پارتی سەربەستی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی وسەربەخۆخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی تەواو لە مانگرتن وهەر جۆرە بەرەنگاربوونەوەیەکی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەری داگیرکەری ئێرانی دەکات، و لەو پێوەندییەدا پشتیوانی دیپلوماتی و ڕاگەیاندنی جیهانی بۆ دروست دەکات.
بەیاننامەی پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە مانگرتنی کاسپکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان

بەیاننامەی پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە مانگرتنی کاسپکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان
خەڵکی وڵاتداگیرکراو و ماندوو نەناسی کوردستان
کاسپکاران و ڕەنجبەران.
بە هۆی ئاستەنگیەکانی کۆماری ئیسلامی داگیرکەری خاکی کوردستان، پەرەپێدانی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژ دوای رۆژ دژوارتر پر کۆسپتر دەبێت. بە هۆی سیاسەتە ئابورییەکانی ڕێژیم و لاوازکردنی ئابوری خەڵک و نەبوونی کارگەی گرنگ، و نەبوونی هەلی کار بۆ کوردستانیان لە ناوچەکانی خۆیان. وای لە خەڵکی کوردستان بە تایبەت شارو ناوچە سنووریەکان کردوە کە بۆ وەدەستهێنانی نانی رۆژانەی خۆیان خەریکی پێشەی کۆڵبەری ببن، کە زۆر جاریش بە مەبەست و بیانووەوە کۆڵبەرانی سنوور نشینی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بەر دەستدرێژی بێبەیزییانەی گوولەی پیاوانی ڕێژیم و بە سەدان کەس لەو ڕێگایەدا بوونەتە قوربانی.
لە درێژەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا، ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی ناڕاست ئاستەنگی خستووەتە بەر ئەو سەرچاوە داراییەی خەڵک، و ناوچە سنوورییەکانی لە سەر کۆڵبەران داخستووە. ئەمەش بووەتە هۆکاری بێزاری خەڵکی کاسپکاری کوردستان و دەستیان داوەتە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازارەکانیان لە هیندێک لە شار و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
دروستکردنی ئەو هەموو بەربەست و ئاستەنگیانەی ڕێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردستانیەکان، شاراوەنیە و هەموو دەزانن کۆماری ئیسلامی لە درێژایی تەمەنی خۆیدا بۆ گوشار خستنە سەر خەڵک لە هیچ سیاسەتێکی نامرۆڤانە درێغی نەکردووە، وهەردەم لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە خەڵک بە چۆکدا بێنێت، و تا ناچاریان بکەن کە تەسلیمی سیاسەتەکانیان بن. بەڵام بە هۆی خۆراگری و نیشتیمانپەروەری خەڵکی کوردستانەوە هەمیشە سیاسەتەکانی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی ڕووبەرووی شکست بووە.
پارتی سەربەستی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی وسەربەخۆخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی تەواو لە مانگرتن وهەر جۆرە بەرەنگاربوونەوەیەکی خەڵکی کوردستان لە بەرامبەری داگیرکەری ئێرانی دەکات، و لەو پێوەندییەدا پشتیوانی دیپلوماتی و ڕاگەیاندنی جیهانی بۆ دروست دەکات.
هەر لەو پێوەندییەدا پارتی سەربەستیی کوردستان هەر جۆرە پیلانێکی مەبەستداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردستانیەکان ئیدانە دەکات.
هەر شەکاوەبێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی ویەکجاری و ڕزگاریمان لە ژێر ستەمی داگیرکەران. و دەرکردنی داگیرکەر لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان.
هەزراران سڵاو لە هەڵویست و خۆراگری خەڵکی کاسپکار و ماندووی وڵاتداگیرکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٢ / ٤ / ٢٠ ١٦