکی تەواو جیاوازە لەو نەتەوانەی کە کوردستانیان داگیر کردووەØ› دەشڵێ: "دۆخی سیاسی و ناوچەکە وای کردووە کە لەم کاتەدا کورد هەوڵ بدا ڕێگە یاساییەکە کە ڕیفراندۆمە بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی هەڵبژێرێت".باوەجانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: "دۆخی سیاسی و ناوچەکە وای کردوە کە لەم کاتەدا کورد هەوڵ بدا ڕێگە یاساییەکە کە ڕیفراندۆمە بۆ گەڕانەوەی وڵاتەکەی هەڵبژێرێت، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی چاودێری سیاسی و مافی مرۆڤ لە جیهان بە دەستبێنین".دەشڵێت: "ڕیفراندۆم لەم کاتەدا زۆر پێویستە، من چاوەروانی پشتیوانی لە نەیاران وداگیرکەرانی کوردستان ناکەم، بەڵام چاوەروانی پشتیوانی هەموو کوردێکی سەر گۆی زەوی دەکەم کە ئیستا بە هەموو توانایەکیەوە پشتیوانی لە پرۆسەی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان بکات".ئەوەشی خستە ڕوو: "ئیستا لە هەموو کات زیاتر گەلی کورد پشتیوانی نێودەوڵەتیی هەیە، بە تایبەت لەو کاتەی کە کورد شەڕی لەگەڵ گەورەترین گروپی تیرۆریستی جیهانی وەک داعش دەست پێکردوە، توانیویەتی زیاتر ببێتە جێگەی متمانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان."دەڵێت: "وڵاتە دیارەکانی جیهان وەک فەرانسە و ئەڵمانیا و ئیتالیا و ئیسرائیل، هەنگاریا، عەرەبستانی سعودیە و چەند وڵاتی دیکە، لە هەموو کات زیاتر لە کورد نزیک بوونەتەوە، من پێم وایە هەر ئەو چەند وڵاتە دەتوانن هەرکامیان لانیکەم 5 وڵات لەگەڵ خۆیان بۆ پشتیوانی لە کورد ڕازی بکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی دەنگێکی بەهێز لە نەتەوە یەکگرتووەکان".عارف باوەجانی ئەوەشی ڕوون کردەوە، سەرۆک بارزانی بە ئەرکێکی نەتەوەیی و گرنگی گەلەکەی هەستاوە، زۆر باش لە کات و ساتەکە گەیشتووە و، دەیەوێ لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە بیانووی هەموو ئەو وڵاتانە نەهێڵێت کە خۆیان ئیستا بە دۆستی کورد دەزانن و، لە سەدەی ڕابردوودا خاکی کوردیان دابەش کردووە."ڕوونیشی کردەوە، "من وێڕای ئەوەی کە وەک خۆم پشتیوانی تەواو لەو هەڵویستە نەتەوەییەی جەنابی بارزانی دەکەم، هاوکات داوا لە گشت لایەن و کەسایەتییە نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەم، کە شێلگیرانە پشتگیری لەو هەنگاوەی کاک مەسعوود بکەن".عارف باوەجانی پێشی وایە بە داخەوە هەر کات لە کوردستان باسی سەربەخۆیی و یا ڕێگاکانی بەرەو سەربەخۆیی کرابێت یەکسەر هەندێک کەس و لایەنی کوردی پێش داگیرکەرانی کوردستان بە وەڵام هاتوون و دژایەتییان کردووە و بیانووی جۆراوجۆریان هێناوەتە!گوتی: "هەر ئەم ماوەیەک گوێمان لێ بوو کە سەرکردەی یەکێک لە لایەنە ئیسلامییەکانی باشوری کوردستان دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند و، بیانووی سەرەکیشی نەبوونی مووچە و قەیرانی ئابووری لە کوردستان هێنایەوە. وەک ئەوەی لە ساڵانی پێش ئەم داواکارییەی جەنابی بارزانی پێشمەرگە و مووچەخۆرانی کوردستان بە خەرجی بەغدا ژیابن".باوەجانی ڕاشی دەگەیێنێت، ڕووداوەکانی مێژووی ڕابردوو و ئیستامان ئەوەیان بۆ سەلماندووین کە تا لە ژێر دەستی داگیرکەر بمێنینەوە، هەرگیز بووژانەوەی ئابووری و ژیان و ئارامی بە خۆمانەوە نابینین، بگرە بە هۆی بیانووی عێراقی و ئێرانی و سووری و تورکی بوونیشەوە هیچ وڵاتێک بەبێ پرسی پایتەختی داگیرکەران ئامادە نییە ڕاستەوخۆ هاوکاریمان بکات. کەوابێت سەربەخۆیی با چەند ساڵی سەرەتایی بە دژواری تێپەرکرێت بەڵام ئاکامەکەی گەڕانەوەی سەروەری و سەروەت و سامانی نەتەویی بە شوێنەوەیە، سەدان ساڵە ژیانی دژواری لە ژێر چنگی داگیرکەر تێپەر دەکەین، با چەند ساڵێکیش لە سەرەتاوە بە هەژاری ڕازی بین بەڵام بە سەربەخۆیی بژین.
http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=88685#.Vrdhp-johao.facebookکارزان سەباح
2016-02-08 06:50:12
10 ساڵ و 20 کاتژمێر و 47 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس