بەشداری ئەندامانی پ س ک لە ئاهەنگ و گەڕانی مەشخەڵی نەرورۆزانە لە شاری ئۆسڵۆ
ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک
ە نۆێنەری چەندین لایەنی نەرویژی و ئەندام پەرلەمان پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانیان لە گەلی کورد پێشکەشکرد. بە دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ بە سەرپەرەستی بەڕێز شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی سەرکردایەتی، بە خرۆشێکی نەتەوەیی و کوردانەوە لەو ئاهەنگەدا بەشداری بەرچاویان هەبوو
بەشداری ئەندامانی پ س ک لە ئاهەنگ و گەڕانی مەشخەڵی نەرورۆزانە لە شاری ئۆسڵۆ.

ئێوارەی نەورۆز واتە ڕێکەوتی²٠ /³/²٠ ±٦ بە سەرپەرەستی کۆمیتەی سەربەخۆیی کوردستان، نزیک بە ٥٠ ٠ کەس لە کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ لە پایتەختی نەرویژ، بە ڕێپێوانێکی مەشخەڵی، و بە دەستەوە گرتنی سەدان مەشخەڵی ئاگر و سەدان ئاڵای پیرۆزی کوردستان، لە گۆرەپانی ئیزگەی ناوەندی شەممە نەفەری ئۆسڵۆ تا گۆڕەپانی بەردەرکی پەرلەمانی نەرویژ لە ئۆسڵۆ بەرێکەوتن. پاشان لە بەر دەرکی پەرلەمان بە گێرانی ئاهەنگ و شایی کوردانە درێژەیان بە بەرنامەکە دا. هەر لەو ئاهەنگەدا بە دەیان کەسایەتی نەرویژی دۆستی کورد بەشدارییان هەبوو، کە نۆێنەری چەندین لایەنی نەرویژی و ئەندام پەرلەمان پەیامی پیرۆزبایی و پشتیوانیان لە گەلی کورد پێشکەشکرد. بە دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نەرویژ بە سەرپەرەستی بەڕێز شێرکۆ پاڵانی جافی ئەندامی سەرکردایەتی، بە خرۆشێکی نەتەوەیی و کوردانەوە لەو ئاهەنگەدا بەشداری بەرچاویان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان نەورۆزی ٢٧١٦ ی کوردی. ٢٠ ١٦ی زاینی
2016-03-20 14:39:47
9 ساڵ و 11 مانگ و 12 کاتژمێر و 57 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس