دۆستایەتی پارتیمان و بەرەی بەڕێزتان، پێێ ناوەتە تەمەنی١٠ ساڵەی، ئێمە هیواخوازین کە شکۆیەکی باشەوەوبەردەوام بێت، بەرەو مەبەستی تێکۆشان لە پێناو هەردوو خاکی داگیرکراوی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی عەرەبی ئەحواز
هاوڕیی بەڕێز ئەحمەد جاسم، سەرۆکی بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز
سڵاو وڕێز.

بە ناوی خۆم و سەرکردایەتی پارتەکەمان پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی بەرەی عەرەبی بۆ ڕزگاری ئەحواز ، هەروەها پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی نۆیەمتان بە سەرکەوتوویی.
دۆستایەتی پارتیمان و بەرەی بەڕێزتان، پێێ ناوەتە تەمەنی ١٠ ساڵەی، ئێمە هیواخوازین کە شکۆیەکی باشەوەوبەردەوام بێت، بەرەو مەبەستی تێکۆشان لە پێناو هەردوو خاکی داگیرکراوی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی عەرەبی ئەحواز ، کە هەردوو گەل خاک و سەروەت و ماف و ئازادییان لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی فارسی شۆفینیستیەوە داگیرکراوە.
ئێمە هیواخوازین کە لە دەورانی سەرۆکایەتی بەڕێزتان پێوەندییەکانی هەردوو لایەنمان و هەردوو گەلە وڵاتداگیرکراوەکانمان زیاتر پەرە بستێنێت و ڕیشەیەکی مێژووی دۆستایەتی درێژخایەن دروست بکرێت.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٨ / ٤ / ٢٠ ١٦
2016-04-18 08:37:43
9 ساڵ و 10 مانگ و 19 کاتژمێر و پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس