بۆ جاری دووهەم لە ماوەی مانگێکدا بەڕێوەچوو.
شاندی ئەمجارەی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، وریا ساڵح زادە جێگری سەرۆکی پارت، شێرکۆ پاڵانی جاف ئەندامی سەرکردایەتی. هەروەها بەڕێز فێنسێن ڕاند سەرۆکایەتی شاندی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکای دەکرد
پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا بۆ جاری دووهەم لە ماوەی مانگێکدا پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ پارتی سەربەستی کوردستان سازدا.

Meeting between US Republicans Abroad in Norway and Parti Serbesti Kurdistan P S K.
From May
21 2016 meeting Parti Serbesti Kurdistan P S K with the US Republicans Abroad in Norway
لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ٢٧١٦ی کوردی بەرامبەر بە ٢١ / ٥ / ٢٠ ١٦ی زاینی، لە سەر ڕێکەوتنی پێشوەخت، دیداری نێوان هەردوو پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا و پارتی سەربەستیی کوردستان، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ بۆ جاری دووهەم لە ماوەی مانگێکدا بەڕێوەچوو.
شاندی ئەمجارەی پارتی سەربەستیی کوردستان پێکهاتبوون لە بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، وریا ساڵح زادە جێگری سەرۆکی پارت، شێرکۆ پاڵانی جاف ئەندامی سەرکردایەتی. هەروەها بەڕێز فێنسێن ڕاند سەرۆکایەتی شاندی پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکای دەکرد.
لەو کۆبوونەوە گرنگە دا درێژە بە گفتووگۆکانی ١٠ ی ئەم مانگە درا و باس لە بەهێزبوونی پێوەندی سیاسی هەردوولا کرا، و بە وردی تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەڵسەنگاندنێکی بابەتییانەی پرسی کورد لە بەشەکانی کوردستان بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان