بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاشتی دیمۆکراتی بە سەرپەرەستی کۆفی عەنان لە ئۆسڵۆ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
هەر لە میانەی ئەم سمینارەدا بەڕێز عارف باوەجانی دیدارێکی کورتی لەگەڵ ڕێزدار کوفی عەنان سەرۆکی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دا و تاوتوێی بارودۆخی ئێران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی وگوشارخستنەسەر رۆژنامەنووسان لە کوردستان کرد.
بەشداری سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان لە کۆنفرانسی ئاشتی دیمۆکراتی بە سەرپەرەستی کۆفی عەنان لە ئۆسڵۆ.

ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەری ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠ ی مای ٢٠ ١٦ ی زاینی، هەر یەک لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پ س ک و وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پ س ک، لە سەر بانگهێشتنی فەرمی بەڕێز شیەلمانگە بوندەڤیک سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتی نەرویژ، لە کۆنفرانسی ئاشتی، دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ، کە بە سەرپەرەستی بەڕێز کۆفی عەنان، سکرتێری گشتیی پێشووی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی وڵاتی نەرویژ بەڕێوەچوو، بەشداری ئەم سمینارە نێودەوڵەتییەیان کرد. هەر لە میانەی ئەم سمینارەدا بەڕێز عارف باوەجانی دیدارێکی کورتی لەگەڵ ڕێزدار کوفی عەنان سەرۆکی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دا و تاوتوێی بارودۆخی ئێران و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی وگوشارخستنەسەر رۆژنامەنووسان لە کوردستان کرد. شایانی باسە لەم سمینارەدا کۆمەڵیک پرسی هەستیاری وەک مافەکانی مرۆڤ، ئاشتی و تەبایی ناو گەلانی جیهان وپڕۆسەی دیموکڕاتیزەکردن و پارێزگاریکردن لێی و بڕەو پێدانی لەسەرجەم ڕەهەندەکانی ژیان پێداگری و جەختی لەسەر کرایەوە، پاشان دوای چوار کاتژمێر بەردەوامی سمینارەکە بە گفتووگۆیەکی دۆستانەی نێوان کەسایەتییە گرنگەکانی جیهان کە لەم سمینارەدا بەشداربوون، لە دەمەو ئیوارەدا کۆتایی هات. ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
2016-05-20 13:19:04
9 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 17 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس