هاوخەمی و پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی هەردوو شەهید دەکات. هەر لەو پێوەندییەدا پشتیوانی سیاسی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکرات دەکات.
هاوخەمی و پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.

بەڕێز حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
بەداخەوە ئەمرۆ هەواڵی شەهید بوونی ٢ کادری دیکەی حیزبە بەرێزەکەتان، بە ناوەکانی کاوە جەوانمەرد ئەندامی سەرکردایەتی و سەرکەوت سەمەدی کادیری پێشکەوتوو بیست، کە لە لایەن هێزەکانی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی ئێرانەوە لە ناوچەی سەوڵاوای رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدکراون. هەواڵێ شەهیدبوونی ئەم پۆلە پێشمەرگانە لەلایەن داگیرکەرانی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، وێرای ئەوەی کە جێگەی خەم و پەژارەیە بۆ هەموو لایەکمان، بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نیشانەی بەرخۆدان وبەرگرییە لە خاکە داگیرکراوەکەمان و ڕووبەرووبوونەوەی هێزەکانی داگیرکەرانە.
پارتی سەربەستیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی سەربەرزی هەردوو شەهید دەکات. هەر لەو پێوەندییەدا پشتیوانی سیاسی خۆی ئاراستەی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکرات دەکات.
پ س ک بە مەبەستی بە جیهانیکردنی ئەو شێوە خەباتە نۆێیەی حدکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو جۆرە پێوەندییەکی سیاسی و دیپلوماتی خۆی کەڵکوەردەگرێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٦ی کوردی، بەرامبەر بە ٨/٧/ ٢٠ ١٦ ی زاینی،
2016-07-08 15:01:36
9 ساڵ و 7 مانگ و 12 کاتژمێر و 33 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباس