لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە باکوری کوردستان بەڕێوەچوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
ڕێکەوتی ١٠ / ٢ / ٢٠ ١٦ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بە هاوبەشێ ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان و چەندین ڕێکخراوی نەرویژی، بۆ پشتیوانی لە باکوری کوردستان ڕێپێوانێکی ئارارم لە بەر دەرکی
لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ خۆپێشاندانێک بۆ پشتیوانی لە باکوری کوردستان بەڕێوەچوو.
ڕێکەوتی ١٠ / ٢ / ٢٠ ١٦ لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بە هاوبەشێ ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان و چەندین ڕێکخراوی نەرویژی، بۆ پشتیوانی لە باکوری کوردستان ڕێپێوانێکی ئارارم لە بەر دەرکی ئیزگەی شەممە نەفەری ناوەندی شار تا بەر دەرکی پەرلەمانی نەرویژ بەڕێوە چوو.
لەو خۆپێشاندانەدا چەندین ڕێکخراوی نەرویژی و کوردستانی تێیدا بەشداربوون. چەندین ئەندامی پارتی سەربەستیی کوردستانیش بە بە سەرۆکایەتی شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی سەرکردایەتی پ س ک، بە مەبەستی پشتیوانی لە خوشک و برایانمان لە باکوری کوردستان بەشدارییان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٠ / ٢ / ٢٠ ١٦
2016-02-10 12:26:30
10 ساڵ و 15 کاتژمێر و 10 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس