شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان

کە با پاش ٦٩ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.

ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.
صورة
هاوڵاتیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان! 
وا ئەمساڵیش ٦٩ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی  پێشەوا قازی موحەممەد! ئەو مرۆڤە مەزن و هۆشیارەی گەلەکەمان تێپەردەبێت، کە٦٩ساڵ پێش بە تاوانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ هەڤاڵانی لە لایەن حکومەتی شاهەنشایی ئەوکاتی ئێرانەوە لە سێدارەدا.
گەورەیی و لێهاتووی پێشەوا قازی موحەممەد بۆ گەلەکەی: لە بەراورد بە ٧٠  ساڵ پێشەوە، هاوشانی غاندیە لە هیندیستان وماندیلایە لە ئەفریقاو سەدان کەسایەتی دیکەی جیهانی. هەر بۆیەش جێی خۆیەتی کە ساڵ بە ساڵ زیاتر کەسایەتی پێشەوا بە نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان و مێژووی جیهان بناسرێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، له‌‌‌م یاده‌‌‌ ماته‌‌‌مینه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆماری کوردستان، سه‌‌‌ری ڕێز نوازش بۆ شه‌‌‌هیدانی کوردستان نه‌‌‌وی ده‌‌‌که‌‌‌ین، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، بانگێشەی گشت  لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٦٩ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.
نه‌‌‌مری و سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی بۆ گشت شه‌‌‌هیدانی کۆماری کوردستان,بە هیوای خەباتی بەردەوام بۆ وە دەرنانی داگیرکەران لە سەرخاکی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان
١٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ٢٧١٦ی کوردی.٢٩ / ٣ / ٢٠ ١٦ی زاینی.
2016-03-30 04:10:35

9 ساڵ و 10 مانگ و 23 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©