بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە دانمارک لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی پێشووی شاری شنۆ.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
نوێنەری پارتی سەربەستی کوردستان بەڕێز سالار میرابی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ شەهیدانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کرد، کە لە ناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدکران، ئەو مراسمە لە شاری هۆرسێنسی وڵاتی دانیمارک بەڕێوەچوو
بەشداری نوێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لە دانمارک لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە شەهیدانی پێشووی شاری شنۆ.

نوێنەری پارتی سەربەستی کوردستان بەڕێز سالار میرابی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ شەهیدانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کرد، کە لە ناوچەی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدکران، ئەو مراسمە لە شاری هۆرسێنسی وڵاتی دانیمارک بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا کە نوێنەری چەندین لایەن سیاسی لە هەر چواربەشی کوردستاندا ئامادە بوون، وێڕای پشتیوانی و هاوخەمی بۆ حدکا و شەهیدانی، هاوکات پەیامی هەموو لایەنە سیاسییەکان پێداگری بوو لە سەر دروستکردنی بەرەیەکی سیاسی و نیزامی هاوبەش، لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ سوپای داگیرکەرانی ئێراندا، هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا نوێنەری پ س ک وێڕای پێشکەش کردنی پەیامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان، سەرخۆشی لە بنەماڵەی چەند لەو پێشمەرگانە کرد کە لەو ڕێوڕەسمەدا ئامادەییان هەبوو، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەش لە گەڵ نوێنەری و شاندی چەندین پارت و لایەنی سیاسی هەوڵی ناسین و پێکەوە کار کردنی زیاتر درا.
نوێنەرایەتی پارتی سەربەستی کوردستان لە وڵاتی دانیمارک 25 . 6 .2016
2016-06-26 04:38:17
9 ساڵ و 7 مانگ و 23 کاتژمێر و پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس