شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستی کوردستان لە سمیناری ١٠ خاکەلێوە.

نۆێنەرایەتی پ س ک لە دانیمارک
بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستی کوردستان لە سمیناری ١٠ خاکەلێوە.

لە رێکەوتی 2.4.2016 بەرێز سالار میرابی بە نوێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بە بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی حدکا لە دانیمارک، لە شاری هۆرسنسی وڵاتی دانیمارک لە سیمیناری١٠  خاکەلێوە رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا و هاورێیانی بەشدار بوو.

بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستی کوردستان لە سمیناری ١٠ خاکەلێوە.
صورة

 لە رێکەوتی 2.4.2016 بەرێز سالار میرابی بە نوێنەرایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە بە بانگهێشتنی فەرمی کۆمیتەی حدکا لە دانیمارک، لە شاری هۆرسنسی وڵاتی دانیمارک لە سیمیناری١٠  خاکەلێوە رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا و هاورێیانی بەشدار بوو.
ئەو سیمینارە لە لایەن کۆمیتەی دانیمارکی حیزبی دیمۆکرات کردستانی ئێرانەوە ڕێکخرابوو.
لەو سیمینارەدا پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان پێشکەشی بەشداران  گشت خەڵکی کوردستانکرا. هەروەها لەو رێورەسمەدا نوێنەرایەتی و شاندی چەندین پارتی سیاسێ کوردستان تێیدا بەشدار بوون ، کە لە پەراوێزی سمینارەکەدا نوێنەری پ س ک لە گەڵ نوێنەرانی چەندین لایەنی کوردستانی یەکتریان ناسی وە پەیوەندی و هاوکاری زیاتر لە گەڵ یەکیان ئاڵ و گۆڕ کرد.  لە بەشێکی دیکەی رێ و رەسمەکەدا بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە داوایان کرد لە نوێنەری پ س ک ونوێنەری لایەنەکانی دیکە کە بۆ رێز نییان لە بنەماڵەی شەهیدان پارچەگوڵ وە رێزنامە پێشکەشی ئەو بنەماڵانە بکەن.

نۆینەرایەتی پ س ک لە دانیمارک

٢ / ٤ / ٢٠ ١٦

..........................................................................

دەقی پەیامی پێشکەشکراو لە سیمیناری ١٠ ی خاکەلێوە.

بەڕێزانی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
بەڕێزان گشت بەشدارانی ساڵیادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد.

بەشێوەی خوارەوە  ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێوەندی بە یادی ١٠  خاکەلێوەتان پێشکەش دەکەم،

""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""""

ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.

هاوڵاتیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی کوردستان! 
وا ئەمساڵیش ٦٩ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی  پێشەوا قازی موحەممەد! ئەو مرۆڤە مەزن و هۆشیارەی گەلەکەمان تێپەردەبێت، کە٦٩ساڵ پێش بە تاوانی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ هەڤاڵانی لە لایەن حکومەتی شاهەنشایی ئەوکاتی ئێرانەوە لە سێدارەدا.
گەورەیی و لێهاتووی پێشەوا قازی موحەممەد بۆ گەلەکەی: لە بەراورد بە ٧٠  ساڵ پێشەوە، هاوشانی غاندیە لە هیندیستان وماندیلایە لە ئەفریقاو سەدان کەسایەتی دیکەی جیهانی. هەر بۆیەش جێی خۆیەتی کە ساڵ بە ساڵ زیاتر کەسایەتی پێشەوا بە نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان و مێژووی جیهان بناسرێت.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، له‌‌‌م یاده‌‌‌ ماته‌‌‌مینه‌‌‌ی شه‌‌‌هیدانی سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی کۆماری کوردستان، سه‌‌‌ری ڕێز نوازش بۆ شه‌‌‌هیدانی کوردستان نه‌‌‌وی ده‌‌‌که‌‌‌ین، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، بانگێشەی گشت  لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٦٩ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، ڕێباری پێشەوا قازی موحەممەد واتە خەبات بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان بکەن بە هەوێنی خەباتیان.
نه‌‌‌مری و سه‌‌‌ربه‌‌‌رزی بۆ گشت شه‌‌‌هیدانی کۆماری کوردستان,بە هیوای خەباتی بەردەوام بۆ وە دەرنانی داگیرکەران لە سەرخاکی کوردستان و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان
١٠ ی خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ی ٢٧١٦ی کوردی/ ٢٠ ١٦ی زاینی.

2016-04-03 03:49:54

9 ساڵ و 10 مانگ و 23 کاتژمێر و 48 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباس
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©