پارتی سەربەستی کوردستان بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆی لە گەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەمالەی سەربەرزی ئەو پۆلە پێشمەرگە شەهیدانەی کە چەند رۆژ پێش لە ناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن داگیرکەر و وڵات فرۆشانەوە شەهیدکران،
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی شەهیدانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێزان بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
زۆر بە داخەوەین بۆ هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگە چاونەترسەکانی نیشتمانمان لە شەڕێکی قارەمانانە لە گەڵ سوپای ڕێژیمی داگیرکەری خاکی کوردستان.
پێشمەرگەکانی کوردستان بە مافی رەوای خۆیان دەزانن کە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن و لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکەکەیاندا دیدار نۆێ بکەنەوە، ئەوەی کە دەبێت لە خاکی کوردستان بچێتە دەرەوە ڕێژیمی درندەو داگیرکەرەکانی یەک لە دوای یەکی ئێرانە.
پارتی سەربەستی کوردستان بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆی لە گەڵ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەمالەی سەربەرزی ئەو پۆلە پێشمەرگە شەهیدانەی کە چەند رۆژ پێش لە ناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن داگیرکەر و وڵات فرۆشانەوە شەهیدکران، دەردەبرێت. و پاڵپشتی پارتەکەمان لە هەرجووڵانەوەیەکی سیاسی و نیزامی کە لە بەرژەوەندی خەڵک و پارێزەری لە ماف و ئازادی خەڵکی کوردستان بێت ڕادەگەینێت
هەر لەو پێوەندییەدا پارتەکەمان کە هەڵگری درووشمی سەربەستی و سەربەخۆیی کوردستانە، داوا لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە بیر لە دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی و نیزامی هاودەنگ لە دژی کۆماری ئیسڵامی بکەنەوە. مێژوو هەمیشە ئەوەمان وەبیردێنێتەوە کە دوژمنانی کورد لە یەکڕیزی و هاودەنگی کوردە ڕووبەرووی شکست دەبێتەوە.
هەروەها نەفرەت وبێزاری پ س ک بەرامبەر بەو بە ناو کوردانە دەردەبرین کە چەکی خیانەتیان بەرامبەر وڵاتەداگیرکراوەکەیان هەڵگرتووە، و بوونەتە ڕێنیشاندەر و ڕێگەخۆشکەر بۆ سوپای نگریسی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ئاستەنگی دروسدەکەن لەگەشتی پێشمەرگەکان بۆ نێو خاک و زێدی خۆیان. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکەین کە بۆ بە دەستهێنانی برێک پارە و ئیمتیاز پشت نەکەنە گەڵ و نیشتمان، و ئیستا سەردەم سەردەمی رووخانی دیکتاتۆرەکان و بیر لە دوارۆژی خۆیان بکەنەوە با ڕسوای مێژوو نەبن.
سەربەرزی بۆ شەهیدان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنان کورد
ب
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان
18 . 6 . 2016