ئەنجوومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات. هەروەها پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ پێدەنێنە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ مارش ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنان


ژنانی ماندوو نەناس و ستەمدیدەی کوردستان،
دایکان و خوشکانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
ژنانی وڵاتە داگیرکراوەکەمان، هەمیشە بەشێک بوون لە مێژووی خەبات وتێکۆشانی بەردەوامی گەلەکەمان لە پێناو رزگاری کوردستانی داگیرکراودا، لە درێژایی کاروانی ئەم خەباتەدا ژنانی کوردیش شانبەشانی پێاوان لە سەنگەری پێشەوەی خەبات بوون بۆ ڕزگاری وڵات و بە دەست هێنانی مافی یەکسانی و نەتەوەیی. یا ئەرکی سەرپەرەستی ماڵ ومناڵیان لە ئەستۆ بووەو رۆڵی دایک و باوک بۆ مناڵانی بێ‌ناز هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە دەبینین کە کێشەی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی پێشکەوتوودا بەرەو چارەسەریی ڕێشەیی دەروات. بەڵام لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیایی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پێشێلکاری بەرامبەر بە ژنان زیاتر پەرە دەستێنێت. بە تایبەتبەهۆی داگیرکراوی نیشتیمانەکەمان کوردستان، و مانەوەی ئاسەوار فەرهەنگی داگیرکەران، بە داخەوە بەردەوام گۆی بی‌سی کارەساتی دڵتەزێن دەبین کە بەرامبەر بە ژنانی کورد ڕوو دەدات.
بۆ دۆزینەی ڕێگە چارەی نەهێشتنی ئەو هەموو زوڵم و زۆر و دواکەوتووییە، تەنیا چارەسەری ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە خەبات بکەین بۆ رزگاری وڵاتەکەمان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان. کە لە سایەی وڵاتێکی سەربەخۆ و یمۆکراتدا دەتوانرێت یاسایەکی گونجاو بۆ پاراستنی ماف وکەسایەتی ژنانی وڵاتەکەمان دابین بکرێت.
ئەنجوومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات. هەروەها پیرۆبایی ئاراستەی ڕێکخرای ژنانی سەربەستیی کوردستان دەکات، کە ئەمساڵ پێدەنێنە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان به‌ڵێنی خه‌باتی به‌رده‌وام به ژنانی کوردستان ده‌ده‌ین که تا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و سه‌ربه‌ستیی وسه‌رفرازی گشت چین وتۆێژه‌کانی گه‌لمان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ژنان به گشتی کۆڵناده‌ین. .
به‌و هیوایه له کوردستانێکی ئازاد و لیبراڵدیمۆکراتدا ژنانی کوردستانیش وه‌ک گشت ژنانی جیهان ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له هه‌شتی مارش بکه‌ن، و له‌و ڕۆژه‌دا پرۆژه‌ی گرنگ بۆ خزمه‌ت به ژنانی کوردستان بخه‌نه گه‌ڕه‌وه.
پیرۆز بێت هه‌شت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان
٨ی مارشی ٢٧١٥ ی کوردی ٢٠ ١٦ ی زاینی
ئەنجومەنی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان