دەقی پەیامی نۆێنەری پ س ک لە دانمارک لە ئاهەنگئ ٣٧ ساڵەئ ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە.
بەڕێزان ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
بەشدارانی بەڕێزی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵە.
بە ناوی ئەندامان و لاینگرانی پارتیمان! پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک، پیرۆزبایی ساڵیادی حیزبەکەتان لێدەکەین، و هیوای سەربەستیی و سەربەرزیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
بەشداری نۆینەری پارتی سەربەستیی کرردستان لە وڵاتی دانمارک لە ئاهەنگی دامەزراندنی کۆمەڵە.

ڕێکەوتی ٢٠ / ٢ / ٢٠ ١٦ لە سەر بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی دانمارکی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەڕێز سالار میرابی نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانمارک لەو ئاهەنگەی دامەزراندنی کۆمەڵەدا، لە شاری هۆرسەنسی دانمارک بە پێشکەشکردنی پەیامی پیرۆزبایی بەشداریکرد.
نۆێنەری پ س ک بەگەرمی لە لایەن شاندی خانەخۆێەوە پێشوازی لێکرا.
هەروەها لەو رێورەسمەدا نۆێنەرایەتی و شاندی چەندین پارتی سیاسی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.
لە پەراوێزی ئەو ئاهەنگدا نۆێنەری پ س ک لەگەڵ نۆێنەرایەتی چەندین لایەنی کوردستانی یەکتر ناسین و ناونیشانی پێوەندی گرتنیان پێکەوە ئاڵ و گۆر کرد.
دەقی پەیامی نۆێنەری پ س ک لە دانمارک لە ئاهەنگئ ٣٧ ساڵەئ ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە.
بەڕێزان ئەندامان و لاینگرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
بەشدارانی بەڕێزی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵە.
بە ناوی ئەندامان و لاینگرانی پارتیمان! پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک، پیرۆزبایی ساڵیادی حیزبەکەتان لێدەکەین، و هیوای سەربەستیی و سەربەرزیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.
بەڕێزان : ٤ رۆژ پێش پارتی سەربەستیی کوردستان پێێ نایە تەمەنی١٠ ساڵەی دامەزراندنییەوە.
لە ماوەی ئەو دە ساڵە بە سەر خەبات و تێکۆشانیدا، بەردەوام لە هەوڵی دۆستایەتی نزیکبوونەوە لە گەڵ هەموو لایەنە کوردستانیەکان بووە، و نزیکایەتی و پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە خاڵێ گرنگ لە ستراتیژی کارەکانی خۆی زانیوە، چوونکە ئەوە ویستی هەموو تاکێکی کوردستانە، کە دۆستایەتی و تەبایی لە نێو لایەنەکاندا دروست بێت، بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێک لە ئایندەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەڕێزانی کۆمەڵە، گشت بەشدارانی بەرێز. ساڵیادی دامەزراندی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، و هەروەها دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستانیش، لە کات و ساتێکدایە : کە دیسانەوە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵی سینارێوێکی دیکەیە لە درێژەی ٣٧ ساڵ تەمەنی پر لە جینایەتی، لە ژێر ناوی هەڵبژاردن.
لەو پێوەندییەدا هەم کۆمەڵەوە و هەم زۆربەی لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بایکوتی هەڵبژاردنەکانی راگەیاندوە، و هەروەها لەو پێوەندییەدا پارتی سەربەستیی کوردستان لە بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیدا بە ڕوونی ئاماژەی بە بەشداری نەکردن و هۆکارەکەی کردوە. و تێیدا داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردوە کە بە هیچ شێوەیەک لەو کایەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر ناوی هەڵبژاردن بەشداری نەکەن.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەم .
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەستیی و سەربەخۆیی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو بەشەکانی کوردستان
بەرێزەوە نۆێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک.
٢٠ / ٢ / ٢٠ ١٦