بەرێز / کاک موستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتیی کوردستانی ئێران ...بهڕێز / دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتیی کوردستانی ئێران
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان! سهرهخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان سکرتێری گشتی حدکا و دەفتەری سیاسی و بنەماڵەی بەرێز رەحیمی و گشت هەڤاڵ و تێکۆشەرانی هاوسەنگەر و هاوبیری کاک چەکۆ دەکەین.
بابەت : سەرەخۆشینامە بەرێز / کاک موستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتیی کوردستانی ئێران بهڕێز / دەفتەری سیاسی حیزبی دیمۆکراتیی کوردستانی ئێران
به داخهوه ههواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری حیزبەکەتان بەڕێز کاک سەروان چەکۆ ڕەحیمی مان بیست. کە هەواڵێکی دڵتەزێن و خەماوی بوو بۆ هەموومان.
بەڕێز چەکۆ ڕەحیمی تەواوی تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەت بە نیشتیمانەکەی تەرخان کرد. جێگەی خەبات و تێکۆشانی بە تایبەت لە بوارەکانی پەروەردەیی پێشمەرگایەتی، و هەروەها بواری ئەمنی بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانە مەترسیدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیارە. هەربۆیەش لە دەستدانی کاک چەکۆ زیانێکی گەورەبوو بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و حیزبە تێکۆشەرەکەتان گەیاند.
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان! سهرهخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان سکرتێری گشتی حدکا و دەفتەری سیاسی و بنەماڵەی بەرێز رەحیمی و گشت هەڤاڵ و تێکۆشەرانی هاوسەنگەر و هاوبیری کاک چەکۆ دەکەین.
بەڕێزەوە
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ی بانەمەری ٢٧١٦ی کوردی. ١٤ / ٥ / ٢٠ ١٦ی زاینی
2016-05-15 05:01:38
9 ساڵ و 9 مانگ و 22 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس