بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان تاکە پارتێکی کوردی بوو کە بۆ ئەو کۆنفرانسە گرنگەی جیهان بانگهێشتکرابوو، بەڕێز باوەجانی لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی گرنگی جیهانی و تێیدا داوای لێکردن کە مەسەلەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان
بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کارو بازرگانی لە پێناو ئاشتیدا.
ڕێکەوتی ٣ / ٥ / ٢٠ ١٦ لە هۆڵی گشتی شارەوانی ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، کۆنفرانسی نێونەتەوەیی کارو بازرگانی لە پێناو ئاشتیدا بە بەشداری ٥٠ ٠ کەسایەتی وکومپانیای جیهانی بەڕێوەچوو. کە تێێدا چەندین کەسایەتی دیاری بواری سیاسی و حوکمداری و بازرگان و شارەزایان و ئابوریناسانی جیهانی و نەرویژی تێیدا بەشداربوون. لە نێو کەسایەتییەدا دیارەکاندا: بەڕێزان هێلین کلارک بەرپرسی پرۆگرامی ڕێکخراوی UNDPنەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتی نیوزلاندا،
شییەلمانگە بوندەڤیک سەرۆکوەزیرانی پێشووی نەرویژ و سەرۆکی سەنتەری ئۆسڵۆی بۆ ئاشتی دیمۆکراتی، میکائیل سپەینسە پرۆفیسۆری ئابوری ناسی ئەمریکی و وەرگری خەلاتی ئاشتی لە بواری ئابوریدا، ژنانی بە تواناو وەرگرانی خەڵاتی ئاشتی خاتوو لەیما گبووە، خاتوو شیرین عیبادی.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان تاکە پارتێکی کوردی بوو کە بۆ ئەو کۆنفرانسە گرنگەی جیهان بانگهێشتکرابوو، بەڕێز باوەجانی لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی گرنگی جیهانی و تێیدا داوای لێکردن کە مەسەلەی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بخەنە نێۆ ڕۆژەڤی کاریانەوە، و هاوکات ئاڵوگۆرکردنی ناونیشانی پێوەندی گرتن لە نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان لەگەڵ چەندین کەسایەتی و ڕێکخراوی جیهانی هاتە ئاراوە. هەر لەو کۆنفرانسەدا بەڵێنی بانگهێشتکردنی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ بەشداری لە چەندین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لە ئایندەدا کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣ / ٥ / ٢٠ ١٦
2016-05-04 04:28:04
9 ساڵ و 9 مانگ و 23 کاتژمێر و 8 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس