بانگێشەی لاوانی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە مەبەستی درێژەدان بە ڕێباز و ئامانجەکانی خۆیان کە خەباتە بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان، پێوەندی بکەن بە پارتی خۆیان پارتی سەربەستیی کوردستان، بەو ناونیشانانەی خوارەوە
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە خێرهاتنی چەندین ئەندامی نۆێ دەکات، و پێشوازی لە وەرگرتنی سەربەخۆخوازانی دیکەش دەکات.

پارتی سەربەستیی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەستییخواز و لیبراڵدیمۆکرات، لە ماوەی تەمەنی زیاد لە ١٠ ساڵەیدا بەردەوام لە لایەن لاوانی نەتەوەیی و سەربەخوازەوە پێشوازیکراوە.
لە سەرەتایی ساڵی ٢٠ ١٦ بە دەیان کەسایەتی نەتەوەیی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات داوای ئەندامەتیان لە ڕیزەکانی پ س ک کردوە. پارتیمان بەرەو کۆنگرەی سێێەمی خۆی ئامادە و تەداروک دەکات، بە نیازی گۆرانکاری و گەشە پێدانی زیاترە بە ڕێبازیی سەربەخۆیخوازی.
وێرایی بە خێرهاتنی گەرمی ئەو سەربەخۆخوازانە بۆ ڕیزەکانی پارتیمان، هاوکات بانگێشەی لاوانی نەتەوەیی و سەربەخۆخوازی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە بە مەبەستی درێژەدان بە ڕێباز و ئامانجەکانی خۆیان کە خەباتە بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری رۆژهەڵاتی کوردستان، پێوەندی بکەن بە پارتی خۆیان پارتی سەربەستیی کوردستان، بەو ناونیشانانەی خوارەوە.
جارێکی دیکە بە خێرهاتنی ئەندامانی نۆێ دەکەین و بانگهێشەی هاوبیرانی دیکەش دەکەین، کە لە پێوەندیدا بن لەگەڵمان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
پووشپەڕی ٢٧١٦ ی کوردی، ٢٠ ١٦ی زاینی
2016-07-05 06:39:23
9 ساڵ و 7 مانگ و 20 کاتژمێر و 56 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس