له‌باره‌ی سیاسه‌تی کۆمارییه‌کان بۆ ساڵی 2016 به ڕه‌وای ده‌بینی که کورد ده‌وڵه‌ت بێ، هه‌روه‌ک ده‌ڵێ، حه‌قه کورد ده‌وڵه‌ت بێ، حه‌قه پێشمه‌رگه پڕچه‌ک بکرێ، ئه‌م دوو هه‌نگاوه گرینگه بۆ ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چونکه به‌و دوو ڕێگه‌یه گورزێکی گه‌وره له ئیسلامی توندڕۆ ده‌درێ

ئه‌مه‌ریکا -KDP.info- سیناتۆر (د. ڕێند پاڵ) کاندیدی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا له هه‌واڵه حه‌فتانه‌کانیدا ده‌ڵێ، حه‌قه هه‌رێمی کوردستان بکرێته ده‌وڵه‌ت و پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ک بکرێØ› هه‌روه‌ها سیاسه‌تی پارتیی کۆمارییه‌کان ئاشکرا ده‌کات که بۆ ساڵی 2016 ده‌یانه‌وێ کار بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورد بکه‌ن.
سیناتۆر له‌سه‌ر پشکی کۆمارییه‌کان له ویلایه‌تی کێنتاکی ئه‌مه‌ریکا (د.رێند پاڵ) که بەربژاری کۆمارییه‌کانه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا، له هه‌واڵه حه‌فتانه‌که‌یدا که وێنه‌یه‌کی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانیش ناردووه ڕایگه‌یاند: "حه‌قه هه‌رێمی کوردستان بکرێته ده‌وڵه‌ت و کورد ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی کورد بکرێ، حه‌قه پێشمه‌رگه‌یش ڕاسته‌وخۆ پڕچه‌ک بکرێ، ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته له‌لایه‌ن کۆمارییه‌کانه‌وه له 2016 له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکادا بگونجێندرێت، چونکه ده‌بێته هۆی ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیاسیی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا."
(د. ڕێند پاڵ) ده‌یشڵێ: "پاساوی دەوڵەتەکەی (سه‌رۆک بووش) له ڕزگارکردنی عێراق ئه‌وه بوو، که عێراق ببێ به ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتیکی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، چونکه له نێوجه‌رگه‌ی عه‌ره‌به‌کاندا پێویسته یاسایه‌ک هه‌بێ بۆ جێگیرکردنی دیمۆکراسی، بۆ ڕێزگرتن له ئافره‌ت و ده‌ربڕینی بۆچوونی ئازاد و گوزارشت له ده‌ربڕینی مه‌ده‌نیانه و مافی مرۆڤ و ئایینزا و ڕێزگرتن له پێکهاته‌کان، چونکه به رێگه‌ی دیمۆکراتیه‌ت خۆشبه‌ختی بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دێ. ئه‌م ڕێگایه‌یش ده‌بێ ده‌ست پێ‌بکات چونکه ئیسلامی دیمۆکراتیک ده‌بێته گورزێک له ئیسلامی توندڕۆ، ئه‌مه گشتی ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو که ئیداره‌ی (بووش) ده‌یویست له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا جێگیری بکات، بۆیه جه‌نگی عێراق کرا، به‌ڵام ئه‌و ئیداره‌ی (ئۆباما) له‌مه‌یاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و نه‌یتوانی ئه‌و ئامانجه بپێکێ."
(پاڵ) ئاماژه‌یشی دا که، جێگرکردنی دیمۆکراسی له عێراقدا سه‌خته به دی بێ، چونکه دابه‌شبوونی عێراق به‌رمیلێکی پڕ له بارووته و هاکه ته‌قییه‌وه، ئێران کاریگه‌ری به‌سه‌ر شیعه‌کانی عێراقه‌وه هه‌یه و، نفوزی ئێران له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌سه‌ر عێراق زاڵه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که جاران که‌س باوەڕی نەدەکرد عێراق ببێتە شه‌ریکی ئێران، به‌ڵام دیمۆکراسییەک له‌نێو عێراقدا هه‌بێ گه‌لی کوردن که موسڵمانن، به‌ڵام موسڵمانێکی دیموکراتن."
(ڕێند پاڵ) زانیاریی ده‌رده‌بڕی بۆ گه‌لانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌ڵێ، "کورد به شێوه‌یه‌کی ناوه‌ند و به رێگه‌یه‌کی دیمۆکراتیانه ئیسلامن، سیسته‌می حوکمڕانییان به هه‌ڵبژاردنه و خاوه‌نی په‌رله‌مان و پێگه‌ی ئابووریی خۆیان و خاوه‌ن ڕاگه‌یاندنێکی باشن، ئێستا کاتی پاڵپشتیکردنی کورده له هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ده‌وڵه‌ت، چونکه ئه‌مانه ئیسلامێکی دیموکراتین و جێگه‌ی ئومێدی ئێمه‌ن. ئه‌مه‌ریکا ده‌ستهه‌ڵناگرێ له نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ڕێگه‌ی دیمۆکراتی گرتووه و ده‌یه‌وێ دیمۆکراتیه‌ت له ناوچه‌که‌دا بینا بکات، چونکه ئه‌مه ده‌رفه‌تێکیشه بۆ ئه‌مه‌ریکا بۆ راسته‌ڕێکردنی دیمۆکراتییه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا، کورده‌کان له هه‌رێمی کوردستان ڕێک وه‌ک ده‌وڵه‌ت وان، نه‌وه‌ک هه‌ر وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن، ئه‌مانه شایسته‌ی ده‌وڵه‌تن، چونکه ڕێزی ژیان ده‌گرن، خاوه‌نی نه‌وتن و، دامه‌زراوه‌یی زۆریان هه‌یه و کار بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن."
ئه‌م کاندیده‌ی کۆمارییه‌کان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا ڕوونیشی کرده‌وه که، هێزه کوردییه‌کان (پێشمه‌رگه) به شێوه‌یه‌کی باش شه‌ڕی داعش ده‌کات و شکستی پێبردووه، ڕاسته کۆمه‌ک کراون به‌هه‌ندێ چه‌کی ئه‌ورووپا، به‌ڵام پێویسته ئه‌مه‌ریکایش ڕاسته‌وخۆ چه‌کیان پێبدات، چونکه پێویستیان پێده‌بێ بۆ پارێزگاریکردنی سنووره‌کانیان له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ جارێکی دیکه سنووره‌کانیان داگیر بکه‌نه‌وه. پێویستیان ده‌بێ بۆ پارێزگاریکردن له نه‌وت.
(د.رێند) به‌راوردێک له‌نێوان ئیداره‌ی (بووش) و ئیداره‌ی (ئۆباما)دا ده‌کات که به‌راورده‌که‌یش پێوه‌ندی به کورده‌وه هه‌یه و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دەوڵەتەکەی (بووش) هه‌ڵه‌ی کردبێ و نه‌یتوانیبێ دیمۆکراسی له عێراقدا جێگیر بکات، ئه‌وا دەوڵەتەکەی (ئۆباما) هه‌ڵه‌ی کردووه که تا ئێستا نه‌یتوانیوه یه‌کسانی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کانی عێراقدا مسۆگه‌ر بکاتØ› ئه‌وه‌تا نه‌یتوانیوه چه‌ک ڕاسته‌وخۆ به کورد بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێ دڵی ئێران له ناوچه‌که‌دا زویر نه‌کات. ئیداره‌ی (ئۆباما) ده‌بێ باش ئه‌وه بزانێ که کورده‌کان هه‌رچه‌نده پیوه‌ندییه‌کانی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی تورکیادا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه نایانه‌وێ ببن به به‌شێک له خاکی هیچ ده‌وڵه‌تێکی دی.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی کۆمارییه‌کان بۆ ساڵی 2016 به ڕه‌وای ده‌بینی که کورد ده‌وڵه‌ت بێ، هه‌روه‌ک ده‌ڵێ، حه‌قه کورد ده‌وڵه‌ت بێ، حه‌قه پێشمه‌رگه پڕچه‌ک بکرێ، ئه‌م دوو هه‌نگاوه گرینگه بۆ ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، چونکه به‌و دوو ڕێگه‌یه گورزێکی گه‌وره له ئیسلامی توندڕۆ ده‌درێ، هه‌روه‌ها له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا کۆمارییه‌کان ده‌یانه‌وی ئه‌مه‌ریکا به‌هێز ببێته‌وه و به‌رگریی به‌هێزیشی هه‌بێ. ده‌بێ پاره‌یه‌کی زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌رخان بکرێ بۆ بنیاتنانی هێزی سه‌ربازی زیاتر و هێزی ئاسمانی و ئاوی، هه‌روه‌ها پاتریۆت و سیسته‌می دژه‌مووشه‌کی هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویسته و کۆمارییه‌کان بایه‌خی پێده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها کۆمارییه‌کان پارێزگاریه‌کی سه‌رسه‌خت له هاوپه‌یمانانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌ن و، ده‌سپێکیش کۆمارییه‌کان ده‌یانه‌وێ ده‌ست به پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان بکه‌ن.
ژینامەی (ڕێند پاڵ) (د. ڕێند پاڵ) ناوی تەواوی (ڕاندال هاوارد پاڵ) ناسراوە بە (ڕێند پاڵ) لە ساڵی 1963 لەدایک بووە و ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکایە لە لیستی کۆمارییەکان و تەمەنی 51 ساڵە، 23 ساڵە خێزاندارە و 3 منداڵیشی هەیە.
لە ساڵی 2011 بۆ ئەو پۆستە لە لیستی کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەڵبژێردراوە. لە ماوەیەکی خێرادا لە بواری دەستووری و دارایییه‌وه توانای خۆی لە ئەمەریکا جێگیر کردووە و بووەتە یەکێک لە ناسراوترین سیناتۆرەکانی ئەمەریکا. هەروەها بەوە ناسراوە کە دژی سەرپێچیی حکوومییە لە ئەمەریکا و لەو بوارەیشدا لە چەندین کەیسی گرینگدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە. لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە بواری پێوەندیی دیپلۆماسی و تەندروستی و خوێندن و کاردا، ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و پێوەست بە بواری ئاساییشی نێوخۆیی و کاروباری حکوومییشەوە ڕۆڵی هەبووە.
(د. ڕێند پاڵ)، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئەمەریکا لە پاڵ کاری سیناتۆری و ئەندانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، خۆبەخشانە یارمەتیی هاووڵاتیانی ئەمەریکا دەدات بۆ نەشتەرگەریی چاو.
کاندیدێکی پارتیی کۆمارییە بۆ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2016.
له‌باره‌ی ئه‌مه‌ریکاوه:ئه‌مه‌ریکا له 50 هەرێم (ویلایه‌ت) پێک دێ و سیسته‌می حوکمڕانیی کۆماری، ده‌ستووری، سه‌رۆکایه‌تی، فیدراڵییهØ› لەوێ، زمانی نیشتیمانی، ئینگلیزییهØ› ده‌سته‌ڵاتی یاسادان کۆنگرێسه و ده‌سته‌ڵاتی باڵایش بریتییه له ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی خوارووتریش ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانه.
ساڵی 1776 ئه‌مه‌ریکا سه‌ربه‌خۆبوونی خۆی جاڕ داØ› له ساڵی 1783ـدا ددانی پێدا نراØ› ئەم ده‌ستوورەی ئێستایشی لە ساڵی 1778ـدا نووسرواوەتەوە.
حزبی کۆماری (G.O.P) له ساڵی 1854 دامه‌زراوه.
شا‌و کوردی